ھێزە سەربازیەکەی تورکیا لە سلێمانی خەریکی چییە؟

Wednesday, 31/07/2019, 23:28

7819 بینراوە


ھەروەکو ھەموومان ئەوە دەزانین دەوڵەتی تورک یەکێک لە ھۆکارە سەرەکیەکانی ھەڵگیرسانی شەری براکوژی بووی لەنێوان ھێزەکانی (پارتی لەگەڵ یەکێتی و پەکەکە )لەنەوەدەکانی سەدەی رابردوو بۆئەوەی بتوانێ لەورێگەیەوە ھەژموونی تورک لەناوچەکە فراوانتربکات ،زاڵ بێ بەسەر گۆرانکاری ھەرێمی و نێودەوڵەتیەکان ،چیایەک لەسەھۆڵ لەسەر جەستەی ماری مت بوو (سربوو)بنیاد بنێ،ئەو دەستەواژەیە بەکاردێ لەلایەن تورکە ناسیۆنالیستەکان ،کورد بەماری سربوو دادەنێن ترسیان لە ھەڵسانەوی کوردە ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێ ھەمیشە دەوڵەتی تورکیا کاری لەسەر لاوازکردنی دەسەڵاتی کورد کردووە لەگشت قۆناغە جیاوازەکان لەرابردوو لەئێستادا... ئیدی جوڵەی خەباتی ئەزادیخوازەی گەلی کورد لەناوچەکە کۆت کردووە بەھەموو شێوەیەک ھەڵگریسەری ئاگری شەری براکوژ و کورد کوژی بوو لە پارچە جیاوازەکانی کوردستان بەتایبەت لەباکوور و لەباشوور ...

ھەر لەدوای رۆژە رەشەکانی ٣١ ئابی ١٩٩٦ سنوورەکانی بەقوڵای ١٢ کم لە خەکی ھەرێمی کوردستانی بەزاندوو ،ھەڵساوە بە لێدانی بنکەو بارەگای سەربازی و ھەواڵگری لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان ،دوا بەدوای ئەوە گەش بەو رۆژە لەئێستادا بەبێ گوێدانە ھێچ ھێزێک و لایەنێک ھاتووچۆ و ئۆپراسێنۆنی سەربازی ئەنجام دەدات دژێ ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ،تۆپبارەنکردنی گۆندە سنووریەکان و کوشتنی دەیان و سەدان ھاوڵاتی سڤیلی کورد ،داگیرکردنی ناوچە ستراتیژیەکانی ھەرێم بەتایبەت سێگۆشە سنوریەکانی نێوان تورکیا ،عێراق ۆ سووریا ...لەکۆتایدا باسی لە ھێز و بنکە سەربازی و ھەواڵگیریەکان بەدرێژی روون دەکەمەوە ...

*ھێزێکی راھێنراوی عەسکردی تورکیا لەپارێزگای سڵێمانیە ...؟
دوای ئەوەی بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی (ی.ن.ک)بەئاشکرا ئاراستەی دژایەتیکردنی بوونی پەکەکە لەناوچەکە (قەندیل)یان گۆری بۆ ١٨٠⁰ جیاواز ،کەیەکێک لەوانە قوباد تاڵەبانیە کە کار دەکا بۆ لاوازکردنی ھەژموونی پەکەکە لەناوچەکە بێ ئەوەی گوێ بدات بەلێکەوت و ئەو ریسکەی مەزنەی بەھاوڵاتیانی ھەرێم دەیکات ،
ئەمەش خۆی لە ھێناو پاراستنی بەشێک لە ھەوڵگیری تورکاێ (میت )لەسنووری سەوز ،داڵدەدانیان لە لایەن قوباد تاڵەبان و بەشێک لەسەرکردەباڵاکانی یەکێتی ...
دوای ئاشکرابوونی شوێنی مانەوە و کارکردنی کارمەندانی دەزگای ھەوڵگری تورکیا( میت )لەسێڵمانی
کۆکردنەوەی زانیاری دروست و باوەرپێکراو پشت راست کردنەوەیان لەلایەن چەند کەسانێک لە ناوخۆی تورکیا و باکوور (کەلێرەدا نامەوێ بەھیچ شێوەیک باسی بکەم بۆ پاراستنی سەلامەتی ژیانیان)لەکاتی خۆی بەروونی ئاماژەی پێ دەدەم ...
بەگوێرەی زانیاریە تایبەتەکان : لەئێستادا سریەیەکی سەربازی دەوڵەتی تورکیا بەنھێنی لە سلێمانی جێگیرکراوە بۆ پاڵ پشتیکردنی سریەیە ھەواڵگریەکە و دەست کراوەی بوونیا لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی ،ھەرچەندە لەئێستادا وەکو بنکەیەی سەربازی مامەڵە دەکەن بێ گەرانەوە بۆ ھێزە ئەمنیەکانی سلێمانی بەبێ بوونی ھیچ تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی بەڵام ئەوە ئاماژەیەکی روونە سلێمانی لایەن بەشێک لەسەرکردەکانی یەکێتی تەسلیم بە ھەواڵگری تورکیا کراوە ،ئەوەش موجازەفەیەکە لە سلێمانی دەکرێ ،دوور نیە بەرکەوتن رووبدات لە نێوان تورکیاو ئەمریکا لەلایەک لەلایەکی ترەوە ئێران ...

*خەونە حۆشتریەکەی ئەردۆغان خۆ ھاتە دی ...؟
یەکێک لەخەونەکانی ئەردۆغان فراوانخوازی دەوڵەتی تورکیا بوو لە ناوچەکە بەتایبەت گەرانەوەیان بۆ سەردەمانی قەڵەمرەوەی عوسمانی ،باڵا دەستیان لە کەرکوک و تەواوی ولەیەتی موسڵ ،ھەرچەندە زۆرێک لە سەرکردەکانی (ئاکەپە ) بەناراستەوخۆ ئاماژەیان بەوە کردووە ،خەونیان بە دروستکردنی پشتێنەیەکی بەھێز لە ناوچەکە کردووە بەبێ ھەڵگیرسانی شەرێکی زەمینی قەندیل ملکەچ بکەن ،کەدەکرێ سوود لە شەری براکوژی بکرێتەو لەنێوان ھێزەکەنی پارتی دیموکراتی ھاوپەیمانی تورکیا و پارتی کرێکارن و ھێزە نەیارەکانی دەوڵەتی تورکیا بەگشتی ...

*قەبارەی ھێزەکانی تورکیا لە ھەرێم چەند ھێندەکراوە ...؟
لەکاتێکدا تا پێش ھەڵگیرسانی شەری داعش ژمارەی سەربازانی تورکیا لە ھەرێم سەرووی ٣٠٠٠ سەربازو ئەفسەر دەبوو بەڵام بەھۆی لاواز بوونی ھێزەکانی عێراق ،سووریا گۆرانکاری لە پارسەنگی ھێزدا کەوایکرد ھێزەکانی کورد بەھێزیەکی زۆر بەخۆیانەوە ببینن ،تورکیا کەوتەخۆی سەرەتا بە ھێرشکردنە سەر عەفرین لە رۆژئاوا و چەند ھێندەکردنی ژمارەی سەربازەکانی لە ھەرێم ،ئەنجامدانی ئۆپراسێۆنی زەمینی دژ بە گەریلاکانی پەکەکە ،بەزاندنی سنورێکی فراوان لە.خاکی ھەرێم دامەزراندنی ھێزە عەشائیرو میلیشیای دژ بە پارتی کرێکاران لەناوچەکە ...

*گرینگترین بنکەو بارەگاکانی دەوڵەتی تورکیا لە ھەرێم ...
- سەربازگەی (کانی ماسی )یە لە سنوری قەزای زاخۆ
-سەربازگەی (بامەرنی)ە جگە لەوەی بە یەکەم بنکەی سەربازی دادەنرێ لەرووی لۆجستیەوە بۆکاری سیخوڕی بەکاریدەھێنن، ئەو بنکە سەربازییەش گەورەترین یەکەی ھەواڵگری سەر بە سوپا لەناو خاکی ھەرێمی کوردستان بوونی ھەیە کەدەکەوێتە ناحیەی بامەرنی لە پارێزگای دھۆک .
-سەربازگەی (کریبی،گەلی زاخۆ )لەسنوری قەزای زاخۆ .
-سەربازگەی (باتوفا)لە سنوری قەزای زاخۆ ، لەناو ئەو بنکە سەربازییەشدا گەورەترین یەکەی ھەواڵگری سەر بە سوپا لەناو خاکی ھەرێمی کوردستان بوونی ھەیە،
-سەربازگەی (سینکی )
-سەربازگەی (سیریی )ش دەکەوێتە سنووری ئامێدی.
-سەربازگەی (کوبکی ،ئامێدی ) لە قەزای ئامێدی.
-ھەروەھا سەربازگەکانی (کمری ،کوخی سپی ،دەرەی داوانیا ،سەری زیری ) لەسنووری بادینان .

ھەرچەندیە لەساڵەکانی (٢٠٠٣ و ٢٠١٣ )پەرلەمانی کوردستان داوایکرد ،ھێزەکانی تورکیا کۆتای بە مانەوەیان بێنن لە ھەرێمی کوردستان ،ئاراستەکردنی بریارێک بۆ حکومەتی ھەرێم بۆ دیاریکردنی وادەی کشانەوەیە ھێزەکانی تورکیا لە ھەرێم ،بەڵام بەداخەوە ئەو بریارە لەلایەن حکومەت تەنفیز نەکرا جا لەژێر ھەرچ بیانویەک بێ ...
سەرەرای ئەوە لیژنەی (بەدواداچونی راستیەکان )
لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ١٥ تەمموزی ٢٠٠٨ لەبەیاننامەیەکد داوایانکرد ،ھەرچی زووە کۆتای بھێنرێ بە ھەژموونی سەربازی و ھەوڵگیری تورکیا لەعێراق بەتایبەتی (ھەرێمی کوردستان )
دوای جێگیرکردنی ھێزیکی دەوڵەتی تورکیا لە باشیک ،لە ئابی ٢٠١٨ ئیبراھیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق بەتوندی ئیدانەی بوونی ھێزەکانی تورکیا لە عێراق کردوە ،لەبەیانامەیەکی رەسمی نوسینگەی وەزارەتی دەرەوە عێراق ئاماژەی پێکراوە ...

بەداخەوە دوای ئەوەی حکومەتی ھەرێم لە بەرواری ٧ حوزەیرانی ٢٠١٨ ھۆکارەکەی گەراندەوە بۆ بوونی گەریلاکانی پەکەکە لە قەندیل و رێکەوتنی ھەشتاکانی نێوان عێراق و تورکیا ،ھەرچەندە سەفین دزەیی لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە بەھۆی بوونی ھێزەکانی تورکیا لە ناوچەکە نەتوانراوە نزیکەی ٣٠٠ گوند ئاوەدان بکرێتەوە ..
سەرئەنجام ئاماژەکان بەرەو ئەوەمان دەبەن لە ھەر گۆرانکاریەکی ناوچەی نەمانی باڵانسی ھێز لە نێوان تورکیا و ئێران کە لەئێستادا خاوەنداریەتی تەواوی عێراق دەکەن ،تورکیا یەکەم سوودمەند دەبێ لەو گۆرانکاریە دووڕ نیە سنووری قەڵەمرەویەکانی بۆ کەرکوک و خوارووی کەرکوک درێژبکاتەوە بە داگیرکردنی رۆژئاواو قەندیل یشەوە،ھەرچەندە پرۆسەکە کەمێک ھێواشە بەڵام بە قوڵبوونەوەی زیاتری ناکۆکیەکانی حیزبە و دەسەڵاتداریەتی کورد برەوی زیاتر بە پروسەکە دەدات تا ئەو حاڵەتەی ئیدی ھیچ شتێک لەدەستی کوردانامێنێ ناتوانرێ کارتەباشەکانی کورد سوودیان لێ وەربکرێ ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە