لە دواساتەکانی سەرۆکایەتی حکومەتەکەی نێچیرڤان، پێنج دۆنم زەوی داوەتە نەڤید زەردی

Saturday, 03/08/2019, 11:28

17758 بینراوە


هەرێمی کوردستان لەسەردەمی کابینە یەک لەدوای یەکەکانی نێچیرڤان بارزانی، بە خراپترین دۆخدا تێپەڕیوە، هەرچەند ئەوەی مەسرور بارزانیش پێناچێت لەوەی نێچیرڤان باشتر بێت، بەڵام ئەوەی نێچیرڤان تایبەتمەندی خۆی هەیە، کە زەویی و زارێکی زۆری تەخشان و پەخشان دەکر، جگە لەھەموو بوارەکان بەتایبەت بەھەدەردانی زەوی کە بەشتێکی ھونەرمەندان سودمەند بوون، ئەوانیش فرۆشتویانەتەوە.
نەڤید زەردی لە مانگی چواری ئیمساڵ (2019) بە نووسراوی تایبەت بۆ نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی، کە نێچیرڤان بارزانی داوای لێکردووە، کە بەمەبەستی پڕۆژەی گەشتیاری پێنج دۆنم زەوی بدرێت بەم هونەرمەندە واتا (نەڤید زەردی) بەتایبەتی لە شوێنێکی باش و شیاو.

لە ئێستادا زەوییەکە وەرگیراوە لە سەر ڕێگای کەسنەزان نزیک ماجدیلان  ھیچ کارێکی لی نەکراوە 
ھەر ئەمساڵ مانگی شەش بە مەبەستی کلیپ بڕی دە دەفتەر دۆلاو لە لایەن مەکتەبی نێچیرڤان بارزانی سەرف کراوە بۆ کلیپی «گۆڕانی ئایلا» کە چەند ڕۆژێکە بڵاوبۆتەوە نیگەرانی چالاکوان و ھونەرمەندانی لێکەوتەوە بە گۆرانیەکی سەقەت، کە لە ئاستی هونەریدا زۆر نزمە، لەوێدا سوکایەتی بە ئافرەتی کورد دەکات ، دواجار ئەم بەیانییە نەڤید زەردی لە یوتوب گۆرانیەکەی سڕیەوە و لە تۆڕێ ئینستاگرام ڕایگەیان گرێبەستی کۆنسێرتی کردووە ئەگەرنا ئەویشی نەدەکرد و بڕیاری داوە واز لە کاری ھونەری بێنێیت.
نەڤید زەردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتەو لە ڕاستیدا ناوی حەمید پرتەقاڵە و کە دێتەوە ھەولێر لە لایەن مەکتەبی نێچیرڤان شوقەیەکی پێێ دراوە لە شوقەکانی زەکەریا لەوێ دەمێنێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە