پۆلیسی ئەلمانیا نیوەشەو دەچێتە سەر ماڵی بەرپرسێکی پاراستن، کە نزیک بە دڵشاد بارزانییە

Wednesday, 14/08/2019, 11:43

20897 بینراوە


 پەیامنێری کوردستانپۆست لە ئەڵمانیا
سەرچاوەیەک نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکرێت بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا لە سەرەتای مانگی 6ی ئەمساڵ لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیا دلشاد بارزانی، کە بە دڵشاد بارۆنی ناسراوە و برای مەسعود بارزانی و بەرپرسی ئەوروپای پارتی و نوینەری حکومەتی هەریمە، بانگ کراوە و بۆماوەی 3 کاتژمیر لێکۆڵینەوەی لەگەلدا ئەنجام دراوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی پارتی میتودی کارکردنی بەرامبەر بە نەیارەکانی خۆی لە ئەوروپا گۆڕیوە، چەندین هەوڵی توندوتیژ و کاری نایاسایی ئەنجام داوە، هەروەها پلانیان داناوە بۆ تیرۆرکردنی چەند کەسێک، بە رەزامەندی دڵشاد بارزانی پلانی بۆ داڕێژراوە، هەندێک لەو تۆمەتانە بە بەڵگەوە خراوەنەتە بەر دەست دڵشاد بارزانی (دڵشاد مارۆنی).
شایانی باسە، هەروەک سەرچاوەکە دەڵێت، دیسان مانگی رابردوو (مانگی 7) چەند جارێک پۆلیسی ئەلمانی بانگی چەند بەرپرسیکی دیکەی پارتی کردووە، لەوانە بەهجەت مەسیفی، کە بەرپرسی بەرلینی پارتییە و سەرپەرشتی گروپیکی تیرۆریستیش دەکات، لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە لە سەر هیرشکردنە سەر چەند چالاکوانێکی کورد لە بەرلین، جگە لەوە لە تەک ئەو بانگکردنانەی بەرپرسە باڵاکانی پارتی لە ئەڵمانیا، لە رووداوێکی نوێ و گرنگیشدا، کە هەر لەو مانگەدا رووی داوە، پۆلیسی مەدەنی ئەڵمانی لە کاتژمێری یەکی شەودا لە ناکاو چووتە ماڵی کادێرێکی پاراستن بە ناوی (کارکەر عەلی تەمەر) بە جلی ماڵەوە بردوویانە، سێ چوار پۆلیسی دیکەش بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لە ماڵەکەی ماونەتەوە هەموو ماڵەکەیان پشکنیوە، کۆمپیوتەر، کتێب، دەفتەر، نووسین و هەر شتێک کە گومانی لێکرابێت، لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە، ئەو شەوە (کارکەر عەلی تەمەر) لە پۆلیسخانە ماوەتەوە، دوای ئەوە بۆ بەیانییەکەی بەریانداوە. سەرچاوەکە دەڵێت، هۆکاری ئەم کارەی پۆلیس بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە پێشتر بەڵگەی گرنگیان لەسەر کۆکردۆتەوە، پۆلیس بەدوایەوە بووە، لەوانە پلانی ئەم پیاوانەی پارتیی و پاراستن، ویستوویانە زانیاریی لەسەر چەند کەسانێکی نەیاری بنەماڵەی بارزانی لە بەرلین کۆبکەنەوە وەکو بەدواداچوون بۆ وەرگرتنی ناونیشان و شوێنی کار و دانیشتن و رۆتینی ژیان و هاتوچۆکردنیان.

دڵشاد بارزانی و (کارکەر عەلی تەمەر توفی)



پەیامنێرەکەمان دەڵێت، ئەمەش هەنگاویکی گرنگە دەتوانرێت بگووترێت گوڕینی هەڵوێستی حکومەت و پۆلیسی ئەڵمانیایە بەرامبەر بە پارتی، کە ئیستا بە (پارتی بنەماڵەی دیموکراتی بارزانی) ناودەبرێت، شایانی باسە ئەمە یەکەم جارە لە وڵاتێکی ئەوروپی کوڕێکی ناموبارەکی مەلامستەفا لە سەر مەسەلەی سیاسیی و کاری مافیایی بانگی پۆلیس بکرێ و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت، چونکە ئاشکرایە پۆلیسی ئەوروپی هەرگیز بەشەو نادەن بەسەر هیچ ماڵێکدا، مەگەر بۆ کاری تیرۆریستی و مادەی هۆشبەر نەبێت.
-----------------------------------


دەبێت بڵێین دوای ئەم رووداوانە ماوەیەکە دڵشاد بارزانی داوای لە چەندین بەرپرس و کادیری پارتی کردووە، کە زۆر سەردانی یەکترنەکەن، ووریابن چونکە ناویان کەوتۆتە ژێر چاودێری پۆلیسی ئەڵمانی. پەیامنێرمان دەڵێت: ئیستا دلشاد بارزانی کە ناوی لە ئەڵمانیا بە (دڵشاد بارۆنی) تۆمار کراوە، هەموو هەوڵێک دەدا تا  خۆی لەو گومان و تاوانانە دەرباز بکات، کە پۆلیس لەسەری کۆ کردۆتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ رێکخراوەکانی مەسیحی و جولەکە خەریکی ئەو هەوڵەیە، بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن، چونکە لای چەند کەسێک ئەسڵی بنەماڵەکەشی وەکو جولەکە ناساندووە، دیسان  هاریکاریی خۆی لە رووی مادیی بۆ مەسیحییەکانیش پیشان داوە، تەنانەت دڵشاد بارزانی خۆی کردۆتە ئەندامی هەردووکیان (مەسیحی و جولەکە) پەیوەندی پتەوی لەگەڵیاندا هەیە، بەتایبەتی لەگەل رێکخراوێکی جولەکەیە بە ناوی (ریکخراوی ئازادی بەرلین)، مانگانە 99 ئیرۆی ئەندامێتیشیان پێدەدات.
سەبارەت بە (عەلی تەمەر توفی) دەبێت بگوترێت ئەو کەسە بەدەر لەوەی کەسایەتیەکی زۆر تیکشکاو ولاوازی هەیە ، پیاوی نیهاد بارزانییە، هەموو کارێکی ئاست نزمی بۆ دەکات، تەنانەت هەر کاتێک نیهاد بارزانی هاتبێتە ئەڵمانیا ئافرەتیشی بۆ پەیداکردووە، ئەم خزمەتکارە برایەکی هەیە لە دهۆک بە ناوی (حازم عەلی تەمەر) یەکێک بووە لەو چەند بازرگانانەی لەگەل داعشدا بازرگانی کردووە و بەشێک لە پارەکان بۆخۆی، بەشە زۆرەکەشی داوە بە شێخێکی بارزانی و مەنسور بارزانی، زۆربەی پارەکەشی ناردۆتە ئەڵمانیا.
بەپێی زانیاریەکان هیشتا چەند بەرپرسێکی تری پارتی ماون، پۆلیسی ئەڵمانی لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا نەکردوون، هەیانە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیە کە پۆلیسی ئەڵمانی بە نیازە بۆ لێکۆڵینەوە بانگیان بکات، چونکە بە فەرمانی ئەوان داوا لەمانەی ئەڵمانیا کراوە، تا ئەو کەسانە تیرۆر بکرێن و پلانیان بۆ داڕشتوون، بۆ حاڵی حازر پۆلیسی ئەڵمانی دەستی پێیان ناگات، بەڵگەکانیش لای پۆلیسی ئەلمانیا هەیە. سەرچاوەکە دەڵێت، ئەمەش هەڵگیراوە بۆ پاشەڕۆژ، چونکە یەکێک لەوانە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمە. ئەوەی کە سەرۆکی دەزگای پاراستن بوو، کە رێبین هەردی دەڵێت، هێشتا بە تەواویی نایناسین.
پۆلیسی ئەڵمانیا ئیستا مەلەفە کۆنەکانیشی هەڵداوەتەوە و بەردەوام لێکۆڵینەوەی دوور و درێژی لەسەر دەکرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی پرۆسەی دادگایی و لێکۆڵینەوە  لە ئەوروپا، چەند ساڵێکی پێدەچێت، تا بە تەواویی و بەیەقینی بەڵگەکان دەسەلمێنرێت، یەکێک لەو بەڵگە کۆنانە ئەوەیە، ساڵی 1997 (٢٢) بیست و دوو کیلۆ حەشیش لە شاری هانۆڤەر لە ئەڵمانیا گیرا، تاوانەکە بە سەر دڵشاد بارزانیدا ساغ بوویەوە، دواتر دڵشاد بارزانی هەڵات و بۆ چەند ساڵێک نەیتوانی بگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانیا. دەنگۆی ئەوە هەبوو، کە پاش سەردانێکی جەلال تاڵەبانی بۆ ئەڵمانیا بە فەرمی دڵشادی کردە نوێنەری هەرێمی کوردستان، ئیتر چۆن ئەو دۆسیە و تاوانەی دڵشاد ئەو کاتە لەسەری لابرا، ئەوەیان دەبێت پۆلیسی ئەڵمانیا وەڵامی بداتەوە.
 ئەوسێ کەسەی کە دەستگیریش کران و دواتر تەنیا یەکیکیان ئازادکرا ئەمانەی خوارەوە بوو: 
١-  هۆگر بارزانی، کە خەلکی ئاکرییە و لە کۆنەوە لەگەل مالی مەلا مستەفا تێکەڵی هەبووە و لە ماڵیان بووە، ئەم هۆگرە لە ئێران و کەرەج لەگەڵ ماڵی بارزانی بازرگانی مادەی هوشبەری ئەنجام داوە،  تا ئەوروپا.
هۆگر بارزانی بە 7 ساڵ لە دۆسیەکە سزادرا و ئێستا ئازادکراوە، بەڵام باری دەرونی تەواو نییە، دوای زیندانییەکە نازانرێ ماڵی بارزانی وایان لێکردوە تا قسە و نهێنیە زۆرەکانیان باس نەکات، یان ئەوەتا خۆی تێکچووە .
٢- هەورامان عوسمان، کەسی دوەم بوو، کە دانی بە تاوانەکەدا نا،  وەکو قاچاخچی و بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان، ناوی دڵشاد بارزانی هێنا، 5 ساڵ زیندانییش کرا. دوای ئەوە وازی لە پارتیی و بنەماڵەی بارزانی هێنا.
٣- هیوا قاسم، کیلۆیەک حەشیشی لە لابوو، بەڵام لە دادگا گوتی، من نەمزانیوە حەشیشە کاتێک، زانیوم ئیدی فڕێم داوەتە نێو ئاودەستی ماڵەوە، هەرچەندە پۆلیس لە ماڵەکەی گەڕا بەڵام هیچی نەدۆزیەوە، بۆیە ئەو ئازادکرا 

وێنەکان:
هەورامان عوسمان (کلیکی وێنەکەی بکە بۆ بینینی فەیسبوکەکەی)
تێبینی: ئەم کەسە دانی بە تاوانەکەیدا نا، ناوی دڵشاد بارزانی هێنا، بە دوایدا هەڵوێستی نواند بەوەی ئیستا هیچ پەیوەندییەکی بە پارتیی و بنەماڵەی بارزانییەوە نەماوە.

هیوا قاسم (کلیکی وێنەکەی بکە بۆ بینینی فەیسبوکەکەی)

بابەتی پەیوەندییدار:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە