وێنەیەکی قڕێژ!

Monday, 08.12.2019, 21:22

6044 بینراوە


مێژوونەتەوەی هوشیارپاڵی وێدەداودەگەڵ ئاڵوگۆڕەگانی سەردەم پشتی پێ دەبەستێ.لە مێژووی نەتەوەی راپەرێوداسەرکردەکان هێڵی سووریان بۆ دیاریی دەکرێ.کۆمەڵگای دوورناس وبەختەوەر ڕێگا نادا حیزب وسەرکردە تا سەرسواری شآن وپیلی نەتەوەیەک بێ کە ئەو نەتەوەیە خوێنی لە جەستەی ڕژاوە.دانیشتوانی وڵاتێک لە سەر رەنجی خۆیان منداڵەکانیان گەورە بکەن وبیدەنە دەست ئەو سەرکردانە تا بیانکەنە پێشمەرگە!پێشمەرگەیەک کە بۆ مانەوەی دەسەڵات تفەنگی دەشآن کردبێ نەک بۆ پاراستنی وڵات!، نابێتە پێشمەرگە.
ئەودەسەڵاتەی کە ٢٨ ساڵە بە هەمووشێوەیەک خاکی نیشتمان وخەڵک دەچەوسێنێتەوە دەچوارچێوەی هیچ دەسەڵاتێکی دان پێدانراولە دونیادا جێگای نابێتەوە.دووبنەماڵەی بێ شەرم وبێ ئابڕووبە زەبری چەک وپارە دزیەتی تان وپۆی کۆمەڵگایان داگیرکردوە.خاوەنیی هیچ ئیرادەیەکی سیاسی وئابووریەکی سەربەخۆ نین.وەک چەتە وڕێگرخۆیان بە سەر خەڵکی هەژارداسەپاندووە.ناکرێ ناوی دیکتاتۆڕیشیان لە سەر دابنرێ. چون زۆر خوێڕی وسەرشۆڕن.هیتلێروستالین وسەددام وموسولینی وقەززافی و... دیکتاتۆڕن. باشوری کوردستان دووجار داگیرکراوە.جاڕێک لە لایان بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی، جارێکیش لە ڕێگای ئەو دووبنەماڵەیە داگیرکار توانیویە لە رووی سیاسی وئابووری دەسەتی بە سەر دابگرێ!

"وێنەیەکی قڕێژ"
جووتیارچی بچێنێ،هەر ئەوە بەرهەم دێنێ کە چآندویەتی.حیزب وڕێکخراوە زەوین وجووتیاریش،ئەوانەن کە کاری تێدا دەکەن و هەڵسووڕاوانی ئەو ڕێکخراوەیەن.لە باشووری کوردستان نە زەوی پیتوبەرەکەتی بۆ داهاتووی کورد تیدا بووە،نە جووتیار کەسێکی لێهاتووبووە! بەوواتایە، نە حیزبەکانی دەسەڵاتدار بەکاری چارەسەرکردنی کێشەی کورد هاتوون، نە بەرهەم، ئەو بەرهەمەیە کە لە داهاتوودا کوردی پێ رزگار بێ.
حیزبی سەقەت، کەسایەتیی سەقەت بەرهەم دێنێ.جەلال تاڵەبانی وحیزبەکەی مەحموودسەنگاویان بەرهەم هێناوە!سەنگاویی کاوەکوژ!لە تەواوی دونیاداخەڵكی ئازادیخواز وحیزبی پێشکەوتوو، نیشتمان دەئامێز دەگرێ، شەهیدلە ئامێز دەگرێ،بۆ رزگاریی تیدەکۆشێ، کە چی لە باشووری کوردستان، مەسعود بارزانی بکوژی قاسملووبانگهێشتنی کۆشکوتەلاری خۆی دەکاو سەنگاویش قاسم سلێمانی دەئامێز دەگرێ!
بەرپرسی حیزبێک کە لەوحیزبەدا هەزاران مرۆڤی دڵپاکی تێدا شەهیدبووە، دووژمنی قەستەسەریی خۆی دەئامێز گرێ ووێنەی لە تەکدا بگرێ وبە شانازیەوە وێنەکەش بڵاو کاتەوە،نەئەو نەتەوەیە بەوزوانە رزگاریی دێ ونە ئەو بەرپرسەش مافی بە کوردوکوردستانەوەهەیە!
مەحموود سەنگاوی، منداڵەکانی خۆی ئاوا لە ئامێز ناگرێ، پێشمەرگەی ئاوا لە ئامێز نەگرتووە!لەوەتی جەلال تاڵەبانی تون بەتون خۆی لە سیاسەتدا تیوەگلاندوە باشووری کوردستان رووی ئارامیی ورزگاریی بە خۆیەوە نەدیوە.لەوەتی بنەماڵە نیگریسی بارزانی هەن هیچکات بۆ بەختەوەریی کورد وکوردستان خەباتیان نەکردوە.زۆر هاسآن ویدادەکان وکاوەکان و ... لە سەر حەق بێژیی ترۆر دەکەن وزۆریش هاسان پانتۆلەکانیان بۆ نەیاری کورد دادەکێشن.پاشآن خۆیان بە ئازادیخواز پێناسە دەکەن!
تا بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی لە باشووری کوردستان خاوەن چەک وکۆیلە بن ئەو بەشە لە وڵات ئازادورزگار نابێ.تا لە رۆژهەڵاتی کوردستان دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکان خاوەنی ئەو ئەقڵییەتە بن ،ئەو بەشەش لە وڵات حەسانەوەی بە خۆی نابینێ.
لە کۆتاییدا هەر ئەوەندە دەڵێـم: مەحمود سەنگاوی جاکەشی کردبایە باشتر بوو، نەک لە ووێنەیەدا قاسم سلێمانی دەباوەش گرتبایە.
ئەو کاتەی خائینێک پێشوازی لە بکوژی قاسملۆ دەکات






(دەنگدراوە: 7 . زۆرباشە: 4.5/5)