رووداوی شەوی ڕابردووی گەرمیان شەڕی نێوان محمود سەنگاوی و ئاسایشە لەسەر نەوت

Thursday, 01/08/2019, 14:46

34551 بینراوە


رووداوی شەوی ڕابردووی گەرمیان لە کوڵەجۆ شەڕی داعش نییە و شەڕی نێوان محمود سەنگاوی و ئاسایشە لەسەر نەوت
---------------------
رووداوی شەوی رابردوو چوارشەممە  رێکەوتی 31-7-2019 کە تێیداچەند چەکدارێکی بەرپرسەکان تێیدا کوژراون بەناوی بەرزان ئەحمەد، ئاسۆ جەلال، پشتیوان جەبار و حەیدەر فوئاد. گوایە ئەوانە لەلایەن داعشەوە هێرش کراوەتە سەریان، دوایی گۆڕیان بەوەی حەشدی شەعبیی هێرشی کردۆتە سەریان، هەموو ئەمانە درۆیە و بۆ شاردنەوەی راستییەکانە، گوایە ئەو دزە قارەمانانەی کە کوژراون بە شەهید ناو بهێنرێن گوایە پاسەوانی خاک و سنوریان کردووە لەسەر کورد کوژراون، نەک شەڕی نەوت و دزینی سامان و رووتاندنەوەی خەڵکی کوردستان.
پەیامنێرمان لە سلێمانی راستیی رووداوکەی بەم جۆرە پێڕاگەیاندین.
سەرچاوەیەکی نزیک لە نێو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  دەڵێت: ئەو رووداوە پەیوەندیی بە شەڕی داعشەوە نییە، بەڵکو شەڕی نێوان مەحمود سەنگاویی  و ئاسایشی یەکێتییە.
رووداوەکەش بەم شێوەیە بووە:
ئەو شوێنەی کە رووداوەکەی تێدا روویداوە، خاڵی پشکنینی ئاسایشە، پێشتر خاڵی پشکنینی چەکدارەکانی محمود سەنگاوی بووە، کە حیدەر زەندی بەرپرسی ئەو چەکدارانە بووە، پێش دووساڵ محمود سەنگاوی و حەیدەر دەبێیتە شەڕیان، حەیدە تووڕە دەبێت و بڕیار دەدات کە پەیوەندیی بە پارتییەوە بکات، بەڵام لاهوری شێخ جەنگی فریا دەکەوێت پەشیمانی دەکاتەوە، دوایی حیدەر و ستافەکەی دەکات بە پیاوی خۆی و لەسەر بودجەی ئاسایش موچەیان بۆ دەبڕێتەوە.
ھەڵبەت محمود سەنگاوی زۆربەی شەوان نەوتی قادر کەرەم لە ڕێگای کوڵەجۆ دەدزێت و ڕەوانەی مەرزەکان و ئاودیویان دەکات، ئەمەش بەردەوام دەبێت تا شەوی رابردوو، کە تەنکەرەکانی محمود سەنگاوی لەلایەن ئاسایش و پیاوەکانی لاهورەوە ڕێگەیان پێی نادرێت، ئەوانە چەکدارەکانی حەیدەر دەبن، واتە پیاوەکانی پێشووی مەحمود سەنگاوی. دواتر پیاوەکانی محمود سەنگاوی لەڕێگای چەکی قەناس چوار لە پیاوەکانی حیدەر زەندی دەکوژن، کە ئەمانەن:
پشتیوان محمد ناسراو بە (نقیب قومبەلە) کە لە راستییدا ئەمانیش ئیشیان تەنیا سەرانە و پارەوەرگرتن بووە لە ھاوڵاتیانی  ھەژار و رێبواری بێدەسەڵات. 
شایانی باسە لەو هێرشەدا ھەریەک لە ئاسۆ جەلال و بەرزان ئەحمیدیش کوژراون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە