ئەفسانەی ئاشتیخوازيى ئیسلام

Saturday, 10/08/2019, 12:08

6070 بینراوە


نووسینی: زارا زاگروس Zara Zagros
وەرگێڕانی: جۆ ولیام (Joe William)
------------------------------------
پاش هەر کردەوەیەکی تێرۆرستی کە موسوڵمانەکان ئەنجامی ئەدەن لە ووڵاتانی ڕۆژئاوا، هەندێك لە سەرۆکەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕۆڵی شێخی ئیسلام دەگێڕن و ڕاستەو خۆ دەڵێن کە ئیسلام ئاینی ئاشتییە و ئەوەی کە تێرۆریستەکان ئەنجامیانداوە هیچ پەیوەندی بە ئیسلامەوە نییە. هەندێك لە فێڵبازە عەرەب و بەعەرەبکراوەکان ئەم درۆیەیان دروستکردووه تا جیهانی پێ بخەڵەتێنن، و هەندێك لە سەرۆکەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا کەوتنە ناو داوەکەیانەوە و هەر وەك چۆن کەوتنە ناو داوی ئەوەی کە دەڵێت "تێرۆر هیچ ئاینێکی نییە".

ئەی سەرۆکەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا، ئەمە چ ئاشتیيەکە کە جیهان بکات بە دوو بەشەوە:

 جیهانی ئیسلام (دار إسلام): ئەویش جوگرافیای دەوڵەتی خەلافەته، و مافى خۆیەتی کە ئاشتی بەرقەرار بێت تێیدا.

 جیهانی جەنگ (دار حرب): ئەمیشیان جوگرافیای ناموسوڵمانەکانه (کافرەکانه)، کە خراوەتە بەر تاڵانكردن و داگیرکاری و کوشتار.

ئەمە چ ئاشتیيەکە کە گەلان دەكاتە سێ گرووپ:

1. موسوڵمانەکان.

2. خاوەن کتێبە پیرۆزەکان (جوولەكه، فەڵە، مەجوسی، سابئەی مەندایى). ئەمانە سێ هەڵبژاردەیان هەيە: بوونیان بە موسوڵمان یان سەرانەدانیان بە دەوڵەتی خەلافە بە ملکەچی و یاخود شەڕکردن.

1. کافرەکان. کە دوو هەڵبژاردەیان لەبەردەستە: یان بوونیان بە موسوڵمان و یاخود شەڕکردن.

ئەمە چ ئاشتيیەکە بۆ موسوڵمان حەرامە بە غەیرە موسوڵمان بڵێت (السلام عليكم)، پێغەمبەری ئیسلام دەڵێت: "لا تَبْدَأوا اليَهُودَ وَلا النَّصارَى بِالسَّلامِ، فإِذا لَقِيتُمْ أَحَدَهُمْ في طَرِيقٍ فاضْطَرُّوهُ إلى أَضْيَقِه". (صحيح مُسلم، 14/21. و سُنَن أبي داود، 4/352).

واتا: دەستپێشخەر مەبن لە سڵاووکردن لە جولەکە و مەسیحی، و ئەگەر یەکێتان لە ڕێگا لێيان دی، هەوڵ بدەن کە ڕێگاکەی لێ تەسك بکەنەوە (واتە ئێوە خۆتان لامەدەن با ئەو خۆی لادا لەسەر ڕێگاکە). باشە، ئەگەر ئەمە هەڵوێستی ئیسلام بێت بەرامبەر بە جولەکە و مەسیحیيەكان، کە خاوەن کتێبن، ئەی دەبێت هەڵوێستیان چی بێت بەرامبەر بە کافرەكان؟

ئەمە چ ئاشتیيەکە عەرەبەكان لە بیابانەکانیانەوە گوازتیانەتەوە بۆ گەلان لە ژێر سایەی (الله أكبر)؟ ئایا بۆ بڵاووکردنەوەی ئیسلام، عەرەبەكان چەپکە گوڵیان بەدەستەوە گرتبوو، و هاتبوون بۆ سەردانى گەلان؟ یان وەك وەحشی پەلاماریاندا و کەوتنە لەناوبردنی گەلان بە شمشێر و تیر و ڕم و دەستیان كرد بە وێرانکاری و تێکدان و تاڵانکرد و کوشتار و بەدیلگرتنى پیاوان و سەبایاکردنى ژن و منداڵان و هەموویانيان کرد بە کۆیلە؟

تاوانی ئەم گەلانە چی بوو؟ ئایا پەلاماری وڵاتی عەرەبیان دابوو؟ ئایا نامەی داواکاری ڕزگارکردنیان بۆ محەمەد و خەلیفەکانی ناردبوو؟ کاتێك کە عەرەبەكان بت پەرست بوون، ئایا ئاینی زەردەشتی لە کوردستان و عێراق و فارس و ئەفغانستان بەر بڵاوو نەبوو؟ ئایا ئاینی مەسیحی لە وڵاتەکانی سوریا و لوبنان و فەلەستین و میسر و تەمازغا (باکوری ئەفریقیا) و ئیسپانیا بەربڵاوو نەبوو؟ ئەی کەوایە، ئەمە چ ئاشتیيەکە کە عەرەبە داگیرکارەکان گەیاندیان بە سنوری چین لە ڕۆژ هەڵاتەوە و باشوری فەرەنسا لە ڕۆژئاواوە؟

ئەمە چ ئاشتیيەکە کە وابکات لە گەلان واز لە ئاینەکانیان بهێنن و بە باوباپیرانی خۆیان بڵێن کافر، و دایان بماڵێت لە کەلەپور و ڕەسەنایەتيی خۆیان، و زمانەکانی خۆیان پشتگوێ بخەن، و خزمەت بە ناسنامە و کەلەپوری عەرەبی بکەن، گوایە ئەمە خزمەتکردنی ئیسلامه و وەفادارييه بۆی، و وا دەبەنە مێشکیاندا گوایە زمانی عەرەبی زمانی بەهەشتە؟

ئەی سەرکردەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا، بە ئەرك نەبێت پێداچونەوەیەك بکەن بە مێژووی گەلانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا. کوا کەلەپوری زەردەشتی کە بیروباوەڕی گەلان بوو لە سنوری چینەوە هەتا عێراق؟ کوا ئاتەشگا و ئاگردانەکانیان بەدەست عەرەبە سونەکان خاپورکران. بۆ خۆپاراستن لە جەوری موسوڵمانانی شیعە، هەندێك زەردەشتی هەڵهاتن بۆ بۆمبای لە وڵاتی هندستان، ئەوەشی کە ماونەوە لە ئێران کەمینەیەکی پشتگوێخراو و چواردەورە گیراون. هەموو ئەمانە هۆکارەکەی (ئاشتیخوازیی ئیسلامیيه!!)ە.

ئەی سەرکردەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا، کوا کەلەپوری سریانییەكان لە سوریای گەورەدا؟ کوا کەلەپوری قوپتییەكان لە میسر؟ کوا کەلەپوری ئەمازیغییەكان لە تەمازغا (باکوری ئەفریقیا)؟ سریان ئێستا پێکهاتوون لە کەمینەیەکی پەرتەوازە لە عێراق و سوریای گەورەدا، و ئەگەر ملکەچيان نەكردبایە بۆ ئەو مەرجە نامرۆڤانە كه سەپێنرابوون بە سەریاندا، ئێستا هەموویان بە تەواوەتی بەموسوڵمان کرابوون. لە سایەی (ئاشتیخوازیی ئیسلامی!!)دا، قوپتییەكان ئێستاکە کەمینەیەکن لە میسردا لە وڵاتەکەی خۆیاندا و لەسەر دەستی خەڵکانی خۆیان، ئەوانە کە بەموسوڵمانکراون، توشی دڕندەترین سیاسەتی پاکتاوی هاتوون. گەلی ئەمازیغی لە ژێر ڕکێفی سیاسەتی عرەبدا، چەندین جۆر فرتوفێڵیان لێکراوە، ئەوەتا عەرەب تەفرەی زۆربەی ڕۆڵەکانی داون بە کردنیان بە تێرۆریستی خۆکوژ.

ئەی سەرکردەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا، ئێوە خاوەن زانکۆى ئاست بەرز و پێشكەوتوون، کە چەندین سەنتەری پێشکەوتووی توێژینەوە لەخۆ دەگرن، من داواتان لێ دەکەم کە گروپەکانی توێژینەوەی زانستی پێکبهێنن بۆ لێكۆڵینەوەكردنی ئاینی ئیسلام و بیری ئیسلام و مێژووی ئیسلام، ئەو کات بۆتان دەردەکەوێت ئاشتیخوازیی ئیسلامی هیچ نییە جگە لە ئەفسانە نەبێت، و ئەفسانەیەکی چەواشەکارانەیە، چونکە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە جیهان لەم ئەفسانە ڕزگاری بێت.

ئەمە تەنها چارەسەرە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە