بنەماڵەی بارزانی و تینوێتیان بۆ دەسەڵات

Saturday, 27/07/2019, 0:09

4758 بینراوە


ئەگەر سەرنجێک بدەینە مێژووی بنەماڵەی بارزانی، بۆمان دەردەکەوێت کە ئەو بنەماڵەیە ھەرلە سەردەمی شێخ عبدالرحمانەوە بیریان لە گرتنە دەستی دەسەڵاتکردۆتەوە. سەرەتای ئەو سەردەمە لەڕێگەی کردنەوەی تەکیەو خانەقا وە ھەوڵیاندا پێگەی خۆیان لەناو خێڵەکاندا بەھێز بکەن و کردیان، دوای ئەویش خاوەندارێتی ئەو تەکیانەی سپارد بە شێخ عبداللە. ئەویش دوای خۆی ئەو پلەیەی سپارد بە کوڕەکەی کەشێخ عبدالسەلام بوو. لەسەر دەستی شێخ عبدلسەلامەوە تەکیە بوو بە پەناگەیەک بۆ خەڵکی سادە و ڕێژەیەکی زۆری دەروێشیان لەخۆیان كۆکردەوە. لەڕێگەی تەکیەوە توانیان پێگەی خۆیان بەھێز بکەن ببن بە دەمسپی خێڵی بارزان دەوروبەری. لەماوەی جەنگی جیھانی دووەم لە ساڵانی ١٩٤٣ بۆ ١٩٤٥ مستەفا بارزانی بە ھاوکاری ئەحمەد بارزانی شۆڕشیان دەستپێکرد کە لەلایەن عەشیرەتەکانی زێباری، بەرواری و دۆسکیەکانەوە پشتگیری کرا. بەڵام دوای ٢ ساڵ لەلایەن حکوومەتی عێڕاقەوە تێکشکێنرا ئەوانیش ڕایان کرد بەرەو ئێران. 
لەساڵی ١٩٤٦ ڕووسیا پشتگیری مستەفا بارزانی کرد بۆدامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دژی ڕژێمی ئێران و عێراق، بەپاساوی ئەوەی کە لەلایەن ڕۆژئاواوە پشتگیریان دەکرێت، مستەفا بارزانیش بێ دوو دڵی قبووڵی کرد چونکە ئەو ھەمیشە حەزیکردووە خاوەن دەسەڵات بێت ئەوانەیتریش کۆیلە بن. 
ھەمیشەش بنەماڵەی بارزانی تاوەکو ئێستا بەردەوام لە ململانێی دەسەڵاتدابوون بەرامبەر بە نەیارەکانیان. ھەموو ڕێگایەکیشیان بۆ ئەو مەبەستە گرتووە ئەستۆ. 
دوای مردنی مەلا مستەفا لەساڵی ١٩٧٩ پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتە ژێر ڕکێفی مەسعود بارزانی، تاوەکو ئێستاش سەرۆکی ئەو حیزبەیە. ھەربەو دەسەڵاتەش نەوەستا بەڵکو بۆ لەساڵی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٧ بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەڵبژێرا، کە ماوەی یاسای لە ٢٠١٥ کۆتای ھاتبوو. بەڵام بە یارمەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە نایاسای کاتەکەی درێژ کراوە تا ٢٠١٧. 
بنەماڵەی بارزانی ھەر بەوەشەوە نەوەستاون بەڵکو لەدواین ھەوڵیاندا، مەسعود بارزانی کوڕەکەی خۆی ھێنایە پێشەوە پاڵاوتیان بۆ سەرۆکی حکوومەت، لە ئێستادا سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمە. 
نێچیرڤان بارزانی دوای ئەوەی کە سەرۆکی حکوومەت بوو لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠٠٩ وە دواتریش کە ساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠١٩. ئێستاش پلەکەی بەرز کراوەتەوە بۆ سەرۆکی ھەرێم. ئەوەی کە جێگەی سەرنجە، ئەو بنەماڵەیە ھەرگیز دەستبەرداری دەسەڵات نابن. بەڵکو لە ھەوڵی بەردەوامدان بۆ ھێنانە پێشەوەی وەچەکانیان. بۆ نموونە: کوڕەکەی سەرۆکی ھەرێم ئیدرس بارزانی لە ئێستاوە خاوەندارێتی چەندین ڕێکخراوی دەکات، یەکێک لەوانە ڕێکخراوی ڕوانگەیە. 
ھەر لە ئێستاوە لەچەندین کۆبوونەوەی حیزبی و ناحیزبیدا دەردەکەوێت. کە دواھەمینیان دەرکەوتنی بوو لە گەڵ باوکی لە فەڕەنسا کە لەلایەن ئیمانوێڵ ماکرۆن پێشوازیان لێکرا. بە بێ ئەوەی مێرمنداڵێکی ئاوا ھیچ بەرپرسیاریەتیەکی ھەبێت. ئەو ھەوڵانە یەکێکن لەو ھەنگاوانەی کەلەلایەن بنەماڵە دیکتاتۆرو تۆتالیتارەکان بەکاردەھێنرێن بۆ ئەوەی مومارەسەی تەواویان پێبکرێت و ھەر کە گەیشتنە تەمەنی کامڵ بوون دەستبەجێ پلەیەکی حکوومی یان حیزبیان بۆ دابین بکرێت. 

تینوێتی بۆ دەسەڵات بوو کە پارتی دەبابەکانی حکوومەتی ھێنایە سەر پەرلەمانی کوردستان و بۆ ئەوەی لە ژێر ڕکێفی یەکێتی دەریبھێنێت. ھەرملھووریەتی ئەو بنەماڵەیە بوو کە بۆ گرتنەدەستی تەواوی دەسەڵات شەڕی ناوخۆیان ھەڵگیرساند لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی لە ساڵانی ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٧، کەچەندین ڕۆڵەی کوردیان بە کووشت دا لەپێناوی دەسەڵات و خۆسەپاندندا. 
لەکۆتای بابەتەکەمدا دەمەوێت ئەوە بڵێم ھەتاوەکو یەک تاکە کەس لە بنەماڵەی بارزانی مابێت دەستبەرداری دەسەڵات نابن بە ھیچ شێوەیەک. ئێستا چەندین مێرمنداڵیان لە ئەوروپا و ئەمریکا خراوەتە بەر خوێندن، بۆ ئەوەی دوای تەواوبوونیان باشترین پلەیان پێبدرێت لەناو حکوومەت و حیزبدا. بەو شێوەیە درێژە بەو حکوومە فاشیل و گەندەڵە دەدرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە