پشتیوان سادق کرایەوە بە وەزیر هەرچەندە لە تاقیکردنەوەکاندا ساقیت بوو

Sunday, 07.28.2019, 12:44

3287 بینراوە


کاتێیک گوتیان پشتیوان ساقیت کرایەوە بە وەزیر لە کابینەی 9ی مەسرور بارزانی ئیتر ھیچ هیوایەکم نەما بەوەی گوایە چاکسازییەی کە ئسیا لە هەولێر برادەران بە گوێمانیاندا دەدەن، گوایە ، مەسرور بارزانی زۆر جیاوازی هەیە، وەکو نێچیرڤان بارزانی نییە، ئەوەی دەستی دایە بە جدیی دەیکات.، بەڵام هەر لە ئیستاوە دەردەکەوێت، کە حکومەتەکەی مەسرور بارزانی تەنیا بۆ پاکتاوکردنی ئەو کەسانەیە کە پێشطر لەگەڵ نێچیردا بوونە و ئەوانەی کە وازیان لە باڵی نێچیر نەهێنابێت، ئەو مەسرور دەریان دەکات.
جیا لە ھەموو شتێک پشتیوان سادق، جگە لەوەی کابرایەکی دز و داوێنپیس و بەدڕەوشتە، هیچ شتێکی تر نییە، نە دەزانێت بەڕیوەبردنی ئیداری چییە و نە کاروباری وەزارەت دەتوانێت بەڕێوەبەرێت، تەنیا ئەوە نەبێت کە بار و زروفێکە ئەم کابرایەی کردووە و بەو پیاوەی کە لە ئەنجامی ململانی باڵێی نێچیرڤان و مسرور بارزانی بۆتە خاوەنی پلە و پۆست، گەرنا ھەموو کەس لە ناو پارتی و دەرەوەی پارتی ئەو راستییە دەزانن کە پشتیوان کەسێکی ساقیتە لە زانیاریی و لە توانایی، تەنانەت لە رەوشت و هەموو بەها کۆمەڵایەتییەکان، ھیچ مستەوایەکی نییە، بەڵگەش بۆ قسەکان ئەو ھەموو فەزاحت و فەلتە و قەشمەریاتەی لەماوەی ڕابردوو بینیمان بگرە لە چاوپێکەوتنەکاندا کە لەگەڵی کراوە، بگرە وەکو بڵاوبونوەوەی پرسیارەکانی خوێندنی قوتابیان و مامەڵەکردنی لەگەڵ یەکەمەکان و چاپ کردنی کتێب لەوەزارەتی پەروەدە، کە ساڵانە وەزارەت لەڕێگای ڕاگەیاندنەکانەوە ئاگاداری ئەوە بڵاودەکاتەوە، بە تایبەتی کەوا نیازی چاپکردنی کتێبی پرۆگرامەکانی خوێندنی ھەیە، بەڵام لەو ڕۆژەی پشتیوان بۆتە وەزیری پەروەدە، ئیتر پەروەردە کۆتایی ھات، جگە لەوە ئەو پرسە پشتیوان لە ڕێگای شوان عەزیزی برازای کە بەدەڵالی پشتیوان ناسراوە بە دوور لە موزایەدە ڕێکەوتنی ژێربەژێر لەگەڵ چاپ خانەکان دەکات، ئەمیش بڕی چەندین ملیۆن دۆلاری ئەم پرۆسەیە بەڕێوە دەچوو.
هەڵبەت تەنیا گەندەڵی کتێیب چاپ کردن نەبوو، بەڵکو لە مۆڵەتدانی قوتابخانەی ئەھلی و بەکرێدانی کافتریاو حانوتەکان و سەرجەم ئەو شوێنانەی پارەی تێدا دەستدەکەوێت، پشکی شێری پشتیوانی تێدا بوو لەڕێگای شوان عزیزی دەڵاڵی برازای ئەوەش بەشێوەیەکی لێزانانە و ھەبوونی پارێزەرێک بۆ ئەوەی ھیچ کات کەشف نەبن.
بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە بەرپرسی لیژنەی چاکسازی مەسرور بارزانی «محمد شوکری» ئاگاداری زۆربەی گەندەڵیەکان بوو، کە بڕیار بوو مەسرور بارزانی ئاگادار بکرێیتەوە و سزای بدرێیت بەڵام لەکۆتایدا پاداشت کراو دووبارە کرایەوە بە وەزیر و وەزیری ئەوقافیش ، ئیستاش ڕۆژانە لەڕێگای دارودەستەکەی راگەیاندن بڵاو دەکەنەوە ھتا اوڵاتیان بچن پیرۆزبایی لێبکەن و وێنەی لەگەڵدا بگرن و دواجار وەکو ریکلامکردن لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوی دەکەنەوە، گوایە خەڵکی خۆشحاڵە بە بوونی پشتیوان سادقی ساقت بەوەزیر، بەبێ ئەوەی بزانن خەڵکی بەتایبەتی لە هەولیر ئاگاداری وردوو درشتی فەسادی و گەندەڵیەکانی ئەم کابرایەیە.




(دەنگدراوە: 2 . زۆرباشە: 5/5)