گه‌نده‌ڵی كۆمپانیای نه‌وتى ORYX و ئایدزى به‌رپرسه‌كه‌ی سامانه‌ سروشتیه‌كان (بەشی یەکەم)

Wednesday, 31/07/2019, 23:46


ئه‌ندازیار: رێبین رواندزى
به‌وپێه‌ى كارمه‌ندى كۆمپانیای ئۆرێكسی سویسری بووم له‌ هه‌ولیر زۆر له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادری دزی و حیزیه‌كانى سیامه‌ند كه‌ریم و كۆمپانیای ئۆرێكس بووم ته‌نها به‌ فرۆشتنى چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی كۆمپانیای ئۆرێكس سیامه‌ند كریم به‌رێوه‌به‌ری ئۆرێكس و فه‌ره‌یدونى به‌رێوه‌به‌ری گشتى سامانه‌ سروشتیه‌كان 4 ملیۆن دۆلاریان وه‌رگرت و كه‌لوپه‌له‌كانى كۆمپانیاشیان دزیو دایان به‌و كۆمپانیای كه‌ پاره‌كه‌یان لێوه‌رگرتبوو، دواى ئه‌وه‌ى نزار عه‌بدوڵلا كه‌ له‌به‌پشی په‌یوه‌ندى كۆمپانیا ناوبرا و وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كانه‌ به‌ معامه‌له‌كه‌ى زانیبوو دزییه‌كه‌یانی ئاشكرا كردوو و به‌ راپۆرتێك پاراستنى پارتی له‌ دزییه‌كه‌ى (فه‌ره‌یدون و سیامه‌ند) ئاگاداركرده‌وه‌ و (فه‌ره‌یدون ره‌حمان)یش بۆ په‌رده‌پۆشكردنى دزییه‌كه‌یان 6 ده‌فته‌ر دۆلاری داوه‌ به‌ نزار عه‌بدوڵلا سوندى بۆ خوارده‌ووه‌ كه‌ پاره‌كه‌ه‌ ته‌نها 14 ده‌فته‌ر بووه‌ .

پێشوتر نزار عه‌بدوڵلا به‌ریوه‌به‌ری (مستودع)ى هه‌ولێر بووه‌ و له‌سه‌ر دزی و سوكی ده‌ركراوه‌.

سیامه‌ند كه‌ریم له‌ كۆمپانیای ئۆرێكس زاوایه‌ك و 8 خزمى نزیكی خۆی دامه‌زراندووه‌ و به‌شێكى زۆری ئه‌وانه‌ى داشمه‌زراون به‌ پاره‌ و له‌لایه‌ن سیامه‌نده‌وه‌ دامه‌زارون خه‌ڵكێكی زۆری به‌ پاره‌ دامه‌زراندووه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ى له‌ نێوان 5 هه‌زار دۆلار بۆ 8 هه‌زار دۆلار دامه‌زراون و هه‌ر كه‌سێكیش سیامه‌ند كه‌ بیه‌وێ له‌كۆمپانیا ده‌ریبكات ئه‌وا (یونس انور) له‌ به‌شی به‌رهه‌مهێنان راده‌سپێری وه‌كو سه‌گ له‌و خه‌ڵكه‌ به‌رده‌دات و تاوه‌كو بێزاریان ده‌كات و ده‌ریان ده‌په‌رێنن.

یونس ئه‌نوه‌ر كاتی خۆشی كه‌ له‌ كۆمپانیا (گه‌لف كیستۆن) بووه‌ و زانیویانه‌ كه‌ پیاوه‌كى بێ شه‌خسیه‌ته‌ و خه‌ریكی فتنه‌ و دوو روییه‌ یه‌كسه‌ر ده‌ریان كردووه‌ و له‌ویش چۆته‌ لای ئاغایه‌كى زێباری و له‌ دیوه‌خانى ئاغاكه‌ ده‌ستى به‌ گریان ركدووه‌ كه‌ لای كۆمپانیای گه‌لف كیستۆن قسه‌كى خێری بۆ بكات و ئه‌ویش ئاماده‌یه‌ چی بوێ لۆی بكا به‌لام ئاغاكه‌ هه‌مان كات پێی گۆتیه‌ كه‌س نایه‌وێ چاره‌ى توو له‌و كۆمپانییه‌ ببینی و تازه‌ ناگه‌رێییه‌وه‌ .



له‌ كۆمپانیای ئۆرێكس باندێكى مافییای وه‌ك فه‌ره‌یدون ره‌حمانى به‌رێوه‌به‌ری گشتى سامانه‌ سروشتیه‌كان و سیامه‌ند كریم و یونس انور و نزار عه‌بدوڵلا عه‌بدوڵلا ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و كۆمپانیایه‌ داگرتووه‌ و دزیه‌كانیشان به‌ هاوبه‌شی ده‌كه‌ن و تا ئێستا زیاتر له‌ 20 ملیۆن دۆلاریان له‌و كۆمپانیایه‌ دزیوه‌ .

وێرای ئه‌وه‌ى سیامه‌ند كریم كه‌ كه‌سێكى سوك و ریسوایه‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئۆرێكسه‌وه‌ پله‌كه‌ى دابه‌زێندراوه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ى گێچه‌ڵی سێكسی به‌ كارمه‌ندێكی كچ كردووه‌ و جگه‌ له‌وه‌ی له‌گه‌ل (فه‌ره‌یدون ره‌حمان)ی سامانه‌ سروشتیه‌كان چه‌ندین شه‌وی سوریان به‌یه‌كه‌وه‌ به‌سه‌ر بردووه‌ له‌سه‌ر حیسابی قوتى خه‌ڵك پاره‌ى نه‌وتى كۆمپانیای ئۆرێكس .

فه‌ره‌یدونیش ئێستا بریاری ده‌ركردنى ده‌رچووه‌ و به‌م نزیكانه‌ش ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵى داده‌گیرێت كه‌ به‌ دزی و گه‌نده‌َڵی په‌یدای كردووه‌ .

هه‌روه‌ها فه‌ره‌یودون له‌م نزیكانه‌ به‌ بیانووی نه‌خۆشی سه‌فه‌رى ئه‌لمانیا ده‌كات به‌مه‌به‌ستى فرۆشتنى شوقه‌كه‌ى له‌ ئه‌لمانیا و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌ى كه‌ توشی نه‌خۆشی ئایدز بووه‌ و دۆخی ته‌ندروستی فه‌ره‌یدون له‌ڕووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه‌ زۆر خراپه‌ و تێكچووه‌.



*به‌شی یه‌كه‌م، له‌ به‌شه‌كانى دیكه‌دا ته‌واوى دۆسیه‌ ئه‌خلاقی و گه‌ندڵیه‌كان به‌ به‌ڵگه‌وه‌ له‌ رێگاى مینبه‌ری بوێری كوردستان پۆست بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌... چاوه‌روان بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە