ناسیونالیزم و کۆمنیست و مەزهەب

Friday, 08.16.2019, 14:14

784 بینراوە


زۆر جار نامەوێت هیچ لەسەر تاکە کەس بنووسم خۆمی لێ بە دوور دەگرم لم باسانە،بەڵام وەک ئەوەی کە کەسەێکم نیشتمانەکەم خۆشدەوێت و لە رەوانگەی منەوە ئەم کەسانە خەسارە لە بزوتنەوە کوردیەکان و ناو کۆمەڵگا دەدن، منیش ناتوانم بی وڵام بم، رەخنەیان لێ دەگرم.
سەربەخۆی نەتەوە یا ناسیونالیزمی کوردستانی چیە و ئەو کەسانە کێن کە لە کوردستان خۆیان بە خاوەن ئەم فکریەتە دەزانن.
من نامەوەی زۆر باسەکە قووڵ کەمەوە بە یەک نموونە ناسیونالیزم لە ئوروپا و ناسیونالیزمی کوردستانی هەڵدەسەنگینم و باسەکە دەس پێ دەکەم.
ناسیونالیزمی وەک نموونەی ئوروپای وڵاتی کاتەلۆنیا کە پێداگری لەسەر بە دەوڵەت بون دەکەن. ریفراندۆمیان بەرێوە برد تا سەربەخۆی وڵاتی کاتەلۆنیا ڕابگەینن، بۆ نەیان توانی و جێبەجێ نەکرا لەکاتی زیاترین رای گەڵ بەڵێ بۆ سەربەخویی کاتەلۆنیا بوو . نادیمووکراسیەت بەربەستی ئەم هەڵبژاردنە بوو لە بەدەوڵەت بوونی کاتەلۆنیا. جۆری ناسیونالیزمی کاتەلۆنیا مەزهەبیە کە دانیشتوانی ئەو ناوچە مەزهەبی کاتۆلیک کە مەسیحی(گاور)ن لە سەر فکریەتی مەزهەبەکیان دەیانەوێت دەوڵەت پێک بێنن.بەو جیاوازیە کە، ناسیونالیزمی کوردستانی ئەو دێوەی ئەم ناسیونالیزمیە زۆر باس دەگرێتە خۆ کە ناسیونالیزمی کلتوور، زمان، میژوو وخاک دەگریتە بەر، و بە هیچ شیوەیەک باسی ئایین یا فکریەتێ ناکات بە سەر گەلیا بسپێنیت.
ناسیونالیزمیانی کوردستانی یا سەربەخۆیی خوازان لە سەر هەر باوڕی ئایینی و و عەقیدەیەکی فکری خۆناخەنە باسی مەزهەب و دژایەتیشی ناکەن .
تەنیا هۆکاری ئەوەش کە کوردستان نەتەوەیەکی فرە ئایینی و مەزهەبیە. کە بە هێرش کردنە سەر هەر کام لە ئەم ئاینانە خەسارەی گەورە لە یەکریزی نەتەوە فرە ئایینەکە کوردستان دەدات یا ئەوەی کە بلین گەل تووشی بێ هیوای لە دوا ڕۆژی دیموکراستیەت وعدالەت لە لایەن سەربەخۆی خوازانی کوردەوە دەکات. بمانەوێت یا نا کوردستان بە زۆرینەوەی دانیشتوانی باوریان بە ئیسلام هەیە و ئەوەی کە زۆر جار ،هێرشی کەسانێکمان دیوە بۆ سەر حیزبە کوردیەکان بە مولحیدو بی باوەر و بێرێزی کەردن بە ئایین و دژ بە ئایین ئیسلام و هەر فکریەتیکی باوڕی تاکی کۆمەڵگا دەبینن و بێ هیوا لە عەداڵەت و دیموکراتی کردنی کوردستانی سەربەخۆ بوون،
ئێمە بە ئەخلاق و رەوشتی جوان دەتوانین خەلک بۆ لای فکریەتی مەزهەبی یا ئیدەی خۆمان را بکێشین.
وە ئزن بە هیچ ئیدەیەک یا مەزهەبێک نادەین کە بیشێوەی چەک داری یا زەربی هێز بیانەوێت کە فکریەتی خۆیان بە سەر گەلدا بسەپێنن.
ناسیونالیزمی کوردستانی سنوور دەستکردەکان ناناسێ، لە سەر کوردستان بە یەک چاو دەروانیت
شەڕی ڕزگاریی و سەربەخۆیی نەتەوەکەی بۆ تاک بە تاکی گەلەکەی بە هەر ئایین و عەقلیەتی مەزهەبێ دەکات.
رێز لە تاکی کۆمەڵگا دەگرێت.
لە مێژوو دەرس وەر دەگری و ئیهانەت بە کەس ناکات.
مێژووی خویندوەتەوە یا دەتوانی سەردەمیانە فکر کاتەوە. بێ خوێندنەوەی مێژووی پێش سەر هەلدانی ناسیونالیزم و لەدایک بوونی فکریەتی ناسیونالیزم لە کوردستان، کەس دادگای ناکات.
هیچ فکریەتی کە خەسارەی لە کلتوور و ئاداب و نەریتی کوردستانی بدات بە زەبری زۆر بە سەر کەس ناسەپێنێت.
کە زۆر کردەوەی کە هەیە کە ناسیونالیزمی کوردستانی خۆی لێ بپارێزیت کە تەنیاو ئاخرین هیوا و رێگەی سەرکەوتن گەڵ بەسەر داگیر کەراندایە یەک رێزی ناوماڵی کوردە. هیچ شتەیەکی دیکەوە و هیچ هەڵیک ناتوانی کورد بێجگە لە یەکرێزی ناو ماڵی کورد و بەرەنگار بونەوەی لەگەڵ داگیر کەران، لە داگیرکەری رزگاری بکات. کە تەنیا هۆکاری شکەستی یەک لە دوای یەکی هەر شۆڕشێکی نەتەوەکەمان بوە.
روون نەکردنەوەی دواڕۆژی دەوڵەت سەربەخۆی کوردستانە، کە خۆمان دوای شۆڕش دەمانەویت دەوڵەت داری بکەین یانا و بە پێ تواناو لێهاتویمان خزمەت بە نیشتمان کەین و گەل ئەرخەیان کەینوە کە دوای شۆڕش و سەرکەوتن ئێمە تەنیا پاریزەری لە نەتەوە دەکەین و حکومەت ودەلەت گەل پێکی دێنێت هەڵی دەسوورێنێت.
کەم شۆڕشگێڕ توانیویە دوای شۆڕش حوکمرانی باش و عادلانە بەرێوە ببات ئێمە خۆمان لەو کردەوە کە بلەین، ئێمە شۆڕشگێرەکان هەر حکومەت بەرێوە دەبین و سەرکەوتن قەرزداری ئێمەیە، لم رووەوە بێ بەری بکین،
دواین شت کە دەمەویت باسی بکەم من زۆری لەسەر نادویم وڵامی بەرێز و مامۆستا ومێژوو ناسی کورد سۆران حەمە رەش لە سەر بابەتی دووەم دا دەنیم کە هێرشی کردنە سەر مێژوو زیاد لە ٩٠٠ ساڵ پێش، کە ئەم کەسانە تا ئێستاش نیانتوانیوە هیچ کردەوەیەکی نێشتمانیان بێت بەڵام دەیانەوێت بە هێرش کردنە سەر سەلاحەدین ئەییوبی خۆی خاوەن نیشتمان پەروەری بزانی.
من بۆ نمونە ڤیدیوی ئەم دوو بەرێزە ماکوان کەریم بەختیار بڵووری کێشەی کۆمنیستە و مەزهەبە کە کاک بەختیرا خۆی بە سەربەخۆی خواز خۆی پێناسە دەکات بە کۆمنیستە کردنی کوردستان حەول و تێکۆشانی خۆی داوە
ماکوان کەرێم خۆی بە ئیسلامی دەزانیت و دژە مولحید
هیچ کام لم قارەمانانەی فەیس بووک خزمەت بە گەلی کورد ناکن بێجگە خەسارەو تۆشی سیر لیشیواوە گەڵ و بێ هیوای لە دوا ڕؤژی گەرانەوەیان بۆ ناو کوردستان
سۆران حەمە رەش, [02.08.19 22:09]
‎من مرۆڤێکی ئایینی نیم بە ڕاشکاوی دەیڵێم، بەڵام بۆ من (سەلاحەدینی ئەییوبی) کەسایەتییەکە کە زۆر زۆر ستەمی لێکراوە، کێ ستەمی لە سەلاحەدین کردووە؟ یەکەم: ناسیۆنالیستی کورد، دووەم: ئیسلامیی کورد، سێیەم: قەومیی عەرەب، چوارەم: فاتیمی شیعی! ئێستاش پێت دەڵێم جۆری ستەمەکەیان چۆنە؟! ناسیۆنالیستی کورد ناسیۆنالیستێکی تەممەڵی ناھۆشیارە، ھی وای تێدایە ناوی خۆی یا باوکی موحەممەد و ئەحمەدە بابەتێک لەسەر شەمشەدین شارەزووری دەبینێت کەچی دەنووسێت "ناو شەمسەدین پەیوەندی بە کوردەوە چییە؟" وا دەزانێ ئیتر ناوەکەت عەرەبی بوو لە نەتەوەکەی خۆی دایدەبڕێت! سەیری ئەو ناھۆشیارییە! ئەو چوار کۆمەڵەی کە باسمکردن ستەم لە سەلاحەدینی ئەیووبی دەکەن، خۆی ھەمیشە ئامانج ستراتیژ دیاری دەکات، ئەمانە ھیچیان ھەوڵیان نەداوە سەلاحەدین بناسن لە دەرەوەی بیرو بۆچوونی خۆیاندا، منیش وەک تاکێک بیرو بۆچوونم ھەیە لەژیانمدا، بەڵام کە لێکۆڵینەوە دەنووسم ھەوڵ دەدەم وەکو مرۆڤ ئەوە بخەمە ئەولاوە لەژیانمدا، بۆیە ئەم چوار چینە نایانەوێ بزانن سەلاحەدین کێ بووەو چی کردووە؟! کابرای ناسیۆنالیستی کوردی دەیەوێ بزانێ سەلاحەدین ئاڵایەکی کوردی بەرز کردۆتەوە لە جەنگ و سوپاکەیدا یا نا؟ ئەگەر بەرزی نەکردبێتەوە ئیتر ڕەفزی دەکات و قبووڵی ناکات! ئەوەش بریتییە لە ئەقڵێکی سادەی ڕەش و سپی، دونیا بە ڕەش و سپی دەبینێت. ئیسلامیی کوردیش دەیەوێ بڵێ سەلاحەدین ھیچی بۆ کورد نەکردووەو ھەمووی لە چوارچێوەی ئیسلامدا تێکۆشاوە، ئەمەش بەھەمان شێوە ڕاست نییە. کابرای فاتیمی شیعیش لەبەر ئەوەی کە سەلاحەدین دەوڵەتەکەی تێک و پێک داوە بۆیە ڕقی لێیەتی، جا سەلاحەدین ھاتووە کوردێکی شافیعی ھێناوەو قازییە فاتمییەکانی لابردووە لەوڵاتدا، بۆیە ئەمان داخێکی مێژووییان لە دڵدایە، ئەویش دەیەوێ ئەو داخە بە سەلاحەدین بڕێژێ و نایەوێ سەلاحەدین بناسێ. قەومییەتی عەرەبیش دەیەوێ ئەم کەسایەتییە مەزنە کوردە بکات بە ھی خۆی و بەو جۆرە سەلاحەدینمان لێ بزرکراوە.
‎بۆ زانیاریتان سەلاحەدین خۆشی و باوک و باپیریشی ھەر بە کوردی قسەیان کردووە، نەک ھەر بە کوردی قسەیان کردووە بەڵکو لەدانیشتنی شەوان و کۆبوونەوەی کۆمەڵایەتیاندا گوێیان لە گۆرانی کوردی گرتووە، کابرایەکی ئەرمەنی نزیکی حەوتسەد ساڵ پێش لەدایکبوونی سەلاحەدین باسی ھەمان ئەو ناوچەیە دەکات کە سەلاحەدینی تێدا لەدایکبووە، لەوێ دا دەڵێت: خەڵکەکە لێرەدا وەکو حەکایەت مێژوو و بنەماڵەی خۆیان دەگێڕنەوەو باسی ئەژدەھاکی پادشای مید دەکەن و خۆیان بە بەرەوی ئەو دادەنێن. تەنانەت لەفەڕەنسا یەکێک لە خێزانە زۆر لۆردو دەوڵەمەندو خانەدانەکانی ئەو وڵاتە ھەتا نزیکی ساڵی ١٧٣٠ لە ھەر بەرەیەکیاندا، دەبووایە منداڵێکیان ناوی سەلاحەدین بووایە، ئەمە بۆچی دەگەڕێتەوە؟ لەبەر ئەوەی ئەورووپییەکان کە ھاتن ئەم پیاوەیان ناسی و بینی، سەیریان کرد پیاوێکی زۆر مەزن و مرۆڤدۆستە، خۆی گرنگییەکەی ئەوەیە سەلاحەدین مرۆڤایەتی نیشانداوە لە ئەوپەڕی ھێزو دەسەڵاتدا، ئەمە خەسڵەتێکی کوردییە لە سەلاحەدیندا ڕەنگی داوەتەوە، تۆ بەراوردی بکە بە سەرکردەکانی تری گەلانی دونیا، خۆ خالیدی کوڕی وەلیدیش وەکو سەلاحەدین ھەر دژی ڕۆمەکان جەنگی کردووە بەڵام بۆچی ڕۆمەکان باسی خالیدی کوڕی وەلید ناکەن و ئەرێنی لەسەری نەدواون؟! لە کاتێکدا سەلاحەدین ئەوپەڕی شەڕی ئایینیشی کردووە لەگەڵ ئەورووپا، چەندان چیرۆک ھەن وەسفی دەکەن. فەیلەسوفێکی وەک (کانت) بە باڵایدا ھەڵدەدات لە کاتێکدا ئەورووپا لەوپەڕی توندڕەوی ئایینیدا بووە، بەوجۆرە سەلاحەدین ئەو ھەموو ڕێزەی بۆ دانراوە لەلایەن ئەورووپییەکانەوە لەکاتێکدا بۆ سەرکردەکانی خۆیان ئەوەیان نەکردووە، مەعقولە دوژمنەکەت لەخۆت باشتر وەسفت بکات؟! بۆ سەلاحەدین ئەوپەڕی مرۆڤایەتی نواند؟ ئێستاش سەیری ئەو داعشانە بکە کە چۆن خۆیان دەدەن بەدەست کوردەکانی ڕۆژئاڤاوە، دەبینرێت داعشەکان تەسلیمیان دەبن و سەرەڕای ئەوەی دوژمنیانن و ئەوپەڕی تاوانیان بەرامبەر بە کورد کردووە، کەچی خۆیان دەدەن بەدەستەوە، لەبەر ئەوەی لەڕۆژئاڤای کوردستان بەشێوەیەکی مرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن. شارستانییەت ئەوەیە، شارستانییەت ھەر تەنھا ئەوە نییە تۆ باڵەخانەیەکی گەورە درووست بکەیت و بمێنێتەوە، شارستانییەت بۆ من بەھا مەعنەویی و ئەخلاقییەکانە، سەلاحەدینی ئەییووبیش ھەر سەر بەو فەرھەنگە بووە. سەلاحەدین توانیویەتی ئەوپەڕی مرۆڤایەتی نیشانی دوژمنەکەی بدات لەلوتکەی دەسەڵاتدا، دوژمنەکەی وا حەپەساندووە بەھۆی ڕەوشتە مرۆڤدۆستییەکەی خۆیەوە کە وێنەی نەبووە لەو سەردەمەدا. چیرۆک ھەیە لەئەورووپادا کە درووستیان کردووە کەدەڵێن: سەلاحەدین لە کۆتا ساتیدا بە کریستیانی مردووە، چونکە زۆر سەرسامبوون پێی و وەک چیرۆک ھۆنیویانەتەوە بۆی و ویستوویانە بە ھەرجۆرێک بووە بیکەن بە بەشێک لە خۆیان. ‎سەلاحەدین پیاوێکی کورد بووەو دەرکی بە کوردبوونی خۆی کردووە.
مەجلیسی ھەیە ئەو کاتەی کە دادەنیشن لە کاتی ئەوەی کە ویستوویەتی ببێت بە دەسەڵاتدارو سوڵتان، میرە کوردەکان زۆربەی ڕازی نین و داوای پشک و سوڵتەی خۆیان دەکەن، ئەو کاتە سەلاحەدین زۆر گەنجیش دەبێت و ڕێکەوت و ھەل و مەرجی بۆ ڕێک دەکەوێ، دەستەڕاستی سەلاحەدین کابرایەکە ناوی (شێخ عیسای ھەکاری)یە، دەینێرێ بۆلای میرە کوردەکان و ھەریەکەو پلەیەکی دەداتێ و ڕازیان دەکات، دواتر دەگاتە سەر "خاڵی"ی سەلاحەدین دەڵێ: یاروقی سەلاحەدین خوشکەزای تۆیەو ڕازیبە بەم پلەیەو مەبە بەڕێگر لە بەردەمی دا، بەم دەقە پێی دەڵێت: "گەر دەسەڵات لە دەست کورد دەرچێت، دەکەوێتە دەست تورک"! ئەمە قسەی (شێخ عیسای ھەکارییە)، ئەمانە دانیشتوون بەم شێوەیە بیریان کردۆتەوە کە دەسەڵات لەدەست خۆیاندا وەک کورد بمێنێت، ئینجا نامەم ھەیە کە خزم و کەس و کاری لە شەڕی لای قودسدا بەشداری کردووەو زۆربەی دەستەڕاستەکانی لەشەڕەکاندا کورد بوون و بەشی زۆری ئەم ھێزە ھێزی ناوچەی دیاربەکرو ناوچەکانی تری کوردستان بوون، ھەموو ناوچەکان دیاریکراون، سوپاکەی سەلاحەدین زۆرینەی کوردە، زۆربەی خەڵکی مۆسیقاژەن لەگەڵیان کورد بوون، من بەڵگەم لایە کەکەسێکی مۆسیقاژەن لای برازای سەلاحەدین بووەو لە ھەولێرەوە لەگەڵ خۆیدا بردوویەتی، بۆیە بووژانەوەیەکی فەرھەنگی گەورە لە سوودی کورددا لە سەردەمی ئەواندا دەبینیت، دەبینیت کورد لەسوریاوە تا میسر حوکمڕانی کردووە، بەدڵنیایی پێش سەلاحەدین و پێش ئیسلامیش کورد ھەر لەمیسردا ھەبووە، بەڵام سەلاحەدین توانیویەتی بووژانەوەیەکی زۆر گەورە درووست بکات لەناو کورددا.
‎من خۆشەویستیی تایبەتیم بۆ سەلاحەدین ھەیە! سەلاحەدینی ئەیووبی گەورەترین ناعەدالەتی بەرامبەر کراوە، کابرایەک لەوێدا بکوژرێ یەکێکی تر لەپەنایەوە دەڕوا بەبێ ئەوەی ھیچ بەڵگەنامەیەک ھەبێت بۆ تاوانبارکردنی، ئەو کەسە بگرین و بڵێین تۆ تاوانباری! سەلاحەدینیش ڕێک لەو کابرا بێ ئاگاو تاوانبارکراوە وایە، بەبێ ئەوەی ھیچ بەڵگەنامەیەکی لەدژ کۆکرابێتەوە، نە ئیشمان لەسەر کردووە، ئەم کوردەی ئەمڕۆش کە دەمی دوژمنایەتی لە سەلاحەدین دەکوتێت ھیچی لێکۆڵینەوەی لەسەر نەکردووە، ھەمووی ھاتووە کتێبی کابرایەکی قەومی عەرەبی خوێندۆتەوەو لەخۆیەوە بڕیاری لەسەر دەدات، لەکاتێکدا عەرەب ھەموو شتێکی چاکی لە سەلاحەدین وەرگرتووەو دەیەوێت بیکاتە ھی خۆی، ئەو داڵەی تۆ دەیبینیت لەسەر ئاڵای میسرو عێراق بەرھەم و داھێنانی سەلاحەدینی ئەیووبییەو لەوەوە وەریانگرتووەو ھی خۆیان نییە، داڵ ھێمای سەلاحەدین بووەو ئێستاش بەسەر ئەو بینایانەی سەلاحەدین لەمیسردا کە ماونەتەوە داڵیان ھەر لەسەرە، کاتێک قەومیی عەرەبیی نوێ دامەزراوە بەدوای لۆگۆو سیمبولێکدا گەڕاوە، گرنگترین سیمبولی سەلاحەدینیان دۆزیوەتەوەو کردوویانە بە ھی خۆیان و لە ئێمەشیان ڕفاندووە، ئێمە سەلاحەدینمان لێ ڕفێنراوە.
گوڵنار: پشتکردنی کورد لە بەشێک لە سەروەری خۆی کە سەلاحەدینە، چ درز و زیان و بۆشاییەک دەخاتە مێژووەکەیەوە؟ ‎
سۆران: بەدڵنیایی سەلاحەدین بەشێکییەتی و ھەمووی نییە، بۆیە ناوی سەلاحەدینم چڕ کردەوە چونکە سەلاحەدین نموونەیەکی نوێیەو دەکرێت چاوی لێ بکەین، چاوی لێ بکەین لەو ڕووەوە کە نوێنەری مرۆڤایەتییە، ھەروەھا سەلاحەدین نوێنەرایەتی فەرھەنگی کوردی دەکات بۆ من، نوێنەرایەتی ئەو فەرھەنگە کوردییەی کردووە کە بریتییە لە لێبوردەیی، سنگفراوانی، مرۆڤدۆستی. دواتر سەیری مامەڵەی سەلاحەدین بکە لەگەڵ ئاییندا کە چەند بەعەقڵێکی فراوان ئایینداری کردووە کە بەبڕوای من ئەوە لە ڕوانگەیەکی کوردییەوە وەریگرتووە، لەکاتێکدا تەحەددا دەکەم ھیچکاتێک تورک و فارس و عەرەب ئەو سنگفراوانییە ئایینییەیان نییە کە سەلاحەدین ھەیبووە، من بەدرێژایی مێژوو سەیرم کردووە لەناو ئەرمینیا وەک کورد حوکممان کردووە، مەسیحی لەژێر دەستی کوردو لە دەوڵەتی شەددادی و لەو شوێنەی کە سەلاحەدین حوکمی تێدا کردووە بە ئاسوودەیی ژیانیان بردۆتە سەرو ستەمیان لێ نەکراوە. ئەم یەکتر قبووڵکردنە چۆتە فەرھەنگمانەوە، ھەمەڕەنگی و جیاوازی فیکرو جیاوازی ئایین و ڕەنگ و زمان لە فەرھەنگی ئێمەوە داکەوتووە، سەلاحەدین ئەو فەرھەنگەی لەگەڵ خۆیدا بووە، ئەمە فەرھەنگێکی کوردی بووە کە بۆ ئەو سەردەمەی ئەورووپا شتێکی تازە بووەو بیھێنەرە بەرچاوی خۆت کە ئەو سەردەمە جیھان لە چ توندڕەوییەکی ئاینیدا بووە کە سەلاحەدین ئەو فەرھەنگەی بۆ خستوونەتە سەر شانۆی ژیان! من پێموایە بەو مۆدێلە جوانەی مرۆڤایەتی کۆمەڵگە دەوڵەمەند دەبێت، مۆدێلێکی مرۆڤانەت ھەیە کە سنووری کوردستانی بڕیوەو سنوورێکی جیھانییانەی ھەیە، ھیچ کەسایەتییەکمان لەمێژوودا ھێندەی سەلاحەدین نەناسراوە، وە ھیچ کەسایەتییەکیشمان ئەو لایەنە پۆزەتیڤ و جوانەی نییە کە سەلاحەدین ھەیبووە.



(دەنگدراوە: 2 . زۆرباشە: 5/5)