KURDISTANPOST
هەژار کاکەیی
راکان الجبوری نایەوێت تەعریبکردنی کەرکوک بگاتە دەم راگەیاندنەکان
Friday, 26/07/2019, 23:59
8433
بینراوە
لە ژێر فەرمانی پاریزگار بەوەکالەتی کەرکوک راکان الجبوری تەواوی ئەو رێکخراوە نێودەولەتیانەی لە کەرکوک کاردەکەن فەرمانبەرەکانیان ئاگادار کردوتەوە بە فەرمی
۱ـ نابێت هیچ کەسێک کە لەو رێکخراوانە کار دەکات هیچ پوستێک لە فیس یان هەر شوێنێکی تر بلاو بکاتەوە باسی سیاسی یان گەندەڵی یان قەومی بکات
۲ـ هیچ کەسێک بۆی نیە تعلیق و لایک بۆ ئەو پۆستانەی فیس بوک بکات کە لە لایەن هاوڕێکانی لە فیس بلاو دەکرێنەوە کە لە خالی یەکەم باس کراوە .
۳ـ هیچ کەسێک لەو خەلکانە بۆیان نیە بەشداری هیچ کوبونەوەو گردبونەوەو کۆرێک بکەن کە باسی سیاسەت و گەندەڵی یان قەومی بێت
بریار دراوە ئەو خالانە جێگیر بکەن کە لەگەل ئەو خەلکانەی کاریان لەگەل دەکەن واژوو بکرێت. دەبیت بلێن لەماوەی رابردودا بەبریار و فشاری راکان جبوری جەندین کورد لەریکخراوە بیانیەکان دەرکراون جونکە پۆست و هەلویستیان لەسەر کیشەی کورد هەبوە
ئەمەش سەد لە سەد پێچەوانەی ئازادی ڕادەربرینە
هەژار کاکەیی
© 2019- Kurdistanpost