Sunday, 04/08/2019, 22:40
3058 بینراوە
لەم مەملەکەتەی ئێمەدا شتێک نەماواتەوە بۆ کەسانی دڵسۆز و کەسی چاکە خواس هەموو بۆ جێبەجێکردنی کارێک دەبێت بچیت بەر دەرگای ئەم بەرپرس و ئەو بەر پرس سەرباقی ئەوەش دەبێت کەسێکی خۆیان پشکیان هەبێت ئیتر گرنگ نیە زەرەر لە خەڵکی دەدات یان بە قازانجی خەڵکییە یان نا گرنگ ئەوەیە بۆ هەر ئیشێک ناو و پشکی ئەمانی تێدا بێت
ئیستا کوڕ ئەو کوڕەیە (دەستی بڕوا)و لەتە زەوییەکی تەجاوز بپچڕێ و
بەنزینخانەیەک، گەراجێک، باخێک، بینایەکی بازرگانی لەسەر دروست بکات و بتوانێ
سەروەت و سامان پێکەوە بنێ
ئیتر لێت ناپرسن چۆن و بەچی پەیدات کردووە نە یاسایەک لێت دەپرسێ وە نە کەس بۆی
هەیە بڵێ بەچی و چۆن پەیدات کرد
کوڕ ئەو کوڕەیە کۆمپانیایەکی هەبێت و میلەت دابدۆشێت و سەروەت
و سامانێکی زۆر پێکەوە بنێ و گوێ نەداتێ ئەو شتەی دەیهێنیتە ئەم شارەوە کوالێتی
باشە یان خراپ
ڕۆژ رۆژی ئەوەیە گیرفانت پڕکەو بڕۆ دواتر وەرە سەر شاشەو بەهەوەسی خوت
قسە بەم حکومەت و حیزبانە بڵێ ،
بۆیە ئەوەی لە tvییەکان و تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان شیوەندەکەن بڕوایان پێمەکەن چونکە زۆر هەبوون تا نەگەیشتبونە ئەو
دۆگە چەورە هاتوهاواریان دەکرد کە دەمیان گەیشت ئیتر ئەوانیش بیدەنگ بوون
جوانڕۆ مستەفا
© 2019- Kurdistanpost