هەڤاڵانی ئەوروپا

Saturday, 10/08/2019, 13:10

4098 بینراوە


 پێش ماوەیەک لەمەوبەر کچیکی فەرەنسی ڕۆژنامەوانم ناسی، کاتێک زانی کوردم ، پرسیاری لێکردم، کە ئایا رام لە سەر پارتەکانی کوردستان چییە؟! بێ یەک و دوو منیش لە وەڵامدا پێم وت: جگە لە پەکەکە و یەپەگە، هەموویان جاش و خۆفرۆشن.
هەر کە وام گوت لە خۆشیدا باوەشی پێداکردم، دوای ئەوە  دەستی گرتم وتی:  وەرە با هەڤاڵانت پێ بناسێنم.
منی برد لە باڕێک لە دەوری مێزێک چەند ڕۆژنامەوانێکی تری فەرەنسی دانیشتبون، ئیتر لەویدا (هەڤاڵ ئەنتۆنی) و (هەڤاڵ ناتالی) و (هەڤاڵ کریستینیان)ی پێناساندم، بوو بە (هەڤاڵ) ... (هەڤاڵ)، هەر هەڤاڵ ئاپۆمان نوقسان بوو.

لە راستییدا پێویست ناکات بۆ ئەوەی کە دەبێت تۆ کورد بیت، بۆ ئەوەی بزانیت کێ جاشە و کێ باشە، کێ کوردفرۆشە و کێ کوردپەروەرە، بە تایبەتی  ڕۆژنامەوانە بیانییەکان دەیانگێڕایەوە، کە هەموو بەشەکانی کوردستان گەڕاون، ئەوەی سەرنجیان داوە ئەوەیە،  تەنها (پەکەکە) و (یەپەگە) بەرنامە و  پرۆژەیان هەیە بۆ کورد،  لە ئامانج و قسەی بەتاڵی پارتەکانی تر تێنەگەیشتون.

کاتێکیش گوێت لە هەندێک جاشی ساویلکە دەبێت، کە دەڵێت گوایە پارتی پێویسیتی بە تورکیا نییە،  ئەوە تەنها تورکیایە، پێویستی بە پارتییە، ئەبێت بەڕاستی ئەوانە غەشیم بن، کاتێکیش هەندێک پارتی سیاسی و پیاوانی سیاسی ساویلکە دەڵێن کە دەیانەوێت چاکسازی بکەن، من پێکەنینم دێت. تۆ چۆن دەتوانیت ئەقلی عەشایەر بگۆڕیت، ئەقڵی عەشایەر ئەقڵێکی نەگۆڕە، پێکهاتەیەکی نەگۆڕە هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە،  تەنها بە لابردن و بە روخاندن ئەتوانیت گۆڕانی بەسەردا بکەیت،  کە بە هاتنی هێزێکی پێشکەوتوخواز و ئەقڵێکی خاوەن گۆڕان ئەوا هەرخێرا دەوریان نامێنێت، بۆیە خۆیان هەمیشە هەڵدەواسن بە دوژمنانی کورددا، سوپای تورکیاش لەوێدا تەنها کاری پاراستنی ئەو ئەقلەیە. بۆیە تورکیا هەست بە ئارامی ناکات هەتا کیانێکی کورد لە رۆژاڤادا بوونی هەبێت، بەڵام هەست بە ئاسودەیی دەکات، کە ئەقڵێکی عەشایەری لە کوردستانی باشوردا بێت. خۆ ئەگەر تورکیاش هەمو کوردستان داگیر بکات، جگە لە دەسەڵاتیكی عەشایەری زیاتر لە ناوچەکەی خۆیان، هیچی تریان پێ نادەن.
سەلاحەدینی ئەیوبی چەندە کورد بوو، مەسعودبارزانیش ئەوەندە کوردە، بەلایەنی کەمەوە سەلاحەدین توانی هەتا میسر بڕوات بۆ فراوانکردنی دەسەڵات و پیشاندانی توانای خۆی، بەڵام مەسعود دەسەڵاتی لەسەری ڕەش تێپەڕی نەکردوە و ناکات، لەبەر ئەوەی ئەو تەنها سەیری بەردەمی دەرگاکەی خۆی دەکات و هچ ئامانجێکی تری نییە . ئەگەر هەندێک کۆڵکە  نووسەر و بەناو رووناکبیر، نێجیرڤان بارزانی وەک کەسێکی مۆدێرن دەبینن، گوایە ئەو جیاوازە، ئەوەش هەڵەیە، چونکە ئەویش  وەک کەسێکی مۆدێرن تەنها خۆی نمایش دەکات، دەنا هەر هەمان ئەقڵی هەیە و نەگۆڕە، یان هەندێک بەناو ڕۆشنبیری تر بۆ سەلماندنی توانای خۆیان لە بواری سیاسی و ئابووریم وا باسی ئەم عەشیرەتە دەکەن، وەک ئەوەی گوایە چووبنە ئاستێکی تری سیاسی و ئابورییەوە، نەخێر، ئەمانە هەمان مۆنتالیتێی(عەقڵییەت)ی شازادەکانی عەرەبی سعودیان هەیە، کاتێک دێن بۆ فەرەنسا بیست جوت کەوش لەهەمان مارکە و لە ھەمان مۆدێل دەکڕن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە