سەرهەڵدانی سمکۆی شکاک بۆ سەرنەکەوت؟

Wednesday, 14/08/2019, 22:17

10614 بینراوە


چەمکی سەرهەڵدان ورێگوزەریی سەرهەڵدان ئاوێتەی خواست وئارەزووی هەر نەتەوەیەکی بن دەستە.هەر نەتەوەیەک دەخوازێ بە ئازادیی بژی وبە ئازادیی بیر بکاتەوەو بە ئازادیی وڵاتەکەی بەرەوپێشکەوتن ببا.بۆ ئەوەی سەرهەڵدانێکی نەتەوەیی ونیشتمانیی بگاتە ئامانجی خۆی حەوجێی بە سەرکردەوحیزبی فیداکارو لێزان وخۆنەویست هەیە.دووتەوەریی دیرۆکی لێک بستراونەوە، سەرەتا سەرهەڵدان ،پاشآن شۆڕش.بەوواتایە هەر سەرهەڵدانێک بەرەولوتکەی شۆڕش هەنگاو نانێ ودەکرێ لە نیوەی ڕێگادا تووشی شکست بێ.گەل،هەرکات ئامادەیە سەرهەڵبدا، بەڵام سەرکرداتەتیی گەل دەتوانێ سەرهەڵدانیی گەل بەرەو سەرکەوتن بەرێ؟ ئەوەیە پرسی سەرەکی.لە مێژووی کورددائەو ڕێکارە زۆرن، گەل سەری هەڵداوە وسەرکردە شکستی هێناوە!یانی بێ ئەزموونی ونەزانیی سەرکردە بۆتە پاڵدەرێک بۆ دوژمنی کورد کە بە هاسانی کورد تووشی نەهامەتی بێ.

” دیاردەیەکی هەڵە ومەترسیدار!”

ماوەیەکە لە تۆڕەکۆمەڵاتەتیەکان بابەتێکی دە خوڵەکیی لە سەرناوی / شەڕی نەرم / بڵاوبۆتەوە.ناوەرۆکی ئەو بابەتە باسی ئەوە دەکا کە کورد ناراستەوەخۆ بۆتە یاریدەدەریی دووژمن بۆ ئەو سیاسەتەی کە دووژمن لە سەرکورد بەرێوەی دەبا.جەوهەریی ئەو بابەتە بە ئێمە دەڵێ بۆ ئەوەی دووژمن کۆمەڵگاوتاکی کورد بێ هیوا نەکا کەس ئەو مافەی نییە کە رەخنەی تووند لەوسەرکردانە بگرێ کە بە هۆی سیاسەتیی هەڵە کوردیان بەرەو ماڵوێرانی ڕاکێشاوە!وانیشآنمان دەدا کە ئەو شەڕە، شەڕی نەرمە ودەستکردیی داگیرکارە!گەر وایە بێدەنگ بن وفززەتان نەیە!هەرچی سەرکردەوحیزب ومیزب بەسەری هێناین متتەقمان لێنەیە نەکا دووژمن پێمان بکەنێ.!لە ساڵوەگەریی ٣٠ ساڵەی تڕۆری قاسملوودا/ ستێرک تیڤی و ئاریەن تیڤی /رۆلێ بەرپرچدانەوەی شەڕی نەرمیان بەڕێوەبردوهەڵەکانی دیرۆکیی قاسملوویان قەوزەپۆش کرد.بۆیەئەورۆمان خۆزگە بە دوێنێ وئەوڕۆمان لە سبەی باشتر!
ئەگەروایە با لە ئاست خەیانەتەکانی بنەماڵەی بارزانیش بێدەنگ بین نەکا دوژمن پێمان شاد بێ!لە ئاست خۆفرۆشیەکانی بنەماڵەی تاڵەبانیش بێدەنگ بین!؟ با لە هەرچی نەهامەتیە کەسەرکردەوحیزبی لاپرەسەنیی بەسەریان هێناوین بێدەنگ بین!؟با ببینە کۆتەڵێکی رەش وبێدەنگ؟هیچ بە دووری نازانم بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ خەڵکی ساویلکە بەو دیاردە قێزەونەتان بخڵەتینن!با لەمەو بەدواچەپڵە بۆ حیزبە کەمپنشینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لێ بدەین، نەکا دەسەڵاتدارانی تارانمان لێ زوێربێ!؟
سمکۆی شکاک توانی چەکدارێکی زۆر لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە تا تۆڵەی ئەو رابوردوویە بکاتەوە کە بەسەر بنەماڵەکەی هاتووە، بەڵام نەیتوانی سەرهەڵدانێکی کورد خوازانە بەڕێوە بەرێ بۆ کۆتایی هێنان بە چەوسانەی کورد،گووتنێکی دیرۆکیی سمکۆ هەیە کە دەڵێ: تا شکاکێک مابێ دەست لە خەبات هەڵناگرم! چون وایدەزانێ کورد تەنیا شکاکن!سمکۆ دوای شکست وئاوارەیی وزۆر بە سانایی فریوی رەزاشآی ئێڕانی خواردوهاتە بەردەستی ئەوانیش زۆر ناجەوانمەردانە ترۆڕیان کردوسەربازێکی خوێڕیش سەری لە لەشی جوداکردوەو وێنەیەکیشی لەو کارەساتە کێشاوبڵاویان بۆوە تا خەڵكی دیکەی پێ بترسێنن.

” بەڵگەکان دەماندوێنن"
هۆیەکانی سەرهەڵدانی سمکۆی شکاک:

جەعفەرئاغای شکاک / براگەورەی سمکۆ / لە هاوینی ساڵی ١٢٨٤ هەتاوی لە سەر بانگهێشتنی نیزامولسەلتەنە مافی، کە بۆ ئەوەی متمانەی پێ بکا قورعانی بۆ مۆر کردبوو وبۆی ناردبوو،چووبۆ شاری تەورێز.لە ڕێگادا تا گەیشتن بە شوێنی حاوانەوەی حاکمی شاری تەورێز، زۆر نامەردانە لە چەند لاوە کەوتنە بەر دەستڕێژی فیشەک ووێڕای دوو کەسی لە هاوڕێیانی کوژران.!
ئەحمەد کەسرەوی لە مێژووی هەژدەساڵەی ئازەربایجاندا ئاواباسی ئەورووداوەی کردوە.:
جەنازەی جەعفەرئاغای شکاک وهاوڕێیانی لە سەر دەروازەی هاتنە ژووری شاری تەورێز هەڵاوەسرابون!هەروەها پێش ئەو رووداوەش عەلی ئاغای شکاک / باوکی سمکۆ وجەعفەرئاغای شکاک / دوای چەند رۆژ لە سەرهەڵدان دژی دەسەڵاتی قاجارەکان،ئەو کات کە عەفووکران،خۆیان رادەست کرد، بەڵام دەست بە جێ لە ناوچەی / قوتور / دەستگیرکران وبرانە زیندانی شاری تەورێز ودوای ئازارو شکەنجەیەکی زۆرنەخۆش کەوتن ولە زیندانیی تەورێز کۆچی دواییان کرد!
بۆیە لە بەر ئەو هۆیانە بوو کە سمکۆی شکاکی هاندا تۆلە بکاتەوە ودژی دەسەڵاتی ناوەندیی سەرهەڵبدا.
سەرچاوە: شکاکrekareroj@
وێنە: وێنەی جەعفەر ئاغای شکاک.
سرنج:

لە سەر هەر بابەتێکی دیرۆکی کە بەڵگەکان قسەیان کرد، دەبێ بە بەڵگە جواب بدرێتەوە. رەنگە خاوەنی بەڵگەکان بۆ خوێنەریی کورد ئاشنا نەبن.بەڵام ئەرکی زاناو دیرۆکناسی کوردە کە حەولبدابەڵگەو دێکۆمێنتی راستەقینە وجێگای باوەڕی گشتی لە سەر مێژوومان بداتە دەرێ وبڵاوی کاتەوە.کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ولە باشووری کوردستان لەو بوارەدا زۆر لاوازە.یەکێک لە ئەرکە مێژووییەکانی حیزبەکانی ئەو دوو بەشە لە وڵات دەبوایە ئەوە بایە. بەڵام بەداخەوە ڕێگایەکی دوورودرێژمان لە پێشە.بۆیە ئەوڕۆمان خۆزگە بە دوێنێ و سبەی خۆزگە بە ئەوڕۆمان!!دەستپێکی سەرهەڵدانی سمکۆی شکاک بۆ تۆڵەسەندنەوەبووە، لە کۆتاییشدا خۆرادەستکرنەوە بوو بە رەزاشای قولدور،لە نێوانی ئەو دوو بابەتەدارووداوی بێ جواب وپڕ لە پرسیار هەیە کە زۆرینەیان بێ جواب ماونەتەوە!مێ...ژوو...یەک ...پڕ ...لە پر...سیار؟

" جیاوازیی نێوان شەڕی چەکداری و شۆڕشی چەکداریی"

شۆرشی چەکداریی لە بنەمای رزگاریی وبنەمای فەلسەفی وستڕاتیژیکیی بونیاد دەنرێ.نەتەوەیەک بندەستە دەبێ رزگاری بێ.بۆ رزگاریی ئەو نەتەوەیەش زانستی سیاسیی وئابوریەکی بە هێزومرۆڤی دڵسۆز وفیداکار ڕۆڵ دەگێڕێ.بە بێ ئاستی ناسینی کۆمەڵگاوئاستی شارەزایی لە کۆمەڵگای ناونەتەوەیی مەحاڵە هیچ شۆڕشێک سەربکەوێ.پەروەردەورآهێنانی تاک وکۆلە ناو هەر رێکخستنێک دەبێتە هۆی نزیک بوونەوە لە سەرکەوتن.پڕنسیب وپاراستنی رەنج وفیداکاریی بۆ گەیشتن بە ئازادی دەبنە بناغەیەک بۆ درێژە پێدان بەو ڕێکارەی کە نەتەوەیەک چاوەڕوانیەتی.لە ناو هۆزوحیزبی کلاسیکیی کوردیدا ئەو بنەمایانە بە دەگمەن رەچآو دەکرێن.
سمکۆی شکاک دەستی دایە چەک تا تۆلەی ئەو کەسانە بکاتەوە گەرەومەزنیی هۆزەکەی بون کە بەدەست دەسەڵاتی ناوەندیی تاران کوژرابون.دەستپێكی شەڕی چەکداریی سمکۆئەگەر نەختە جەوهەرێکی رزگاریشی تیدا بووبێ،چون لاواز بووسەرئەنجام هەرەسی هێناو بوو بە هۆی ئەوەی کە بە سواری ئەسپی خۆی بێتە بەر دەستی رەزاشآی ئیڕان وزۆر هاسان ترۆرکرابە بێ ئەوەی کە تاقە وڵاتێکی دێمۆکڕاتی ونادێمۆکڕاتیک ئەو کوشتنەی سمکۆ ئیدانە بکا.!سمکۆ بۆخاتریی رزگاریی کورد مارشێمونی ترۆر نەکرد، بۆ رزگارکردنی کوڕەکەی کە لە دەست بەرپرسانی تورکدابوو ئەو کارە ناکوردانەی کرد بۆیە جیاوازیی ئەو دووچەمکە یەکجار زۆرن.یەکیان شۆڕشێکە کە حەول دەدرێ تەواوی چین توێژەکانی کۆمەڵگا تێیدا بەشداربن ئەوی دیکەشیان تەنیا بەشێکی بەرژەوەندخواز تێیدا دەست دەدەنە چەک ولە ماوەیەکی کورت خایەنەشدا سەرهەڵدان تەمەنی بەسەر دەچێ وتا ساڵانێکی دوورودرێژ تەنیا ناوەکەی لە سەر زاران دەمێنێتەوە.

سندوقی: کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە