نەزھەت حالی ئەو تاوانبارەی کە دەستی وەکو بۆیمباخەکەی سوورە بە کوشتنی رۆڵەکانی کورد

Tuesday, 13/08/2019, 9:16

12215 بینراوە


نەزھەت حالی بە مورادی خۆی نەگەیشت نەیانکرد بە وەزیری ناوخۆ
نەزھەت حالی دۆڵەمەڕی کە بەرپرسێکی گەورەی دەزگای پاراستنە، ئاگاداریی هەموو  تاوان و کوشتنەکانە کە بەرامبەر هاوڵاتیی و خەڵکی کوردستان ئەنجامداراوە و دەدرێت، هەروەها تەواویی مەلەفی خیانەت و کارە نهێنییەکانی ئەو دەزگایەیە ئاگادارە، بەتایبەتی پەیوەندیی پارتیی و پاراستن و پەیوەندییان بە دەزگا موخابەراتییەکانی ناوچەکە و میت و ئیتیلاعات، ئەم لە نزیکەوە هەموو ئەوانە دەبینێت و دەیانناسێت کە دێنە باشوور و هاریکارییان دەکات، بە جۆرێک بۆتە جێگای متمانەی بنەماڵەی بارزانی بەتایبەتی مەسرور.
ئەم کەسە نەیشاردۆتەوە و هەمیشە خەونی ئەوەی هەبووە بووە، کە لە پاڵ ئەو خزمەتە زۆرەدا  و زیاتر لە پێنج ساڵەدا خەونی ئەوەی هەبوو کە وەک پلەی وەزیری ناوخۆ وەربگرێیت ، بەڵام لەکابینەی پێشوودا بواریان نەدا بکرێتە وەزیر، ئەویش بەھەر ھۆکارێیک بێیت، لە شوێنی ئەو ڕێبەر ئەحمد بارزانی کرا بە وەزیر، نەزهەت حالی  خەونی بوون بەوەزیری لەگۆڕ نرا و کۆتایی ھات.
 شایانی باسە سەرەڕای ئەوەی لە باشوری کوردستان ھەر کەسێیک بڕیاری کوشتنی یان دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی ھەبووبێیت بە واژۆی نەزھەت حالی بووە و دەستی لە کوشتن و تۆقاندن ھەبووە.
نەزهەت حالی یەکێکە لە هەرە تاوانبارەکان کە دەبێت بخرێتە لیستی رەشی دادگای گەلەوە، ئەم کەڵە خائینە نابێت لە بیربچێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە