خۆر لە نێوان دین و زانستدا

Tuesday, 13/08/2019, 7:53

10502 بینراوە


ادْعُ إِلِى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ

موسڵمان بەپێی دەقی ئایەی قورئانی دەبێت گفتووگۆ بکات، بەڵام مەرجە کە ئیسلام بە باشترین شێوە گفتووگۆ بگات، سورەی هەنگ ژمارە١٢٥.

زانست ئەڵێ پێش ٢٠٠ ملێۆن ساڵ مرۆڤە سەرەتییەکان، هەستەکانی ترس، ڕق کینە، شادی و خۆشی نەبووە. لەدوای ٢٠٠ ملێۆن ساڵەوە بە پێی پێوەری"دی، ئێن،ئەی" ووردە ووردە مێشکی مرۆڤە سەرەتاییەکان دەستی بەگەشەسەندن کردووە، هەرکە مێشکی مرۆڤە سەرەتاییەکان زیاتر زیاتر دەستی بەگەشە سەندن کردووە و گەیشتۆیە ئەو ئاستەی کە لەنهێنی تەنەکانی دەوورووبەری بکۆڵێتەوە، لەوانە خۆر یان ڕۆژ یان شمس، کە زۆرێک ئەڵێن دەستەواژەی شمس کوردیە نەک عەرەبی، خۆری بەدیاردەیەکەی سەرنج ڕاکێش دیووە، هەربۆیە سەرەتاترین خوای مرۆڤ خۆر بووە لەهەر سەردەمی حامورابیەوە خۆر خوابوو، یان پیرۆزکراوە بەئاستی ئافەرێنەر، تەنانەت گرێکیە کۆنەکان خوای خۆریان هەبووە، هەروەها ئاینی ڤایکینگەکانیش کە بەهەمان شێوە، ئاینی ڤایکینگەکانیش لە ئاینی گرێکیەکانەوە سەرچاوەی گرتووە.

"گۆردانۆ برۆنۆ" لەدایک بووی ١٥٤٨، مردنی یان سووتاندنی ١٧ی دووی ١٦٠٠، ڕۆما، برۆنۆ سەرەتا قەشەیەکی چالاک بوو، بەڵام کاتێک تێگەیشت ئەوەی ئاینی کریستیانی باسی دەکات زۆر دوورە لە زانستەوە، جلوبەرگی قەشەیی فڕێداو ڕوویکردە زانست، هاتە پێشەوەو ڕاستیەکانی بۆ خەڵک باسکرد،. کە خۆر ناجوڵێت، هەروەها خۆر ناوەند نیە، گەردوونیش هێندە سادە نیە، گەردوون بێکۆتاییە و سنووری نیە ئەمە لێداوانەشی دژ بە بنەما سەرەکیەکانی دەسەڵاتی پاپاکان بوو، چوونکە سەرجەم ئاینەکان خۆر بەناوەندی گەردوون دەبینن، هەروەها هەرسێ ئاینەکە"ئاینی جوولەکە،کریستیان، ئیسلام" وای دەبینن کە خۆر دەڕوات، هەروەک لە قورئانیشدا باسی دەکات، خۆر لە شوێنێکی قوڕاوی ئاوا دەبێت. بۆیە پاپاکانی ڤاتیکان، ئەم زانستەیان بۆ قووت نەدراو ڕۆژی ١٧ ی دوو لەناوەڕاستی ڕۆمای پایتەختی دەسەڵاتی کریستیانەکان، ئەو فەیلەسووفەیان لەنا بڵێسەی ئاگردا سووتاند. بەڵام ئەمڕۆ لەهەمان جێگادا، زانست پەیکەرێکی نەمری برونیان لە جێگای سووتاندکەی بۆ دروستکرد، وەک سیمبولی نەمری وستایشی دۆزینەوەکانی.

Giordano Bruno
Giordano Bruno (/dʒɔːrˈdɑːnoʊ ˈbruːnoʊ/, Italian: [dʒorˈdaːno ˈbruːno]; Latin: Iordanus Brunus Nolanus; born Fil...

زانیاری دەربارەی گۆردانۆ برۆبۆ، بەزۆربەی زمانەکان هەیە، تەنانەت عەرەبی و فارسی، بۆ کار ئاسانی بە عەرەبی دادەنێم، هەڵە نیە ئەگەر تۆش کەمێک خۆت هیلاک بکەیت وبگەڕێێت.
-------------------

دەربارەی هەمان بیرو بۆچوون لەسەر ڕۆشتن و ئاوابوونی خۆر لە گۆمێکی قوڕاوی، کە قورئاندا باسی لێوە کراوە، هەمان شێوەی بیر و بۆچوونی کریستیانەکان، پێچەوانەی زانست بۆچوونی خۆیانمان دەدەنێ و بۆچوون و لێداوانەکانیان دوورن لە فاکتای زانستی.


قورئان سورەی کهف، ئەشکەوت لەژمارە٩٧وە تا کۆتای سورەکە کە بە ژمارە١١٠، باس لە هاتن و چوونی ئەسکەندەر ناوێک دەکات، زۆرێک پێیان وایە کە کەسی کەناوبراوە، ئەسکەندەری گەورەی گرێکە، یان ئەڵێن نەخێر ئەسکەندەرێکی دیکەیە، یان کوروش، یان بە ئەخناتوونی دەبینن، ڕەنگە کە گرنگ نەبێت ئەو ئەسکندەرە کە دوو شاخی هەبووە، هەمان ئەسکەندەری مەکەدۆنی بێت، یا خێر، ئەوەی گرنگە قورئان بەتایبەت سورەی ئەشکەوت ژمارە٨٦ ئەڵێ خۆر ئەڕوات لە چاڵێکی قوڕاوی ئاوا دەبێت، بەڵام وەک لە سەرەتاوە باسمانکرد، خۆر ناڕوات، هەرچەند سەراپای گەلان ئەڵێن خۆر ئاوا و خۆرهەڵات، لە ڕاستییدا ئەوە زەویە دەسوڕێتەوە سوڕێک بەدەوری خۆیدا سوڕێکیش لە ساڵێکدا بەدووری خۆردا.

هەروەها قەبارەی خۆر ٣٣٠٠٠٠جار لە زەوی گەورەترە، واتا ئەگەر سنیەک بجوێنن بە خۆر، وەک سەلکە گونکی هەویریش بجوێنن بە زەوی، ئەوا ئەو خۆرە جێگای ٣٣٠٠٠٠ دانە زەوی جێگاهەیە لەسەر خۆر بۆ ئەو زەویەی کە ئێمە لەسەری دەژین، تیرەی خۆر ١٣٩١٠٠٠٠٠٠مەترە واتا ١٠٩ جار خۆر لە زەوی گەورەترە، کەواتە هەرگیز خۆر لەسەر زەوی ئاوا نابێت کەبەچاوی وا دەردەکەوێت و پیاوە ئاینەیەکان بە شێوەیان بینیووە، ڕێک وەک ئەوە وایە کە بڵێێ فیلێک لەسەر پشتی کێچێکە هەڵتروشکاوە.

باوەڕەکانی کۆن بۆ نموونە گرێکیەکان باوەڕیان بە سەدان خوا هەبووە، تەنانەت ئەوروپیەکانیش پێش هاتنە پێشەوەی ئاینی کریستیانی هەمان باوەڕیان هەبووە، بە دەرکەووتنی ئاینی کریستیان، ئیتر ووردە ووردە ئەو باوەڕە ڕەویەوە و نەما. بەهەمان شێوەی ئاینی ئەسکەناڤایەکان، ڤایکینگەکانیش هەمان باوەڕیان هەبوەو وەک ئێستای ئیسلامیەکان قوربانیان بۆ داوەو قوربانیەکانیش برتیبووە لە بە قوربانی کردنی مرۆڤ، ئەو قوربانیە زۆر جار ئارەزەوومەندانە بووە،کە خۆی هەڵبژرادووە، کەسی خۆهەڵبژێردراویش هەڵواسراوە، بە چەقۆ وورگ و ڕیخۆڵەیان دەرهێناوە و بە باوەڕی خۆیان بۆ ڕازیکردنی خواکان بووە، ئێمەی موسڵمانیش هەتا زیاتر ئاستی خوێندەواریمان بەرز تربێتەوە، ئەوا ئەو بۆچونانەی ئیسلامیشمان ووردە ووردە دەڕەوێتەوە، بۆ نموونە لە ٧٠ ساڵی ڕابردوودا، نەک خەڵک لەترسا نەیدەوێرا باس لە بۆچونەکانی خۆیبکات بەڵکوو شەرمیشی دەکرد، بەڵام وا ووردە ووردە وەک باسم کرد هەرکە ئاستی ووشیاریمان بەرز بێتەوە، ئیتر ترس و شەرم نامێنێت.

ئێستا کڵێساکانی ئەوروپا چۆڵ و هۆڵە، ئەمەش لەکاتێکدایە، کە کڵێسا هەزران کەسیان لەناو بڵێسەی ئاگردا سووتاندووە، ئیتر جارێ بەتوانی جادوگەری، کافربوون، تەنانەت دزی کارە تاوانکاریەکانی دیکە، بەڵام زۆر دووریش نەڕۆین نزیکەی لە ٣٠ ساڵی ڕابردوودا کڵێساکان هەمیشە جمەیان دەهات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە