پۆلیسی ئەلمانیا نیوەشەو دەچێتە سەر ماڵی بەرپرسێکی پاراستن، کە نزیک بە دڵشاد بارزانییە


رۆژهەڵاتی کوردستان بەرەوکوێ؟

Saturday, 08.03.2019, 15:36

1435 بینراوە


لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیاسەت وەک منداڵێکی هەتیودەچێ، نەدایکی دیارەونە باوک.لەکوردستانی خۆشمان هەروایە،وەک گڵۆلەبەنێک دەچێ کە لە هەورازێکی چڕوبڵێند خەریکە خلۆدەبێتەوە،کەس نازانێ لە کوێی مەنزەڵ دەگرێ.بابەتیی سیاسەت لە باکورورۆژئاوای وڵات بەرەوئاقارێکی دیکە دەڕواوجیاوازییەکی ئاشکرایە هەیە دەگەڵ بەشەکانی دیکە. لە باشوری کورستانیش حاڵوماڵ ئاشکرایە بە ڕوونی دیارە کە چەتەکانی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی چمان بەسەر دێنن!
لەحاڵی حازردارۆژهەڵاتی کوردستان دە ژێر چەنگیی مەلاکانداماوەتەوەوداهاتوویەکی لێڵ ونادیارلە پێش ئەو بەشە لە وڵاتی بریندارمان دایە.کاتێکێش قیادەمووەقەتیی بنەماڵەی سەرشۆڕی بارزانی حیزب وکۆمەڵەی نێوئاخنی کەمپەکان کرد تەنیا ٢ حیزب بون.بەڵام لەو سەردەمەداشوکر بونە ٦و٧... کە هیچ دەسەڵاتیكی سیاسیی وئابوری وچەکدارییان لە دەستدا نەماوە وکزومات وکش چاوەڕوانی خێروبەرەکەتیی تڕآمپە سوورن!ئاخروادەزانن کۆماری ئیسلامی لە بەر چاوی جوانی کوردوحیزبەکوردیەکانی ئەو بەشە لە وڵات دەڕووخێنێ!/ ئەگەر ئەورێکارەی بەدەستەوە بێ /.
مێژوویان دەبێ بنووسرێتەوە یان بخوێنرێتەوە ودەرسی لێوەرگیرێ.لە رۆژهەڵاتی کوردستان دیرۆک نە نووسراوەتەوە نە خوێنراوەتەوە بەڵگەش بۆ بۆچوونەکەم بارودۆخی حیزبەکانی ئەو بەشەیە لە وڵات.دوای ٧٢ ساڵ ئەزموون بوونەتە پیاوی مەسعود بارزانی ومەسعودیش بۆ خۆی نۆکەریی داگیرکاری کوردە!
کۆمەڵگایەک کە شیخ وئاغاو مەلاو دەرەبەگ وبنەماڵەوموڵکدار سەرپەرەستی بێ قەت ناگاتە ئامانج.چاو لە کابینەی حکومەتیی کۆماری مهاباد لە سەردەمی، رەحمەتیی قازی محەممەد بکەن کە لە جۆری ئەوکەسانەن کە ناوم هێناون.ئەو شێوە لە دەسەڵات تا ئەو جێگایە دەگەڵ دۆزیی نەتەوەکەیان دەچنە پێش کە بەرژەوەندیی شەخسیی خۆیان وەمەترسی نەکەوێ.دیتمان لە داڕمانی کۆماردا ئەو رێکارە سەقەتە چون لە ماوەیەکی کورت دا رووخا!
لە کەسایەتیی قازی محەممەدداکۆمەڵەی ژیانەوەی کورد / ژ، ک / یان تێکداو وەلایان نا!قازی بێ ئەوەی خۆی ئاگای لێبێ ئەو رۆلەی گێڕا!لە سەفەریی دواییدا بۆ لای باقرئۆف دەبیریی یەکەمی حیزبی کومونیستی ئازەربایجانی سۆڤیەت / شووڕەوی / بە ڕاشکاوی پێیان گووت کە بەرنامەوئەساسنامەی ژێ،کاف ، باس لە دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆ دەکا، ئەوەش بە ئێمە جێ بە چێ ناکرێ ودونیای دەرەوەش ئەو ئیزنە نادا، بڕۆن وەدووی خوموختاریی بکەون لە چوارچێوەیە ئێڕاندا.
کاتێک قازی گەڕآیەوە مهاباد خەڵکێکی زۆر دەوریان دا،ئەویش ئەوەی کە باقرئۆف گووتبووی،بە خەڵکی گێراوە.گووتی ئیـمە دەبێ دەست لە ژ،کاف،هەڵگرین وداوای خودموختاریی بکەین لە ئێڕان وحیزبێک بەناوی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دابمەزرێنین!. هیچ کەس متتەقی لێ نەهات وهەمووگووتیان ئەوەی قازی بیڵێ هەرئەوەیە وراستە!
ژ،کافیان ،بە تۆبزی گۆڕی وحیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانیان بۆ قووت کردینەوە!هەزار جار لەعنەت لە گۆڕت باقرئۆف بۆ ئەو نەهامەتیەی کە دەکۆشت هاویشتین.ئەوە ٧٢ دووساڵە نزیکەی سێ چین وتوێژیان لە خەڵکی بێ تاوانیان بەکوشتداوە یان ئاوارە کردوە ویان ماڵوێرانیان کردون، کە چی نزیکەی سێ دەیە زیاترە کاریان دابڕان ولێکترازان وشەڕی خۆ خۆری وکەمپنشینییە!
چل ساڵە تاقمێک دەموچاوی هەزاران جار بینراووپیروپەککەوتە لەو حیزبەدا بە هۆی ٢٥ کەس کومیتە ناوەندیی وهەشت کەس دەفتەری سیاسی ئەوەی ویستوویانە بە سەر خەڵکی بێ تاوانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان هێناوە.ئێستێش شەرم ناکەن بوونە دووجار ٢٥ کەس ودووجار ٨ کەس! هەرکامیانیش لەوپەڕی بێئەخلاقیی خۆیان بە خاوەنی کۆمارو ڕێبازیی قازی وشەڕەفکەندی وقاسملوو دەزانن. کەسیش بە وردیی بیر لە ڕێبازیی ئەو سێ کەس ناکاتەوە کە لە کۆتاییدا بەرەو کوێ کۆتاییان پێهات.بە بێ ئەوەی پرس بەکەس بکەن جوێ دەبنەوە، بە بێ ئەوەی پرس بە کەس بکەن ئاشت دەبنەوە، بە بێ ئەوەی پرس بەکەس بکەن دەچن دەگەڵ ئاخووندەکان دادەنیشن وسەرئەنجامیی ئەو دانیشتنەش بە کەس ناڵێن.!

رۆژهەڵاتی کوردستان چی لێدێ؟
من پەرجووم پێ نییە وداهاتوشم دەدەستدا نییە.بەڵام حیزبەکانی ئەو بەشە لە وڵات زۆر چآک دەناسم / جگە لە پژاک /باش دەزانم دوو بزنیان بۆ ناچێتە ئەوبەریی جۆگەلەیەک.بە تایبەت دوای ساڵانێک دابڕآن لە کۆمەڵگای ئەو بەشە لە وڵات ناتوانن خاوەنی ستڕاتیژیەکی نیشتمانی وپێشکەوتووبن.دوای گەرآنەوەیان سەرەتا بە شەڕە قسە و ناوناتۆرە وبابەتی پووچ وبێ مانا یەکتر دەشکێنن. پاشآن دۆزی کوردیان لە بیر دەچێتەوە وزۆر ناخایەنێ کە دەست دەدەنە چەک بە دژی یەکتر.لە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیش گەڕێ چۆن ئاوری شەڕیان لە نێواندا خۆش دەکەن بۆیە ئەو بەشە لەوڵات وەک جەهەننەمی بەسەردێ کە کەس خەتی کەس ناخوێنێتەوە.وامای لێدەکەن کە پڕ بە زار هاوار بکەین خۆزگەم بەکفندزی هەووەڵ!یەکێک لەو بەرپرسانەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران وجێگری دەبیریی یەکەمی ئەو لەتە حیزبە حەسەن شەڕەفیە کە ئێستێ لە کەمپەکانی کۆی سەنجەقداچاوەڕوانە ببێتە کەسی یەکەمی ئەو حیزبە، بەڵام هەر نایگاتێ.لە بارەی کەسایەتیی ئەو کەسەدا تەنیا ئەو کۆمێنتەی خوارووبخوێننەوە!

کۆمێنتی هاووڵاتێکی دانیشتووی شاری مهاباد لە سەرحەسەن شەڕەفی
بەرێز،ن،د،خ، ئاوای بۆمن نووسیوە:
لە ناوەندیی بڵاوکردنەوەی رۆژنامەی حیزب لە گووندی شیلان ئاوێ سێ کچ هەبون.کە یەکێک لەو کچانە تورک بوو. / ئازەری / کە ئەو کچانە شەوانە لە کومیتەی شارستان لە شێلانئاوێ لە لای کاک حەسەن شەڕەفی دەنوستن.!چون دەیانگووت ئەمنیەتیان زۆرترە!کاک حەسەن شەڕەفیش شەوانە لە سەر جلوبەرگی ئەو کچانە دەستی تێوەردەدان!
کچەکان بە بەرپرسی ناوەندی بڵاوکراوەکەیان گووت.ئەوانیش چوون بە کاک حەسەنیان گووت.ئەو کچانە شتی ئاوا دەڵێن! کاک حەسەنیش لە جوابدا گووتی:ئەی عەجەب!
دوای سێ مانگ لە رێگایەک کچەکانمان دیت وگووتمان: توخوداعەیب نەبوو ئەو بوختانەتان بە کاک حەسەن کرد؟کچەکان گووتیان:بڕۆ بابە!تا پێتان نەگووتبوو ،لە سەر لیباس وجلوبەرگ دەستی لێدەداین!دوایی هەر بە ئاشکرا رووتی دەکردینەوە! رەخنە قەبوڵکردن ئاوا دەبی!
هێشتاش لەو وێنەیەداکاک حەسەن شەڕەفی لە تەنیشت مونائیسکافە چی راوەستاوە ودڵی نەرم بووە تا لە سەر لیباس وجلوبەرگدا دەستی تێوەردا!قەرارە لە داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەو کەسانە چارەنوسی خەڵک بە دەستەوە بگرن!


سرنج

گوندی شیلان ئاوێ لە رۆژهەڵاتی شاری مهابادە وشوێنی لە دایک بونی نیشتمانپەروەری کورد مامۆستا هێمن موکریانییە لە شآری مهاباد زۆر دوور نییە.کاتی خۆی ئینتشاراتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان لەوێ بووە.




(دەنگدراوە: 6 . زۆرباشە: 5/5)