دز و شەریکە دز!

Thursday, 01/08/2019, 18:06

6917 بینراوە


لە بەرچاوی خەڵكی مهاباد بە رۆژی رووناک ولە جەنگەی گەرمای هاویندا بانکی میللی لە شاری مهاباد دزرا،لێدرا!گووتیان ئەو پارەیە ٨٥  میلیون تمەن بووە! ئەو کات ئەو پارەیە یەکجار زۆر بوو.ئەگەر چەتەومافیاورێگروتاڵانکەروباندێکی دزیەتیی ئەو پارەیان بردبایە ئەمانگووت کاری دزوجەرەدەومافیا هەر ئەمەس وگلەیی لێناکرێ.
بەڵام گەر بێژین،ئەودزیەتیە کاری حیزبێکی ٧٢ ساڵ تەمەن کە نازناوی دێمۆکڕاتی بە دووی خۆیدا بەستوە ئێووە چۆن بیر دەکەنەوە؟ئەگەر بێژین ئەو کەسانە کاربەدەست ومەزنیی حیزبی بون کە بانکیان لێداوهەڵاتن ئیوە چی دەبێژن؟ئەگەر بڵێن ئەو کارە بەرنامەی بۆ داڕیژڕابوووپێشمەرگەی ئەو حیزبەش تێدا بەشدار بووە ئێوە چۆن بیر دەکەنەوە؟
پارەکە لووشدرا وبەرپرسان لەناوخۆیاندا دابەسێان کرد!کۆماری ئیسلامی لە بیانوویەکی ئاوا دەگەڕا.پارەی خەڵكی قڕان بە قڕان گەڕاندەوە.لە سەر دەرگای بانکی میللی  بە رستەیەکی درشت نووسی: ئەو بانکە خەڵک باوەڕی پێدەکاو جێی متمانەی خەڵکە!ئەوانەی پارەکەیان برد بە دەستوری بەرپرسیی یەکەمی حیزبیی کە ئەو کات قاسملوووچەند کەس لە هاوبیرەکانی بە ئەنجام گەییشت.چون بە هیچ شیوەیەک ناکرێ قاسملوو ئاگای لەو کارە نەبووبێ،ئەگەر وانییە بۆ چی پاشآن بێدەنگیی هەڵبژارد؟  بۆ کەسانەی جەزای حیزبیی نەدا؟بۆ لە حیزب دەری نەکردن؟ئاخر حیزبیی ئازادیخواز ودزینی پارەی خەڵك لە بانکێکی دەوەڵەتی؟لە رای گشتی خەڵک ودونیای دەرەوە نەدەترسان؟
پارەی بانک هی خۆمە، پارەی خەڵکیش هەر هی خۆمە!سامانی حیزبییش هەر هی خۆمە!دوای منیش هی خێزانمە! خێزانیشم گەر نەمێنێ، هی کچەکانمە!
وتووێژی بەرێز ساڵە نەڵؤسیم بینی کە لە سەرسایتی پێشمەرگەکان دەگەڵ نەسرین خێزانی قاسملووکردبووی!باسی سامانی حیزبیی لێدەکا کە قاسملووبە ناوی ئەوی کردوە بە بێ پرسی دەفتەریی سیاسی وئەندامانی کومیتە ناوەندیی حیزب! دەپرسی ئایا ئەو سامانە دەگەڕیتەوە سەرماڵی حیزب؟نەسرین خێزانی قاسملوو بە پێکەنینەوە دەڵێ: من جارێ زیندوم،هەرکاتێکیش مردم کچەکانم دەزانن!
هەروەها مەلاعەوڵای حەیاکی کە لە قاسملوو زۆر نزیک بووە لە کتێبی ئەزمون وخەباتدا دەڵێ: بە هەزار زەحمەت سامانی حیزبیمان لە چەنگ خێزانی قاسملوو گەڕآندەوە بۆ ماڵی حیزب.ئاماژە بەوەش دەکا کە قاسملوو کەسایەتیەکی سەرەڕۆی هەبووە!یانی دیکتاتۆڕ بووە.

وێنەیەکی سرنجڕاکێش!
لە پشتی سەری ئەو وێنەیە درووشمی،دێمۆکڕاسی بۆ ئێڕان وخودموختاری بۆ کوردستان نووسراوە.ئەوە درووشمی ستڕاتیژیکیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانە بە ڕیبەرایەتی قاسملوو.لە تەنیشت دەستی چەپی قاسملوو،سەرو دەموچاوی کەسێک بە باشی دەبینرێ،کە دانیشتووە.ئەو کەسە خەڵکی مهابادە وناوی محەممەد مەدەنی یە / کاوە مەدەنی / کە براچووکەی حوسێن مەدەنییە ئەویش ئەندامی کومیتەناوەندی حیزبەکەیان بووە.
کاوە یام محەممەد مەدەنی کاتی کارمەندی بانکی / میللی / ئێران بووە لە شاری مهاباد.لەکاتی بردن یان دزینی پارلەو بانکە کاوە مەدەنی رۆڵی سەرەکی گێڕاوە.چون ئەو دەیزانی کۆی ئەو ٨٥ میلیون پارەیە لە ناو بانکدا لە کوێی شوێنەکانی بانکە.لە ماوەیەکی کورتدا ئەو پارە لە بانک هاتە دەرێ وفڕێندرا!ئەو وێنەیەی کە لە تەنیشت قاسملوودەبینرێ ئەو پرسیارە بۆ من دروست دەکا کە تۆ بڵێی بە ئاگاداریی  قاسملوو توانرابێ ئەو پارەیە لە بانکی میللی هاتبێتە دەرێ؟
پاشآن ئەو پارەیە دراوە بە کێ؟لە نێوان چەند کەسدا دابەش بووە؟جوابکە روون وئاشکرایە.لە هیچ کوێی دونیادا حیزبێکی سیاسی کە بۆ مافی نەتەوەیەکی بەشخوراوخەبات دەکا،دەست بۆ کاری ئاوا نابا.دەسەڵاتدارانی تاران کەڵكی فرەیان لەو کارە دزێوە وەرگرت وکردیانە بیانوو بۆ ئەوەی تۆڵە لە کارمەندەکانی دیکە بکەنەوە!خەڵكی هەژار بۆ ماوەیەکی زۆر دەبوایە بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگانە هاتوچووی شاری ورمێ بکا تا مووچەی مانگانەی خۆی وەربگرێ.تۆ بڵێی قاسملوو ئاگای لە ڕفاندنی ئەو پارەیە نەبووە؟ بەپێی بڕیاریی حیزبیی کەسێک کە ئەندامی حیزبێک بێ وکاری رفاندنی پارەی خەڵك لە بانکێکدا ئەنجام بدا، دەبێ سزای تووندیی حیزبیی بە سەردا بسەپێنن، کەچی دەبیریی یەکەمی ئەو حیزبە لە تەنیشت خۆی دایناوە وقسە بۆ ئەندامان وپێشمەرگەکانی دیکەی ئەو حیزبە دەکا،دەڵێی نە بای هاتووەونە بۆران!
رێگوزەریی زەمان وپەندی مێژووزۆر بابەتیی ئاشکراکرد.

نووسەرێکی کورد لە مهاباد


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە