لۆزانێکی نوێ بەرێوەیە...

Tuesday, 13/08/2019, 7:49

5816 بینراوە


تەعریبی نوێ لەژێر ناوی ناوچەی ئارام لەباکووری سوریا (رۆژئاوای کوردستان)

ھەر لەدوای ئازادکردنی بەشێکی بەرچاو لە باکووری سوریا ،رۆژھەڵاتی فورات لەلایەن ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) کەلەناویاندا یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ھەیە ،کەبە بنجینەو زۆرینەی ھێزەکانی (ھەسەدە) دادەنرێ ،ھەرچەندە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە ) لەرووی ئایدۆلۆژیاوە لە (پەکەکە ) پارتی کرێکارانی کوردستان نزیکن ،عبدللە ئۆجەلان بە رێبەر ناودەبەن ،ھەربۆیە تورکیا بەھەموو شێوەیەک دژایەتی قەڵەم رەوی کورد دەکات لە باکوری سوریا نایەوێ ھەرێمی کورستان لە سوریا بنیادبنرێ ،کە مەترسیداری دەزانێ بۆ ئەمنیەتی تورکای لە داھاتوو ...

*تورکیا ھێزە رادیکاڵە ئیسلامیەکانی سوریای لە کورد پێ باشترە ،بەناراستەوخۆ دەوڵەتی تورکیا ھاوکاری ھێزە تونرەوە ئیسلامیەکانی سوریا دەکات لەدژی ھێزەکانی (ھەسەدە) بەتایبەت کوردانی رۆژئاوا (سوریا) ،سەرەرای ھێرشە ئاسمانیەکانی بۆ سەر بارەگاو بنکەی ھێزە کوردیەکان لە سوریا ،داگیرکردنی شاری عەفرین لەباربردنی کانتۆنی عەفرین لەرابردوو لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوت دووبارە دەوڵەتی تورکیا دەیەوێ درێژە بەو ئۆپەراسیۆنە سەربازیە بدات ،ئەمجارەیان بۆ سەر رۆژھەڵاتی فورات بەتایبەت کانتۆنی کۆبانێ بەڵام ئەو جارە بەرەزامەنی ھێزە ھەرێمی و نێودەوڵەتیەکان بەتایبەت ئەمریکا کە لەئەمری واقیعدا فەرمانرەوای باکووری سوریا (رۆژئاوای کوردستان) دەکات لەئێستادا ...
*مەترسیەکانی ناوچەی ئارام لەباکوری سوریا بۆ کورد بەتایبەت ناوچەکانی رۆژھەڵاتی فورات ،کوبانێ و گرێ سپی..ھیدی
-گۆرینی دیمۆگرافیای ناوچەکە ،بەواتایەکی تر تەعریبی کورد لەناوچە سنوریەکان و پرکردنەوەیان بە ئاوارە عەرەب و نەتەوە جیاوازەکانی سوریا کە لەئێستا لە کەمپەکانی تورکیان دووبارە راگواستن و ئاوارەبونی ھاوڵاتیانی رەسەنی کوردلەناوچەکە بۆ ئاوارە عەرەبەکان (ھاوردەکراوەکان) بەداخەوە ئەوە یەکێکە لە خاڵە جەوھەریەکانی رێکەوتنی ئەمریکاو تورکیا بۆ ئەوەی ببێتە رێرەوێک بۆ گەرانەوی ئاشتی لە ناوچەکە ...

-دامەزراندی ناوەندێکی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لە ئەنقەرە لەژێر دەسەڵاتی تورکیا ،بڵاوکردنەوەی ھێزەکانی دەوڵەتی تورکیاو ھاوپەیمان بەتایبەت ھێزەکان ئەمریکا ،کەئەمەش رێگەخۆشکەر دەبێ بۆ داگیرکردنی ناوچە سنوری وستراتژیەکانی رۆژھەڵاتی فورات ،کەئیدی بەروارێک بۆ کۆتای ھێنان بە ئۆپەراسیۆن و پەلامارە سەربازیەکان تورکیا دانانرێ ،بەھەمان شێوەی ناوچەکانی ئامێدی و بامەرنێ و برادۆست و زاخۆ و شیلادزێ ھێزەکانی تورکیا دەیکەن بەماڵوحاڵی خۆیان بنکەی سەرباز و ھەواڵگری لێ بنیاد دەنێن کە.دەبێت بەگەورەتری مەترسی لەسەر کوردانی رۆژئاوا بە سیاس و عەسکری و سڤیل ...
-دورخستنەوەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) لەناوچەکە (ناوچەی ئارام ) بەتایبەت شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) داماڵینیان لە چەکی قورس ومەترسیدار ، نیشتەجێکردنی ھێزەکانی دەوڵەتی توڕکیا و ئەمریکا بەھاوبەشی لە ناوچەکە کە راستەوخۆ لەلایەن سەنتەری ئۆپەراسۆنی ھاوبەشی تورکیاو ئەمریکا شەرپەرشتی بکرێ ...

* دەوڵەتی تورکیا شەری کات دەکات لەئێستادا ...؟

سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ٦⁄٨⁄٢٠١٩ ئاماژەیدا بە دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتون لە باکوری سوریا لە نزیکترین کاتدا ئیدی دان بەخۆماندا ناگرین ناھێڵین ئاسایشی نیشتمانی تورکیا لەوەزیاتری بکەوێتە مەترسیەوە ،"ئەگەر تورەکیا ئۆپەرسیۆن بۆسەر باکوری سوریا ئەنجام نەدا لەداھاتوو باجێکی قورس دەدەین "
ئەمەش لەمیانەی لێدوانەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا مارک ئیسپەری وەزیردا ھات کاتێک دژی بژاردەی سەربازیئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا وەستایەوە ،ئیدانەی ھەر ھێرشێکی کرد لەلایەن تورکیاوە بۆ سەر رۆژھەڵاتی فورات ...

بەڵام لەدوای رۆژێک لە لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا وەزیری بەرگری تورکیا خلوس ئاکار ٨⁄٧ ئاماژەی بە تەواوکردنی پرۆسەکردوە ،"گفتوگۆی نێوان تورکیاو ئەمریکا لەسەر ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا بەئیجابی وەسفکرد ،بۆچوونەکانی ئەمریکا و ئێمە زۆر لەیەک نزیکن"
ھەربۆیە لێرەدا گەورەترین مەترسی لەئارادایە لەسەر باکوری سوریا (رۆژئاوا) کاتێک بۆچوونە بەرژەوەندیخوازەکانی ئەمریکا لە بۆچوونە فاشیستەکانی دەوڵەتی تورکیا نزیک بێتەوە ئیدی سەرتابەری رێکەوتنەکان سلبین بۆ کوردەکانی سوریا

درێژەدان و بە ئۆپەراسیونیە سەربازی و ھەوڵگیرەکانی تورکیا لە باشووری کوردستان ،سەردانیکردنی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەغدا لەداھاتویەکی نزیکدا ،پشێویەکانی کەرکوک و رێکنەکەوتنی تورکمان و عەرەبەکان لەگەڵ کورد، چالاک بونەوەی داعش ،ئامادەکاری ھێزێکی کوردی بۆسەر قەندیل ھەڵگیرساندنی شەری براکوژی ،دەست بەسەرداگرتنی سامانی سروشتی ھەرێم لەلایەن تورکیا ،ملکەچ کردنی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی ھەرێم ،رێکەوتنی ئەو دوایەی تورکیاو ئەمریکا لە سوریا ئاماژەیەکن بۆ رێکەوتنێک بەھەمان شێوەی رێکەوتنی لۆزان بۆ دابەشکردن و لەباربردنی قەڵەمرەوی کورد لەناوچەکە ،کۆتای ھێنانی بەھەژموونی خۆبەرێوەبەری کورد لە باکوری سوریا و باکوری عێراق (ھەرێمی کوردستان )

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە