دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردستان لە ٢٠٢٠دا

ئاراز عەبدوڵڵا حەسەن: لە یادی شەشەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانیدا

کاوە گەرمیانی ئەو کەسەی کە هەموو ژیانی بەخت کرد لەپێناو هێنانەدی دادپەروەری کۆمەڵایەتی نەمانی گەندەڵی تێکۆشا. تا دواجار مافیاکانی وڵات بەرگەی ڕەخنەکانی ئەویان نەگرتوو کۆتاییان بە دەنگی ئازادی هێنا لە٢٠١٣/١٢/٥. کاوە گیان تۆ یەکەم کەس نەبووی و نابیت کە لەم ڕێگەیەدا گیانت بەخشی. چارەنووسی هەموومان وەک تۆ دەبێت. لەم وڵاتە گەندەڵەدا هیچ تروسکاییەک نیە بۆ نەهێشتنی ئەو گەندەڵکارانە. . تۆ لە خانوێکی خاپورکراو کەلاوەدا خەوت لە گەندەڵکاران زڕاندو تا گەیشتە ئەوەی بەرگەی ڕەخنەکانت نەگرن لولەی تفنگیان ئاڕاستە...

عماد علی: كورد و ڕاپه‌ڕێنه‌كه‌ی به‌غدا

زۆرێك له‌ هاورێیانی ئازیز پرسیارم لێده‌كه‌ن بۆ قسه‌ت له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی به‌غدا نیه‌ و خۆت له‌قه‌ره‌ی ناده‌یت؟ له‌ وه‌ڵامدا منیش به‌ ڕاشكاوی ده‌ڵێم؛ رۆژێك له‌ رۆژان هه‌ستی ئینتیمابوونم بۆ عیراق وه‌كو نیشتمان و هاوڵاتیه‌كی عیراقی نه‌بووه‌ و، گرنگ لای من كوردستانی باكوور و باشوور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوایه‌...

ئالان کەمال: سەدام و سەرکردەکانی کورد و سەردەمی مێرمنداڵیان

تاکو ڕاپەڕین زۆرینەمان جیاوازیەکەی زۆرمان دەکرد لە نێوان دەسەڵاتی سەرکردەی خۆماڵی و سەرکردەی ناخۆماڵی ، هەمیشە بە هەڵمژینی ئەو هەوا ئازادیەوە هەناسەمان دەدا کە لە چەک بەشانەکانی شاخەکانی کوردستانەو بۆمان دەهات و خەونمان بە دەبینی کە رۆژێک دەسەڵاتی ناو شارەکان لە دەسەڵاتی نا خۆماڵی و داگیرکەر بسەنرێیتەوە...

پشکۆ ناکام: موسیبەت

دین وەک خۆی و ئەوانەش کە خۆیان بە پەیڕەوانی ئەزانن و ئەوانەی تریش کە دین یان کردۆتە چێشتخانەیەکی چەور بۆ خۆیان بە بەلاش لەوەری تیا ئەکەن ،، خەریکە جار و بار و لەگەڵ هەر فاوڵێکا کە ئەیکەن بە قسە و شەرع !!و لێکدانەوە هەزەلیەکانیان وا ئەکەن کە زیاتر و زیاتر ماهیەتیان بۆ خەڵک دەرکەوێت... لیژنەی بەناو...

فوئاد زیندانی: خۆپیشاندانەکانی عیڕاق پیرۆزی حزب و مەزهەبی هەڵوەراند

مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ بۆ گەلی عیڕاق مێژووێکی پڕ شانازییە، بەتایبەتی لەو مانگەدا خەڵکی بەغدادی پایتەخت و شارەکانی فوڕاتی ناوەڕاست و باشوری عیڕاق لەدژی گەندەڵی و نەبوونی دادپەروەری، بێکاری ڕژانە سەرشەقامەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە لە پێناو ژیانێکی باشتر داواکارییەکانی خۆیان خستە ڕوو. ئەوەی خۆپیشاندانەکانی...

سوهەیلا مێهەمی: ده‌نگی پێی ئاو

سوهراب سپهری ٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭ خەلکی کاشانم، ژیانم خەراپ نییە، لەتەنانێکم هەیە، تۆزێك ئاوەز، نووکەدەرزییەک شێواز، دایکێکم هەیە باشتر لە گەڵای دار، هاوڕێیانێك باشتر لە ئاوی ڕەوان و خودایەکم لەم نزیکانەدایە، لە نێو ئەو شەوبۆیانە ، لەدامێنی ئەو سنەوبەرە بەرزەوە، لەسەر تەڤلی ئاو، لەسەر یاسای گیا، موسڵمانم، ڕووگەم...

پشکۆ رەحیم: گرەوی حیزبەکان و شەیتان

ئەگێڕنەوە لەم مەملەکەتە ئەحزابی مافیا و گەندەڵ و چەتە لەگەڵ شەیتانا کردیانە گرەو کامیان شەیتانن، ئەمان یاخود ئەو ! شەیتان چوو مێژوو گەڕا بە وردی هێنای دەفتەری ئەحزابی کوردی کەویستی بەرگی دەفتەر واڵاکات وەک ئەوەی سەری مەنهۆڵێک لابات سەری گێژی خوارد بەرچاوی ڕەش بوو بە پشتا کەوت و لە هۆش...

سەردار حەمەڕەش: با واتەرلۆ لەبیربەرین

پێنجی نۆڤەمبەر خۆپیشاندان و مانگرتنی گشتیە دژی ڕیفۆرمی ماکرۆن، خوێندکار و مامۆستا و کرێکارو فەرمانبەرانی خەستەخانە و هێلەکە زەردەکان و ...تاد ، هەمویان دێنە سەر جادە. هەندێک لە ئەنتەلەکتوێلی ئەمەریکی و ئەوروپی ئەم هەڵسوکەوتەی فەرەنسی کە نایانەوێت ژیانیان بگۆڕن بەو بارەی کە کاپیتالیسم گەرەکیەتی بە هەڵسوکەوتێکی...

خەلۆ بارزانی: لقی2ی پارتی لە هەولێر بۆتە کۆمپانیایەکی دزیی و بازرگانی

لقی دووی پارتیی لە هەولێر، کە بنەماڵەی بارزانی و پاراستن کاری زۆریان لەسەر کرد، تا ببێتە گەورەترین لقی پارتی، لەپاڵ ئەو گەورەبوونەیدا ئەمڕۆ گەندەڵترین رێکخراوی پارتییە، کە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بۆڕی هەموو لقەکانی تری داوەتەوە. لقی دووی پارتی یەکێکە لەو کۆمپانیا بازرگانیانەی کە لەسەر حیسابی خەڵکی...

جەمال غەریب حەمە: ئایا خەونی لە مێژینەی گەلی کورد ئەم جۆرە پەرلەمانە بوو؟

لە دانیشتنە ئاسایی و نائاساییەکانی پەرلەمانەوە  کە خۆشبەختانە  لە ڕاگەیاندنەکانە پەخش دەکرێت، گوێ بیستی هەندێ کار و یاسا و بڕیار و هەڵوێست و وشەو و دەستە واژەی پەرلەمانی خۆشەویستی خەونی دەیان ساڵەی گەلی کورد دەبین جا نازانیت بگریەیت یان پێبکەنیت.ئاخر بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان داتاشیان و داهێنانی...

چاودێرێک له‌ نێو پارتییه‌وه‌: تەنانەت پارتییەکانیش پاراستنیان خۆش ناوێت

وەک چۆن هەندێک کەس هەموو خواردنێکی پێناکەوێت، کە دەیخوات تووشی نەخۆشی و ئازار و حەساسییەت دەبێت، ئاواش کۆمەڵگای ناوشیار و دواکەوتوو، ئازادیی پێناکەوێت، چونکە تووشی دەردی سەرکردەی خائین و خۆفرۆش دەبێت، بە دوایدا تووشی پەتا و دەرد و بەڵا  دەبێت، سەرەنجام کۆمەڵگا تووشی ئەم نەخۆشیانەش دەکات: (خیانەت،...

هیوا ناسیح: فیلمی مێشه‌وانه‌که (Der Imker) ‌

فیلمی (مێشه‌وانه‌که)‌ به‌ ئه‌ڵمانی(Der Imker)، چیرۆکی خه‌باتی کوردێک بۆ ژیان و ئازادیه تا ئێستا پینج خه‌ڵاتی جیهانی به‌ده‌ست هێناوه‌. له‌ زۆرێک سینه‌ماکانی ئه‌وروپا نیشان دراوه‌ و به‌ سیدیش له‌ هه‌ندێک له‌ کتێبخانه‌کاندا ده‌ست ده‌که‌وێت، فیلمێکی سینه‌مایی دۆکیۆمێنتاریی سویسرییه‌ و له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری...

جەعفەر کەریمی: بۆ کاوەکان

ئیدی خوێنی کاوە بۆتە جۆبار بۆتە چەم ناوەستێ تا دەگاتە دەریا هەر کات جۆبارو چەم و دەریاتان پێ وشک کرا دەتوانن کوردستانیش وشک کەن ئێووە کوڕی دۆلارو دەستکردی تڕۆرن کاوەکانیش کوڕی کوردستان ورۆڵەی بوێڕن جەعفەرکەریمی ٥/٥/٢٠١٩ هەندەران

سەردار حەمەڕەش: ماکرۆن و ئۆردوگان، ناتۆ و ئەوروپا

کلیلی دووهەمی بۆمبی ئەتۆمی بەریتانیا بەدەست ئەمەریکاوەیە، واتە بەریتانیا ناتوانێت بەبێ ئەمەریکا بڕیاری بەکارهێنانی بدات. ئەگەر جۆرج بوشی گچکە لە ڕابوردودا ئەیوت کە گوایە ئەمەریکا چاوەڕوانی ئەوروپایەکی بەهێزە، ئەوە درۆی دەکرد، بەڵکو ترەمپ زیاتر ڕاستگۆترە، ئەوان لە ئەورپایەکی بەهێز دەترسن کە پێوسیتیان...

یاسین موحەمەد: شێوازی مامەڵەی هندییەکان لەگەڵ ژنان

نووسینی: هێلین پیدوەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: یاسین موحەمەد-----------------------لە وڵاتانی G20 هندستان دانراوە بە خراپترین شوێن بۆ ژنان. بەڵام ئەمە چۆن دەگونجێت بۆ وڵاتێک کە خۆی بە گەورەترین نمونەی دیموکراسی دابنێت. بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک کە تیایدا ژنێک ڕووبەڕووی هێرش دەبێتەوە لە گواهاتی لە ویلایەتی...