دوای ئۆرۆ ستار، مرۆڤی فڕیو بەرەو ئینگلتەرا.

Tuesday, 06/08/2019, 15:40

8212 بینراوە


لە دوای ناپۆلیۆنەوە هەرچی تەکنەلۆژی و توانای مرۆڤە کە فەرەنسیەکان دەیانەوێت بیخەنەکار، لە دەریای نێوانن فەرەنساو ئنگلتەرادا تاقی دەکەنوە، چەند سەردەمێک لەمەوبەرک مەلەوانێک بەمەلە پەڕیەوە، پاشان ئەوەبو کە ئۆرۆستار وەک تەکنەلۆژیەکی نوێ بەژێر دەریادا سنوری شکاند، ئەمڕۆش فرانک زاباتا بە فڕین. خۆ ئەگەر بۆریس جۆنسۆن سواری ئەو ماشینە ببێت، پێ دەچیت رای بگۆڕیت لەسەر بریکسیت.

فرانک زاباتا دوێنی چواری ئەم مانگە، بۆ دوەم جار توانی بە ماشینەکەی کە خۆی دروستی کردوە بپەرێتەوە ئەوبەری ئاوەکە، واتە لە فەرەنساوە بۆ ئنگلتەرا کە نێوانیان 35 کیلۆمەترە. ماشینەکەی بە بەنزینی تەیارە کار دەکات کە پێی دەڵێن؛ کیرۆزێن، بۆیە لە ناوەراستی دەریادا پاپۆڕێک چاوەڕیی دەکرد هەتاوەکو کیرۆزێن وەرگرێت بۆ بەردەوام بونی، دو هەلیکۆپتەریش بە چوارەدوریدا، هەفتەی رابوردو لەکاتی نیشتنەوەیدا لەسەر پاپۆڕەکە بۆ وەرگرتنی کیرۆزێن، لاسەنگی تێک چو بەو هۆیەوە کەوتە ناو دەریاو، ماشینەکەی تەڕبو، بۆیە بۆ چەند ڕۆژێک دواخرا.

فرەنک زاباتا کوڕیکی گەنجی شاری مارسیلیایە کە شامپیۆنی جێت سکی بوە لە ڕابوردودا، خەوی ئەوەی هەبوە کە بفڕێت، کاتێک دەییبینی بە خۆیی و ماشینەکەیەوە بە ئاسمانەوە، وینەیەکی بەراستی فیتوریستی هەیە. بۆ یە دەڵێم کە ئێمە هەتا ناو قەدمان لە فیوتوردایەو پرسیار لە خۆمان دەکەین کەی دەیگەینێ.
ماشینەکەی بە خێرایی190km/h ، ئەتوانێت تەنها دە خولەک بفڕێت بەو کیرۆزێنەی لە پشتیەوەیە لەناو جانتایەکدا، ماشینەکەش لە ژێر پێیدایە، بۆیە توانی بە 20 خولەک بگاتە ئەوبەری ئاوەکە و لەوێ کەسانێکی زۆر چاوەڕێیان دەکرد و بە فرمێسکی شادیەوە تەلەفۆنی بۆ ژنەکەی کرد وەک سەرکەوتنێک بەسەر خەونیدا.

بەلام فەرەنسیەکان تۆزێک شەرمنن، زۆر باسی خۆیان ناکەن، خۆ ئەگەر ئەمریکیەک ئەوەی بکردایە ئێستاکە هەمو میدیای دنیا باسی دەکرد، فەرەنسیەکان نازانن وەک ئەمریکیەکان خۆیان بەرنە پێشەوە ئەمەش مێژوی هەیە، کاتێکیش فەرەنسیەکان سیستەمی ئەنتەرنێتیان دۆزیەوە هەندێک بەرپرس وتبویان ئەوە کەڵکی چیە، بۆیە هەر خێرا واز لە پرۆژەکە هێنرا، بەلام ئەمتریکیەکان قۆستیانەوە بۆ خۆیان، بۆیە هەمیشە دەیان وت ؛ ئەگەر پرۆژەت هەیە بڕۆ بۆ ئەمەریکا، ئەگەر یتەوێت کارێکی داهێنان لەهەر بوارێکدا بکەیت هەر خێرا یارمەتیت ئەدەن، نەک بەخێر، بەڵکو بەمەبەستی قازانجکردن، بەلام ئەمڕۆ ولاتی چین ئەوەی لە خۆ گرتوە، هێشتا ماویانە جێگای ئەمەریکا بگرنەوە، ئەوەی پاڵنەرە لای چینیەکان ئەوەیە کە تاکسیان زۆر کەمە لەسەر بازرگانی بە نیسبەت ئەوروپاوە، بۆیە بازرگان ئەگەر بیەوێت ئەتوانێت بە کاتێکی کەم پارەیەکی زۆر خڕبکاتەوە، بەتایبەتی بازرگانی تازەپیاکەوتو، واتە ئەوانەی تازە دەولەمەند دەبن، ئەمانە زۆر تینوی پارەنو دەیانەوێت هەمیشە قازانجیان زۆرتر بیت، ئەمەش پەڵنەرێکی گرنگە، ئەوەی ئەوروپای کوشتوە تاکسێکی زۆرە لەسەر دەوڵەمەندی بچوک کە ڕێگری لێ دەکات گەورە ببێت، دەولەمەندە بچوکەکان لە پرۆسەی دەوڵەمند بوندا تینوی پرۆژەن، پرۆژەش ولات دەبات بەڕیوە.

***
دوای ئەم سەرکەوتنە، پرۆژەی فرانک زاباتا بۆ ساڵی داهاتو، دروستکردنی سەیارەی فڕیوە، جەیشی فەرەنسیش بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ئەم پرۆژەیە دەکەن بۆ هێزی فریاکەوتنی خێرا.
لەم کاتەدا کە بۆریس جۆنسۆن دەیەوێت جارێکی تر وتو وێژ بکات لەگەل ئەوروپادا بۆ چونە دەرەوەی لە ئەوروپا، باشتر وایە سواری ئەو ماشینە ببێت هەتاوەکو رای بگۆڕێت، بەلام وادیارە ئەم سەردەمەی کە تێیدا دەژین هەرچەندە تەکنەلۆژی و زانست گەشتونەتە ئاستێکی بەرز لەهەمان کاتا شەڕو ئاژاوە و جیاوازیەکانمان تەواو خەڵکی بەخۆیەوە خەریک کردوە، بۆیە تەنها ئەو پیاوانە دەتوان حوکمڕانی بگرنە دەست کە کەلە ڕەقو کەم ئەقڵن، نۆرۆنی ژیریان نوقسانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە