من ئەگەڕێم

Sunday, 28/07/2019, 13:34

5917 بینراوە


ئێستا لەبری دایە مەهروب من ئەگەڕێم بۆکوڕەکانی .
ئەوکوڕانەی بەهۆی دوری چاوی دایکیان کردبەکانی .

ئێوەش فێرن بۆجیاکاری و بۆڕەنگاوڕەنگ .
لەسەرشتی زۆربێ مانا بیکەن بەشەڕو دەنگە دەنگ .

سەدساڵی کەش بێ چاوەڕێم .
نەوەکانی گەلی کوردم بزانن کێم .

من هەنسکی ستەم لێکراوی بێ چارەم .
هاوڕێی زیندان وئەنفال وکیمیاباران و سێدارەم .

سنوربەزان و تۆپ باران بۆتە پیشەی نەیارانم .
بێ سەرپەرشت و بێ دڵسۆز وێنەی کەشی گۆڕستانم .

برینێکی قوڵی کۆنی بۆهەتا هەتاکولاوەم .
هاوفرمێسک وخەم و ئازاری چەوساوەم .

بێ نازبونی ئەنفال کراو وەک و تاج ئەنێم لەسەرم .
من ئێسکی ئەنفال کراوی سەماوەو پاشان عەرعەرم .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە