ڕێبوارکریم وەلی بە پرسی سامی ئەرگۆشی دژایەتی حکومەتەکەی مەسرور دەکات

Thursday, 01/08/2019, 0:19

13732 بینراوە


ئاشکرایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕێبوار کریم وەلی ئەو وتارەی نووسی گوایە حکومەتی داھاتوو، کە مەسرور بارزانی بەڕیوەی دەبات، حکومەتێکی لاوازدەبێیت ..! بۆیە لە بەرامبەردا دژە تیرۆری پارتی کاردانەوەی ئەو وتارە بوو بەهۆی ئەوەی کە بەسەرپەرشتی وەیسی بارزانی لە وتارێکدا وەڵامی ڕێبوار کەریمیان داوە، هەر  بە ناونیشانەی (خۆی و ئاغاکەی) واتە رێبوار وەلی و نێچیرڤان بارزانی لە حکومەتێکی بەھێز ئەترسن.
تا ئێرە دیار و ڕوونە، کە ماوەیەکە جەنگی ساردە لە نێوان باڵەکانی بنەماڵەی بارزانی (نێچیر و مەسرور) دەستی پێکردووە، بۆیە منیش بە پێویستم زانی تیشکێک بخەمە سەر ئەو کاردانەوەیە و لایەنێکی شاراوەی ئەو نووسین و وەڵامە بۆ خوێنەر ئاشکرا بکەم، ئەویش ئەوەیە، کە ڕێبوار وەلی ھەرچییەکی کردووە بە پرس و ئاڕاستەکردنی سامی ئەرگۆشی سکرتێری ڕۆژنامەوانی نێچیرڤان بارزانی بووە، ڕۆژانە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی قسە دەکات و بەتەلەفۆن نەک ڕێبوار بەڵکو ستافی سۆشیال مێدیای ئاگادار کردۆتەوە لە وەی ھەرچییەک پێیان دەکرێیت بۆ شکست پێیھێنانی کابینەی نوێی حکومەت و لاوازکردنی کابینەکەی مەسرور بارزانی ئەمان کاری لەسەر دەکەن، ھەڵبەت ھەرچی ڕێبوار کریم وەلی و سامی ئەرگۆشی و ستافی لە سۆشیال مێدیا هەیە، هەموویان بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی بەڕیوەدەچێت. لە لایەکی ترەوە ھەموو ھەوڵەکانی سامی ئەرگۆشی بۆ ئەوەیە، تا پیشانی بدەن، کە پاراستن و مەسرور بارزانی، لە پشت کوشتنی موستەفا بەگن، چونکە ئەم پیاوە تورکەی میت ئاگاداری سەرجەم فرۆشی نەوت و غازە، کە چۆن تورکیا نێچیرڤان بارزانی بە ئەوانی ھەرزانفرۆش کردووە، ئەم پرسە لێکدانەوە و زۆر ڕەھەندی لە خۆی گرتووە، ئەوەی مەبەستیانە بۆ ئەوەشە تا لەم قۆناغە گرنگەدا تێکشکانی باڵ و تەکەتولاتی نێچیرڤان بارزانیە لە حیزب و حکومەت، بۆیە لە ڕۆژانی داھاتوودا تەواوی پەڕوو باڵی لە حکومت ڕیشەکێش دەکرێت و جەنگی ساردی ھەردوو باڵی سەرەکی دەچێتە قۆناغێکی نوێوە و ھەنگاوەکان خێراتر دەبێیت، ھەرچەندە کەسانی دەوروبەری ستافی حیزبی و حکومی ئەوەی لە دەوری نێچیرڤان بارزانییە و لەو بازرگانییە هەرزانفرۆشییەی بە تورکیا دەکرێت، ئەوانیش لە گەندەڵی و فەسادی ئیداری و ئەخلاقیش تێوە گلاون و هەموویانی گرتۆتەوە.

لە بەشی دووەمدا هەوڵ دەدەم، کە باس دەست درێژی سیکسی و کرینی شوقە و ڤێلا بۆ چند ئافرەتیک کە ئێستا ناویان پارێزراوە، لامان لەلاین خودی سامی ئەرگۆشی کە بەکاریان دێینێیت بۆ مەرامە گڵاوەکانی و کێشەی کۆمەڵایەتی ناوبراویش لەگەڵ کەسانی سیاسیی و بازرگانی دیکە (چاوەڕوانبن)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە