تێرۆر، تەنها ئاینێکی هەیە ئەویش ئیسلامە

Sunday, 04/08/2019, 21:59

7605 بینراوە


نوسینی: زارا زاگروس Zara Zagros
وەرگێڕانی: جۆ ولیام
-----------------------------
هەرکات موسوڵمانە تێرۆریستەکان کارێکی تێرۆریست ئەنجام دەدەن لە هەر کوێیەك بێت، هەندێك لە عەرەب و بەعەرەبکراوەکان (ئەو موسوڵمانەی کە عەرەب نیین) دەست دەکەن بە دووبارە کردنەوەی ئەو ووتەیەی کە ئەڵێت "تیرۆر یاخەد تۆقاندن هیچ دینێکی نییە" ئەم ووتەیە لە خۆیدا جۆرێکە لە فڕوفێڵ لەلای عەرەب، وە مەبەست لەوەیە کە بەگوێێ خەڵکیدا بدەن کە ئەوە تەنها ئیسلام نییە کە ترس و تۆقاندن بەرهەم دێنێت، ئاینەکانی دیکەش تۆقاندن بەرهەم دێنن. هەندێك لە سەرۆکە ڕۆژئاواییەکانیش ئەم ووتە ژەهراویەیان قوتداوە و دووبارەی دەکەنەوە، بێگومان فێڵبازە عەرەبەکان دڵخۆشن بەمە، چونکە ئەمە بەرنامەیانە بۆ هەڵخەڵەتاندنی دونیا.

ڕاستە هەندێك لە بڕوادارانی ئاینەکانی دیکە کاری تۆقاندنیان ئەنجام داوە، بەڵام هیچ ئاینێك جگە لە ئیسلام (جیهاد) بە ئەرکەکانی بیرو باوەڕی نازانێت، کە وەك ئایدۆلۆجیایەك بەکاری دەهێنێت بۆ جێبەجێ کردنی پرۆژە ئیسلامیە فراوانەکەی، کە ئامانج لەم پرۆژەیە دەست بەسەراگرتنی هەموو جیهانە لە ڕێی بە ئیسلامکردنی جیهانە بۆ ئامادەکاری بۆ بە عەرەبکردنی هەموو جیهان، بەعەرەبکردنی جیهان مانای سەرکردایەتی سەربازی و ڕۆشنبیری و ئابوری و ڕامیاری بە دەستی خەلیفەیەکی عەرەبیەوە بێت، وە بەڵگەکان لەسەر ئەمە زۆرن.

ئاینە بەناوبانگەکانی جیهان بریتین لە هیندۆسی، بودی، زەردەشتی، یەهودی، مەسیحی، ئیسلام، بەڵام تۆقاندنی پیرۆز (الجهاد المقدس)، مەبەست لێی داگیرکردنی جیهانە ئەرکێك نییە لە ئەرکەکانی هیچکام لە هیندۆسی، بودی، زەردەشتی، یەهودی، مەسیحی، ئایا هیچ کات پەیڕەوانی ئەم ئاینانە شمشێریان هەڵگرتوە و گەلانی دەوروبەری خۆیان بکوژن جگە لە عەرەبە موسوڵمانەکان؟ (خۆ ئەگەر جار جارە کردبێتیشیان، ئەوا کاری سەربەخۆ بووە و لە کتێبە پیرۆزەکانیاندا نە نوسراوە –وەرگێڕ).

ئیسلام تەنها ئاینێکە کە:
1. جیهاد بۆ پەلاماردان و هەڵکوتانەسەر (غەزا) بەکار دەهێنێت، بە مەبەستی داگیرکاری گەلان و وڵاتان بۆ بەتاڵان بردنی ماڵ و سامانیان و لە ناوبردنی ڕۆشنبیریەکەیان.

2. کتێبە پیرۆزەکەی(قورئان) پڕە لە ئەو دەققانەی کە موسوڵمانان هاندەدات بۆ پەلاماردان و هەڵکوتانەسەر (الغزو)، وە فەرمانی جیهادیان پێ دەکات بە ماڵ و بە گیان. { وَجَاهِدُوا بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنفُسِكُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ (سورة التَّوبة/ آية ٤١)}.

3. پێغەمبەرەکەی بە موسوڵمانان دەڵێت: "مَنْ مَاتَ وَلَمْ يَغْزُ، وَلَمْ يُحَدِّثْ نَفْسَهُ بِغَزْوٍ، مَاتَ عَلَى شُعْبَةِ نِفَاقٍ" واتە: هەر کەس مرد و غەزوی نەکرد، وە بەشداری غەزوی نەکرد، ئەوا بە دووڕوی ئەمرێت. [ كتاب سُنن النَّسائي، 1980، ج 6، ص 8].

4. پێغەمبەرەکەی بە موسوڵمانان ئەڵێت "مَنْ لَمْ يَغْزُ، أَوْ يُجَهِّزْ غَازِيًا، أَوْ يَخْلُفْ غَازِيًا فِي أَهْلِهِ بِخَيْرٍ، أَصَابَهُ اللَّهُ بِقَارِعَةٍ، و[قارعة] أي: عقوبة أليمة. [كتاب سُنن أبي داود، 1980، ج3، ص 10].

بەڵێ، ئیسلام تەنها ئاینێکە بۆ ماوەی ١٤ سەدەیە کە شوێنکەوتوانی(موسوڵمانان) پابەند دەکات بە پەیڕەوکردنی تۆقاندنی پیرۆز (الجهاد)، بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی (بە ئیسلامکردنی جیهان) کە مانایی (بەعەرەبکردنی جیهان)ە، ئیسلام تەنها ئاینێکە کە جیهاد بەسەر موسوڵماناندا فەرز دەکات لە سەدەی بیست و یەكدا، وە ئەنجامدانی قێزەوەنترین تاوان لە ژێر سێبەری (الله أكبر)، وە بەڵێنی بەهەشت بە تاوانباران دەدات.

ئیسلام لە بنەچەدا لە سەر جیهاد داڕێژراوە، جیهادیش واتای تۆقاندنی پیرۆز دژی پەیڕەوانی ئاینەکانی دیکە، ئەمە ڕاستیە نەگۆڕەکەیە لە قورئان و حەدیسە دروستەکانی پێغەمبەردا (الأحاديث النبوية الصحيحة)، وە لە مێژووی ئیسلامدا، وە لە ئەدەبی ئیسلامدا، وە بیرکردنەوەی ئیسلامدا، وە هەرکەس شتێکی کە دەڵێت جگە لەمە، ڕاست ناکات و فێڵباز و هەڵخەڵەتێنەرە، یاخود ئاشنا نییە بە ئیسلام، یان بێ ئاگایە.

ئەو وتەیەی کە دەڵێت "تیرۆر هیچ ئاینێکی نییە" ڕاست نییە بە هیچ جۆرێك، ئەوە درۆیەکی گەورەیە، وە هەڵخەڵەتاندنی جیهانە، تۆقاندنی وەحشیانە لەڕێی ئاینەوە تەنها ئیسلامە. ئاقڵەکانی جیهان دەبێت بەیەکەوە زۆر بە جدی بیر بکەنەوە لە چۆنێتی ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی لەم ئاینە تیرۆرستە.
ئەوە تەنها ڕێگەچارەیە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە