مرۆڤ لە بێدەسەڵاتیدا خوای دروستکردووە

Thursday, 08/08/2019, 17:37

9556 بینراوە


تێبینی: ناونیشانی ئەم وتارە، قسەی ئێنیشتاینە، کە کردوومە بە ناونیشانی ئەم وتارە.
---------------------
کاتێک سەرنجی زەبەلاحی گەردوون و نهێنیەکانی دەدەیت، مرۆڤ دەستە وەستان و بێچارە دەمێنێت، چوونکە هەروەک پێشتر باسمان کرد، گەردوون بێکۆتاییە، هەروەک وەک ژمارەکان، هەروەکوو چۆن دوای یەک و دوو ،هەزار، ملێۆن، بلێۆن و ترلێۆن، بڕۆ بۆ بیتا، بۆ گەرورەتر بیتیلێۆن، گەورەتریش کوادریلیۆن، ئەمانە هێشتا هەر سەرەتان، واتا هەر ژمارە دابنێ و ناوێکی نوێی بۆ دابنێ، مەزنی گەردوونیش بەهەمان شێوە بێکۆتاییە، ئێمەی مرۆڤیش لەچاو گەردووندا نەک مرۆڤ بەڵکوو خوودی گەردوونەکەمان لە دەنکە زەنگیانەیەکیش بچوکترە.

تازەترین دۆزینەوەی زانایانی گەردوون ناسی ئەڵێن، چاڵە ڕەشێکی زەبەلاحی نوێیان دۆزیەوە لەنزیک کاکێشانەوە کە ٧٠٠ ساڵێ ڕۆشانی لە زەویەوە دوورە، یەک ساڵی ڕۆشانیی بەرانبەرە بە٩،٤٦١ ترلێۆن کیلۆمەتر، قەبارەی ئەو چاڵە ڕەشە ٤٠ ملیارد جار لەو خۆرەی دەینینن گەورەترە،
علماء يكتشفون ثقبا أسود "عملاقا"
زاناکانی ئەستێرەناسی چاڵە ڕەشێکی زەبەلاحی نوێیان دۆزیەوە لەنزیک کاکێشانەوە کە ٧٠٠ ساڵێ ڕۆشانی لە زەویەوە دوورە، ...

بیهێنە پێش چاوی خۆت، کە ئەو چاڵە ڕەشە ٤٠ جار لەو خۆرەی کە دەیبینن گەورەترە! بۆیە ئەنیشتاین ئەڵێ: مرۆڤ لەبێ دەسەڵاتیدا خوای دروستکردووە.

کارمان بە کاری پەروەردگارەوە نیە، بەڵکوو گوومانی بەڵگەدار، بێگوومان ئەوەیە ئایا دەکرێت، کە خوای میهرەبان ئەم گەردوونە ئاڵۆزەی بۆمان ئافەراندووە، بەو زمانە بێتەگۆ کە لەگەڵ ووشیاری مرۆڤدا نەگونجێت و لێی بەگوومان بێت؟

بە پێی دەقی قورئانی باوەڕهێنان بە خوداو پێغمبەرەکەی،نوێژوو و ڕۆژوو، حەجکردن،بناغە سەرەتایەکانی ئیسلامن، جگە لە جیهاد، سەفترە و باجدان، کەچی دەستەواژەی هێندە سەیرو سەمەرە دەبینن لە قورئاندا، بۆ نموونە مرۆڤی ئاسایی دەگەمەن دەگاتە ٨٠ ساڵ ژیان، بەڵام ووردە ووردە لەبەر ئەوەی ژیان ئاسان تر دەبێت، خواردنی تەندروستر دەخوات، ووردە ووردە تەمەنیشی درێژتر دەبێت، زۆر بە کورتی سورەی القدر ژمارە٣ ئەڵێ: شەوی قەدر هێندەی ١٠٠٠ مانگ خێری هەیە، شەوی قەدریش ٣ ڕۆژی کۆتایی مانگی ڕەمەزانە، واتا ئەو ٣ ڕۆژە بەڕۆژوو بە ئیتر گوناهی ١٠٠٠ مانگت بۆ دەسڕینەوە، ١٠٠٠ مانگیش واتا ٨٣ ساڵ!

ئیتر هەرگیز بەئاگری دۆزەخ ناسووتنێدرێت،چوونکە سورەی البنیه ژمارە ٦ ئەڵێ: (ئەوانەی کە بێباوەڕن، بۆ هەتا هەتایە لەناو دۆزەخدا دەووستێندرێن، ئەوانە بێفەڕترینی بوونە وەرەکان).!

واتە بڕۆ چی دەکەیت بیکە، بەڵام ئەگەر تەنها ٣ شەوی قەدەر بێدار و بەڕۆژووبە، ئیتر هەموو گووناهەکانت لەکۆڵ دەبێتەوە.

خاتوونی هێژا
برای هێژا

دڵنیابە کە مەبەستمان ڕەنج بەخەسارەتدانە، بیرێک بکەرەوە، بۆ دەبێت کە خودای میهرەبان هێندە نادادپەروەر بێت؟! وەک مەولانەی ڕۆمی دەڵێت:

نە لەکفرکردن دەترسم
نەلە شەیتان
نە لە مەیخواردنەوە
لەهەمووشتان خوا باشتر دەناسم 

تاسەردەمێکی نزیك باسکردنی قورئان جگە لەترساندن، شەرمیش بوو، بەڵام ئەمڕۆ کە ئاستی خوێندەواریمان بەرزبۆتەوە، زۆرینەمان دەزانین کە قورئان هیچ پەیوەندیەکی بە خودای میهرەبانەوە نیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە