سیناریۆی پشت رووداوەكەی هۆقە باز؟!

Saturday, 27/07/2019, 10:48

6823 بینراوە


لەم سیناریۆیەی رێستۆرانتی هۆقەباز پارتی و میتی توركیا، بنەماڵەی (سەلام كەریم خان) سەرۆكی عەشیرەتی برادۆست و بنەماڵەی برادۆست ئامانجە، لەئێستاشدا سدقی كوڕی كەریم خانیش دەستگیركراوە،لەراستیدا ئەم بنەماڵەیە بنەماڵەیەكی سەرمایەدارو چەكدارن پێشووتر سەرۆك جاش و مستەشاری بەعس بوون ،بەڵام لەدوای روخانی رژێمی بەعس زۆرینەیان بوون بەیەكێتی و لەشەڕی براكوژیش قادر بەگ برای كەریم خان بەدەستی پارتی كوژرا،لەئێستاشدا ئەو بنەماڵەیە دەڤەری برادۆستیان كۆنتڕۆڵ كردووە ، كەدەڤەرێكی زۆر عاسی و گرنگ و ستراتیجیە بۆپەكەكە وە ئەم بنەماڵەیە هاوسۆزیەكی زۆریان بۆپەكەكە هەیەو هاوكاری پەكەكە دەكەن و مامەڵەو ئاڵوگۆڕی بازرگانیشیان هەیە،جگە لەمەش ئەم بنەماڵەیەو عەشیرەتی برادۆست وەكو هەركی و زێباری نەبوونەتە زێرەڤانی و پێشمەرگەی پارتی،بۆیە پارتی و میتی توركیا دەیانەوێت هاوشێوەی بنەماڵەی عومەر ئاغای سورچی لەم بنەماڵەیە بدەن و دەڤەری برادۆستیان لێ بسێننەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە