ئەمە چ ئاشتیيەکە عەرەبەكان لە بیابانەکانیانەوە گوازتیانەتەوە بۆ گەلان لە ژێر سایەی (الله أكبر)؟ ئایا بۆ بڵاووکردنەوەی ئیسلام، عەرەبەكان چەپکە گوڵیان بەدەستەوە گرتبوو، و هاتبوون بۆ سەردانى گەلان؟ یان وەك وەحشی پەلاماریاندا و کەوتنە لەناوبردنی گەلان بە شمشێر و تیر و ڕم و دەستیان كرد بە وێرانکاری و تێکدان و تاڵانکرد و کوشتار و بەدیلگرتنى پیاوان و سەبایاکردنى ژن و منداڵان و هەموویانيان کرد بە کۆیلە؟
تاوانی ئەم گەلانە چی بوو؟ ئایا پەلاماری وڵاتی عەرەبیان دابوو؟ ئایا نامەی داواکاری ڕزگارکردنیان بۆ محەمەد و خەلیفەکانی ناردبوو؟ کاتێك کە عەرەبەكان بت پەرست بوون، ئایا ئاینی زەردەشتی لە کوردستان و عێراق و فارس و ئەفغانستان بەر بڵاوو نەبوو؟ ئایا ئاینی مەسیحی لە وڵاتەکانی سوریا و لوبنان و فەلەستین و میسر و تەمازغا (باکوری ئەفریقیا) و ئیسپانیا بەربڵاوو نەبوو؟ ئەی کەوایە، ئەمە چ ئاشتیيەکە کە عەرەبە داگیرکارەکان گەیاندیان بە سنوری چین لە ڕۆژ هەڵاتەوە و باشوری فەرەنسا لە ڕۆژئاواوە؟
ئەمە چ ئاشتیيەکە کە وابکات لە گەلان واز لە ئاینەکانیان بهێنن و بە باوباپیرانی خۆیان بڵێن کافر، و دایان بماڵێت لە کەلەپور و ڕەسەنایەتيی خۆیان، و زمانەکانی خۆیان پشتگوێ بخەن، و خزمەت بە ناسنامە و کەلەپوری عەرەبی بکەن، گوایە ئەمە خزمەتکردنی ئیسلامه و وەفادارييه بۆی، و وا دەبەنە مێشکیاندا گوایە زمانی عەرەبی زمانی بەهەشتە؟