عەرەب ڕزگارکەن لە كولتورى داگیرکاری و تاڵانکاری!

Wednesday, 14/08/2019, 8:04

4577 بینراوە


نووسینی: زارا زاگرۆس (Zara Zagros)
وەرگێڕانی: جۆ ولیام (Joe William)
--------------------------
لە ڕەچەڵەکدا، تێرۆری ئیسلامی تێرۆری عەرەبیە. بۆيه بۆ ئەوە لە تێرۆری ئیسلامی تێبگەین، دەبێت لە كولتورى عەرەبی تێبگەین. ئیسلام بیروباوەڕێکی داگیركەرانەی جیهانیی عەرەبیە، و بۆيه بۆ تێگەیشتن لە كولتورى عەرەب، دەبێت بگەڕێین به دواى تایبەتمەندیيەکانی جوگرافیای عەرەب، بەلايەنی کەمەوە پێش سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر. بۆ نەگبەتی مرۆڤایەتیى، وڵاتی عەرەب جوگرافیایەکی برسێتی و قات و قڕی بووە، و عەرەب لە نێوان دوو هەڵبژاردەی زەحمەتتدا خۆی بینیوەتەوە: یان لەناوچوون یاخود تاڵانکردنی وڵات و سامانای گەلانی تر له پێناوى مانەوەدا.

بەڵێ، جوگرافیای بێ سوود و سەخت و وشك و ناشيرينى عەرەب، بۆتە هۆی دروستكردنی خەسڵەتی تاڵانکردن و داگیرکردن و توندوتیژی دڕندانە لە ناو كولتورى عەرەب و لە کەسایەتیى عەرەب دا. ئەم خەسڵەتە بۆتە خاڵی هەڵوێست لە ئایدۆلۆژیاى بیری تیرۆری عەرەبدا. ئەم خەسڵەتە دەردەكەوێت لە ئەم خاڵانەی خوارەوە:

• من ناچارم هەبوونی خۆم بپارێزم و بە زندوویەتی بمێنمەوە. ئەمە مافێكی سروشتیی خۆمە و هەرگیز وازی لێ ناهێنم.

• سامانى ژیان (سەرچاوەکانی خۆراك) زۆر كەمە لە ژینگەکەم، و بەشم ناکات. من لەژێر هەڕەشەی ژیانێکی بێچارەم و هەڕەشەی مردندام.

• خەڵکانی دیکە خاوەن جوگرافیایەکن، کە سەرچاوەی خواردن زۆره تێیدا، بەڵام ڕێگریم لێدەکەن جوگرافیاکەیان داگیرکەم، بۆ دابینكردنی سەرچاوەی خۆراك.

• هەبوونی خەڵکانی دیکە هەڕەشەیە لەسەر بوونم و من دەسڕێتەوە.

• وەستانی خەڵکانی دیکە لە ڕێگام وەك بەربەست، هەڕەشەیە لە بوونم، و هیچ ڕێگەچارەی دیکەم نییە جگە لە لادانیان و سەرکوتکردن و ملکەچکردنیان.

• بۆ ئەوە کە سەرکوتی خەڵکانی دیکە بکەم يان بیانسڕمەوە یاخود ژێردەستەی خۆمیان بکەم، دەبێت خاوەنی هێزێکی توندوتیژ بم، و دەبێت ڕەوشتم زۆردارانە و دڕندانە بێت.

• توندوتیژی بۆ من پێویستیيەکی چارەنووس سازە و ناکرێت بە هیچ جۆرێك وازی لێ بهێنم. وازهێنان له توندوتیژیى، وازهێنانە لە مافی مانەوەم لە ژیاندا.

لە ژێر كارتێكردنی ئەم پێویستیيە ژینگەییانەدا، سایکۆلۆژیەتی داگیرکردن و تاڵانکردن (الغزو) لە كەسایەتیى عەرەبدا دروست بووە و عەرەب بۆتە داگیرکارێکی دڕندەی پلە یەك. كولتورى داگیرکردن و تاڵانکردن، دەستەیەك سیستێمی باوەڕ و بەهاگەلى پێكهێناوە، کە مۆری کەسایەتیى عەرەبی لێدراوە هەر لە پێش هاتنی ئیسلامەوە هەتا ئەمڕۆمان و هێشتێتی مرۆڤی عەرەب، خۆڕەوشتی توندوتیژی دڕندانەى سەیرى هەبێت. ئەوەی کە نامۆیە، ئەوەیە کەوا ئەو خۆڕەوشتانە بوونەتە مەزنیی و عەرەب شانازیان پێوە دەکات.

لە تایبەتمەندیيە زۆر ديارەكانى كولتور و سایکۆلۆژیای داگیرکردن و تاڵانکردنی عەرەب (الغزو)، ئەمانەن:

• تێڕوانینێکی تاریك و داخراوی خەمناك.

• ئارەزووبوونی دوژمنکارانە و شانازیكردن بە ڕەوشتی دڕندانە.

• خۆویستی تاك و خێڵ و نەتەوە و ئاین.

• خۆبەزل زانین بەرامبەر خەڵکی دیکە و بێ حورمەتی بە کەرامەتیان.

• گومانكردن لە خەڵکی دیکە و دەركەوتنی شێوازی بیركردنەوەی دەسیسە.

• گەوجێتیی بیر و ترسان لە زانست.

• بەرهەمهێنانی پشێوی و دروستکردنی ناڕاستی.

• تاڵانكردنی بەهاگەلى و بەرهەمهێنانەوەی جارێکی تر بە شێوەی عەرەبی.

• دزينى بەدەستهێنانەكانی شارستانیی.

• پیرۆزترين دروشم و هیچوپووچترین كردەوە.

• دروستکردنی تێرۆر و بڵاوكردنەوەی.

• پاکانەكردن بۆ هەموو ئەو خاڵانەی سەرەوە بەهۆی دەقە ئاینیيەکان.

پێش ئیسلام هەروا بووە، بیركردنەوە و سایکۆلۆژیای عەرەب دەسوڕایەوە بەدەوری داگیرکردن و تاڵانکردندا (الغزو). داگیرکردن و تاڵانکردن بريتيه له دڕندایەتیی و دزی و کاولکاری و کوشتن. لە سەردەمی خەلافەتە ئیسلامیەکاندا، بیركردنەوە و سایکۆلۆژیای عەرەب به هەمان شێوە بووە. ئەوەی کە محەمەد و هاوەڵە نزیکەکانی و ڕێساناسە ئاینییەكانى پاش خۆی، زیادیان کرد بریتيیه لە دوو شت:

1. دووبارە بەرهەمهێنانەوەی كولتوری داگیرکردن و تاڵانکردنی عەرەبی به شێوەی ئایدۆلۆژیایەکی دڕندانە، کە ناو نرا (ئیسلام)، و لە ڕێگای ئیسلامەوە، ڕەوا و پیرۆزیان دا بە داگیركردن و تاڵانكردن و ناویان نا (جیهاد)، و فیردەوسى باڵا (الفِردوس الأعلى)، كه باشترين جێگایه له ناو "بەهەشت"دا پێشكەشیان كرد وەك خەڵات به داگیرکەر و تاڵانکەر، و ناويان نا (موجاهيد).

2. داگیرکردن و تاڵانکردنیان دەركرد لە چوارچێوەی (پرۆژەی خێڵ)ى سنووردار، و له چوارچێوەی ئامانجی سنووردار (كۆنترۆڵكردنی لەوەڕگە و بیرى ئاو)، بۆ پرۆژەیەکی جیهانی، و دەستبەسەراگرتنی جیهانيان کردە ئامانجی داگیرکردن و تاڵانکردنیان. بەڵێ، بەئیسلامکردنی جیهان واتە (بەعەرەبکردنی جیهان).

هەتاکو ئێستاش کەسایەتيی مرۆڤی عەرەب لەژێر کاریگەری كولتوری داگیرکردن و تاڵانکردن (جیهاد)دایە، و بە ئەقڵییەتی داگیرکردن و تاڵانکردن ڕەفتار دەکات. هەتاکو ئێستاش سایکۆلۆژیای داگیرکردن و تاڵانکردن هەر ماوە لە ناو ناخى قووڵى کەسایەتیى عەرەبدا، و ئەوەی کە ئەمڕۆکە جیهان دەناڵێنێت بەدەستیەوە، بەرهەمی ئەو كولتوره داگیرکردن و تاڵانکردنە عەرەبیيه.

بۆیە پێویستە، ژیرانی جیهان بەپەلە بگەڕێن بەدوای چارەسەرێك بۆ ڕزگارکردنی عەرەب لەم كولتوره و لەم بیركردنەوەدا، ئەگەرنا ماڵوێرانیەکان کۆتاییان پێ نایەت.

ئەمە تەنها چارەسەرە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە