شکاکییزمی سمکۆی شکاک وناسیونالیزمی نەخۆش!

Wednesday, 31/07/2019, 23:53

10329 بینراوە


هیچ دووژمنێکی نەتەوەی کورد بەڕادەی تاقمێک بە ناو سەرکردەوسەهەڵدێری کورد خەساریی لە کوردو مێژووی کورد نەداوە!هیچ تاکێکی کورد بەڕآدەی رووناکبیرورۆژنامەوان ونووسەریی کوردی بێ هەڵویست قازانجی بە دووژمن نەگەیاندووە.مێژوومان پڕە لە بیانوو بۆداگیرکارتا زیاتر وڵاتەکەمان بەرەو بێبەختیی هەڵدێرێ.بە بیانووی ئەوەی کە دووژمنمان پێ خۆش نەبێ دەبێ وەک کۆتەڵێکی ساردوسڕ،ماتو بێدەنگ،ماڵوێران وبێدەسەڵات قڕوقپ هەڵتووتەکێین نەکا دووژمنمان کەڵک لەو مێژوویە وەرگرێ کە بە دەستی تاقمێک سەرکردەی کورد بەرهەم هاتووە!چین،چین،نەسل بەنەسل کۆمەڵگای کوردەواریی دەبێتە قوربانیی حیزب وسەرکردەی خۆویستیی کورد،لە کۆتاییشدائەوەی دەمێنێتەوە ودەبێتە باری گران بۆ سەر مێژوومان،ئاهوناڵەی دایکان وباوکانی جەرگ سووتاوە کە هیچکات برینەکانیان سارێژ ناکرێ.
لە مێژووی خاپورکراوی نەتەوەی کورد،پێداهەڵاگووتن وشاردنەوەی هەڵەکانی دیرۆکیمان لە لایان رۆژنامەوان ونووسەریی بە رواڵەت دڵسۆزدائەو دیرۆکە لە چوارچێوەی / ئاکادێمیکدا / جێگای بۆ تەرخان دەکرێ!بەڵام درکاندنیی راستیەکان وهوشیارکردنەوەی کۆمەڵگا لە لایان راستبێژان، بە جنێووقسەی سووک بەرپرچ دەدرێتەوە!ئەوەیە هۆی دواکەوتووییمان.

” دیاردەیەکی مەترسیداروریزی شکستەکان!”
ماوەیەکە دیاردەیەکی زۆر مەترسیدارسەری وەدەرناوە.ئەویش ئەوەیە کە چون دووژمن وداگیرکاری خاکی کوردستان دژی هەر چەشنە داخوازیەکانی کوردن،ئێمە نابێ رەخنە لە سەرکردەوحیزبەکان بگرین!ئەودیاردە مەترسیدارە وامان لێدەکا کە لە ئاست شکستەکانی یەک بە دووی یەکی تاقمكێک سەرکردەی حیزبیی بێ دەنگ بین ووەک کۆتەڵێکی وشک وەدووی سیاسەتەکانیان بکەوین!ئەو باوەڕە لە چوارچیوەی داخوازیەکانی نەیاردا جێگای خۆی دەکاتەوە ودەبێتە هۆی نەگەیشتن بە دەسکەوتەکانمان.
بەوواتایە: کۆمەڵگا ئەو مافەی نییە بپرسێ بۆ خانی لەپ زێڕێن دوای بە کوشتدانی هەزاران کەس ،تەسلیم بوو؟نابێ بپرسین هۆی راگەیاندنی کۆمار لە شاری مهاباد بە پێوەریی کام سیاسەتیی ناونەتەوەیی بوو؟نابێ بپرسین قازی محەممەد بۆ خۆی رادەست کرد؟ مەلامستەفا بۆ تەسلیم بووو هەڵات؟شێخ مەحموود بۆ شکستی هێنا؟سمکۆی شکاک بۆ فریوی رەزاشآی ئێڕانی خوارد؟قاسملوو بۆ بە نەهێنی دەگەڵ بەرپرسانی سپای پاسدارانی ئێران وتووێژی کرد؟شەڕەفکەندی بۆ ئەزموونی لە ترۆری قاسملوو،وەرنەگرت؟خۆ جورم نییە خەڵکی خاوەن شەهید ئەو پرسە لەو دەسەڵاتەی باشوور بکابۆ ئێوە دوای ٢٨ ساڵ دەسەڵات وهەزاران نەهامەتیی ئەوە حاڵورۆژی کوردە لە باشوری کوردستان؟!
بێگومان ئەوانە بەشێکی بچووکن لەو بێبەختیانەی کە لە چەنگ سیاسەت وبێ ئەزموونیی تاقمێک حیزب وسەرکردەی کورد تووشی نەتەوەی کورد هاتوون.نەتەوەیەک پێداچوونەوە بە ئاکارو سیاسەتەکانی خۆیدانەخشێنێتەوە،درنگ دەگاتە ئاواتەکانی.
رەخنەی دیرۆکی بە رەخنەی دیرۆکی جواب دەدرێتەوە. هەستوسۆزودەمارگرژیی بەکار نایە.مێژووی کورد لەو لاپەڕانە پێکهاتوون کە بە دەستی نووسەریی کورد تۆمارکراون، بەشێکیشیان بیانی خامەی لێداوە وبڵاوی کردۆتەوە.لاوازیی سەرەکی لە خۆمانە ئەگەر نەمانتوانیوە لە سەرمێژوومان بدوێین.

" دەبێ بێدەنگ بین؟ "
کەسانی بە ناو رۆژنامەوان ونوسەری حیزبیی دەفەرموون کە بۆئەوەی دوژمن پێمان خۆش نەبێ نابێ رەخنە لە تاقمێک سەرکردەی دۆڕاوی کورد بگرین!چەند رۆژ لەوەی پێش بابەتێکی کورتم لە سەر هیندێک ئاکارو سیاسەتەکانی هەڵەی سمکۆی شکاک نووسی.ئەوانە قسەی من نەبوون،دیرۆکێک بووکە تۆمارکرابوو.ئەورووداوانە هیچکات ون نابن.سمکۆشکاک لە کۆتاییداکە ١٢ چەکداریی دەگەڵ مابوو زۆر ساویلکانە فریوی رەزاشآی ئێڕانی خوارد وزۆر دڕندانە ترۆر کرا!لایەنگرەکانی لە جیاتی ئەوەی دەست لە سەر کەموکورتیی وهەڵەکای سمکۆ دابنێن وشڕۆڤەی لە سەر بکەن، بە جنێووهەڕەشەوقسەی سوک جوابی ئەو کورتە بابەتەی منیان داوەتەوە!

من لایەنگرانی سمکۆ لەو سەردەمەدابە شکاکییزمی سمکۆ وناسیونالیزمێکی سەقەتو ماڵوێرانکار پێناسە دەکەم.باوەر هێنان بە سمکۆی شکستخواردو پیاسەکردنە لە سەر جاددەیەکی دوورودرێژ کە لە گەرمای هاویندا تراویلکەی لێ دەبارێ وهەر دەڕۆیو نایگەیەی!ئیستێش بۆ تڕۆری سمکۆلە ئاست ماڕشیمونی ئەرمەنیی تاسکلآی شەرعی... سیاسیی دەدوورن ووادەزانن بەوترۆرە سمکۆ کارێکی باشی کردوە!گۆیا مارشیمون رێگربووە لە دروستکردنی دەوڵەتی کوردی!هیچ کەس میوان لە ماڵی خۆیدا تڕۆر ناکا،سمکۆ ئەوکارەی کرد!وێڕای مارشیمون ١٥٠ کەسی دیکەشی بە کوشتاریی بە کۆمەڵ کوشت!

" بە بیانوی رزگارکردنی شاری مهاباد "
ساڵی شکاک لە مهاباد ناوبانگیی هەیە.سمکۆ و چەکدارەکانی هاتن خەڵکی شار لە چەنگ جندرمەکانی شای ئیڕان رزگار بکەن.بەڵام دەستیان کرد بە تاڵانکردنی ئەو شارە.بەڕیز سەید موحەممەد سەمەدی نووسەری کتێبی مێژووی مهاباد لە لاپەڕەی ٨٧ دا بەوشێوەیە باسی ئەو تاڵانە دەکا:
دەڵێن شکاکەکان بۆ گوێستنەوەی ئەو کەلوپەلانەی کە لە خەڵک هەستێندراون، لە خودی ئەو خەڵكە کەڵكیان وەردەگرت!یەکێک لە پیاوە ئایینیەکانی ئەو شارە بە ناوی / سەدرولعولەما / کە کەسایەتیەکی بە حورمەت پیرووریش سپی مهاباد بووە ولاقێکیشی شەل بووە،بارێکی گرانی یونجەی لە پشتی دەبەستن ومەجبوری دەکەن ئەو بارە یونجەیەیان بۆ بەرێتە داوێنی کێوی خەزایی! / ئەو کێوە لە باکوری شآر هەڵكەوتوو /!
هەروەها،لە کتێبی / بانگەوازێک بۆ رووناکبیریی کورد لە نووسینی مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف حەسەن، چاپی کامڕان لە شاری سلێمانی لە ساڵی ١٩٨٥دالە لاپەڕەی٤٧/دالە پەیوەندیی دەگەڵ ترۆڕ کردنی ماڕشیمونی ئەرمەنیی ئاوا نووسراوە:
عەبباس کوڕی موحموود ئاغا ئاوا دەڵێ: من بۆ خۆم چەند جار لە زاری سمکۆم بیستووە کە دەیگووت، خۆزگە ماڕشیمونم ترۆر نەکردبایە.زۆر پەشیمانم.جەوادئاغای تورک ئەو کارەی پێکردم.پێی گووتم ئەگەر مارشیمون بکوژی منیش کوڕەکەت ئازاد دەکەم!هەروەها دژی ئێڕانیش یارمەتیت دەدەین!
خوێنەری هێژا، پرسی نەتەوەیەک دەبێتە قوربانیی ئازاد کردنی خەسرەوکوڕی سمکۆشکاک!سمکۆ بە ترۆری مارشیمون،برێنێکی قوڵی دیرۆکیی خستە نێوان دوو نەتەوەی کوردوئەرمەنیی کە تائێرە ئەو برینە سارێژ نەکراوە.ئایادوورناسیی کورد ئەو مافەی نییە کە رەخنە لەوجۆرە سیاسەتانە بگرێ؟نیشتمان مەزنترە یانژی کوڕی سمکۆی شکاک؟

" چارەنووسی رۆژهەڵاتی کوردستان چی لێدێ"
هەرکات دونیای زلهێزەکان بڕیاریان دا کۆماری ئیسلامی لە ئیڕان بڕووخێنن،ئەو کات کورد لەو بەشە لەوڵات تووشی چارەنووسێکی دیکە دەبێ.چارەنووسێکی کە سەروبنی بە هیچ هێزێک لێک نادرێتەوە!باشوری کوردستان لە نێوان زۆنی زەردوسەوزدا دابەشکراوە.دووبنەماڵەی خاکفرۆش دەستیان بەسەر سیاسەت وساتوسەوداوگەمەی سیاسیی دا داگرتوە.لەو نێوانەشدا خەڵكی خاوەن شەهیدوفیداکار رۆژانە مۆمی تەمەنیی دەکوژێتەوە.هیان بە دەست ئەو دووبنەماڵەدا وێنەی دۆزەخی بە سەر هاتووە.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان بارودۆخ ئاوا نابێ.بەوواتایە ئەو بەشە لە وڵات ناىێتە دووبەش.بەڵکوم خۆی لە قەرەی ٣بەش و٤ بەش دەدا.لە هەر بەشەشداتاقم وحیزب وسەرکردەیەک تۆوی چەند بەرەکیی دەچێنێ!ئێستێ لە کەمپەکاندابوونە ٧یان ٨ حیزبی بێکارو کێ پڕۆژە.کە بگەڕێنەوە تۆڵەی ساڵانی کەمنشینیی لە خەڵكی تامەزرۆی ئازادی دەکەنەوە.چون هیچیان دەباراندا نییە.مژدەی ململانێی حیزبی دوای گەڕآنەوە بۆ ناو خۆی رۆژهەڵاتی کوردستان بە خەڵک دەدەن!؟ئەوە دەستپێک لێدانی چەخماغەی شەڕی خۆترێنە کە زووخامۆش نابێ.
دیرۆک حکایەتی ژێر کورسیی شەوانی زستان نییە.رێگوزەرێکی ئەوەندە گرینگە کە چارەنووسی مرۆڤەکان بۆ داهاتوویەکی پڕلە ئاڵوگۆڕنیشان دەدا.من لە ئاست چارەسەریی کێشەی نەتەوەی کورد رەشبین نین.ئەو کێشەیە دەبێ بگاتە ئامانجیی خۆی. بەڵام بە روونی دەبینم جگە لە / پژاک / هیچکام لە حیزبەکانی دیکە هیچ پڕۆژەیەکی کوردخوازانەوە دونیاپەسەندانەیان دەدەستدا نییە، جگە لە قسەی قەببەوبێواتا.بەراشکاوی دەڵێم: هەموویان چاک دەناسم.رێکار نین لە ئاست کێشە نەتەوەییەکانی کورد.نە دوژمن دەناسن، نەدۆست.
بەکوشتمان دەدەن، خاکمان دەفرۆشن،تووشی ئاوارەییمان دەکەن،تووشی زیندانمان دەکەن،ئەنفالمان لە سەر بەرێوە دەچێ،ئیوە لایەنێکی ئەو تڕاژیدیایەن،شیمیاییمان لێدەدەن ئێوە دەست بەرەوئاسمان درێژ دەکەن بۆ٢یان٣ حەڵەبچەی دیکە!دەبنە نۆکەریی بیانی،تڕۆرمان دەکەن،هەڕەشەی کوشتن لە سەر ئازادیخوازی کورد بەڕێوە دەبەن!لە کۆتاییدا زۆربەتان یان تەسلیم دەبن ویان فریوی دوژمن دەخۆن ودەکوژرێن!یان ڕادەکەن!..
بەڵام ئەگەر دڵسۆزی کورد رەخنەی لە سیاسەتەکانتان دەگرێ تاقمێک کۆیلەی سەر هیشک،بە جنێووهەڕەشە جوابی قسەکانی دەدەنەوە!سمکۆوسمکۆکان بۆ چارە سەریی کێشەی کورد سەریان هەڵنەدابوو، بۆ پاراستنی دەسەڵات وبەرژەوەندیی بنەمالەی خۆیان هەزاران مرۆڤی کوردیان بە کوشتداولە کۆتاییشدادیتمان چۆن خۆیان رادەست کرد!؟ من لە سەر ئەو باوەڕەم کە هیچکام لە حیزب ورێکخراوەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان توانای چارەسەریی کێشەی کوردیان نییە جگە لە پاڕتی کرێکارانی کوردستان / پ،ک،ک /.کە شۆرشێکی مەزنیی لە تەواوی پارچەکانی دیکەی کوردستان هەڵگیرساندوە.تەنیا حەڕەکەتێکە کە / ژن / رؤڵی بەرچاوی هەیە لە رزگاریی کۆمەڵگاولە رزگاریی نەتەوەی کورد.
بێ دەنگیی لە ئاست تاقمێک سەرکردەوحیزبە کوردیەکان کارێکی نەتەوەیی ونیشتمانیی نییە.مرۆڤ دڵسۆزوکوردپەروەری کوردهیچکات خۆی بێلایەن ڕاناگڕێ لە بەرابەر ئەو سیاسەتە شکستخواردویانەی هیندێک سەرکردەی حیزبیی وسەرۆک هۆزوسەرۆک عەشیرەی کورد.نیشتمان لەو جۆرە کەسانە بە نرخترە،دیرۆک لەو کەسانە مەزنترە کە بۆ ساتوسەودای سیاسیی وپلەوپۆستی حیزبی وڵات بەرەو نەهامەتیی ڕادەکێشن.داییم دەبێ لە خۆمان بپرسین کە بۆ ٢٩ جار سەرهەڵدانی کورد نەگەیشتۆتە ئامانجی خۆی؟هۆیەکان چن؟کوا ناوەندیی توێژینەوەولێکۆلێنەوەی کوردبۆ گەیشتن بە هەزاران پرسیاری بێ جواب؟ بۆیە دەڵێم: ئەو ساڵمان خۆزگە بە پار، هەروەهائەوساڵـمان باشترلە ساڵی داهاتوو!

سندوقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە