مستەفای سەیدقادر، درۆزن و بێ موراڵێک لە بەرگی سیاسەتدا (بەشی یەکەم)

Tuesday, 20/08/2019, 16:22

11810 بینراوە


ئەم پیاوە لە شاخ نەک هیچ ڕۆڵێکی نەبوو ، بگرە وەکوو سیمرخ تەنها شەوان دەرکەوتوە، قەت نەچۆتە ئەو شەڕ و ڕوبەڕووبوونەوانی کە مەترسی بۆسەر گیانی درووست دەبێت. لە هاوڕێیەکی خۆی بیستم گوتی ئەوکاتەی بوو بە پێشمەرگە مستەفا گوتی من شەهادە و دەست و قەڵەمم هەیە و حەز دەکەم بچمە ئیزاعە، هەر بۆئەوەی ئێشک نەگرێ و بەشداری شەڕ نەکات. گوتی تاقیان کردەوە، نەیزانی ئینشایەک بە زمانێکی ڕەوان بنووسێ. لە شاریش بەحساب تەنزیمی بووە و لە ئەمنی عامە گیراوە، بەڵام چونکە هیچ زەرەرێکی بۆ بەعس نەبوو، کەیسەکەی زۆر پاک و سەلیم بوو، هەر زوو ئازادیان کرد.

ئەم ناپیاوە کە ئێستا بووە بە دارعەسای دەستی بارزانی و گۆڕانی هەڕاج فرۆش کرد بۆ وەرگرتنی پۆستەکەی خۆی. کاریگەریەکی زۆری بەسەر عومەری سەید عەلی دا هەیە لە گردەکە ، بەو عینوانە لێی چۆتە پێشەوە گوایە هەردۆکیان سەیدن. بۆیە بە دارودەستەکەی خۆی گوت لەناو جڤات کە دەنگ بەوە بدەن با دانانی کاندیدەکان بۆ پۆستە حکوومییەکان لە دەسەڵاتی سەید عومەردا بێت. لەوێش دیسان چوە بن کڵێشەی سەید عومەر و هەرچی پیر و پۆخڵەوات هەبو کردنی بە وەزیر. ئێستا کەس مەمنونی عومەری سەید عەلی کۆیلەی نماو چیا نیە، زۆربەیان سەڵاوات بۆ دیداری مستەفا لێدەدەن.
مستەفا، سەرەتاکانی دەرکەوتنی بۆئەوکاتە دەگەڕێتەوە کە ناکۆکی لەنێوان جوتیار و میراودەلییەکانی پشدەردا هەبوو، ئەم شەخسە ناشەریفە لەپێناو دەرکەوتنی خۆی و دەستکەوتنی زەویوزاری میراودەلیەکان، چەک و دۆشکەی مەڵبەندی دا بە بزوتنەوەی جوتیاران ، وەک بۆخۆیان دەڵێن ئێستا (زۆربەیان لەداخی مچە چرچە) بوون بە پارتی وەمستەفا دواتر لەگەل تالەبانی جەندینیان لێ شەهید و دەستگیرکردن تەنانەت هیزەکەی یەکیتی کەئەو مستەفا سەید قادرە بەرپرسی مەلبەندی بوو مامۆستا ئەمینی جوتیارانیان لەدوای خۆ راکیشابوو دوای شەهیدبوونی . پاشان بۆخۆی سەدان دۆنم زەوی لە دەشتاییەکانی ژاراوە و کەڵەکان بەرکەوت و لەڕێی خزمە دەڵاڵەکانیەوە فرۆشتنیەوە کە (مەولان) ئەو زەویانەی پێدان.

کارێکی دیکەی قێزەونی ئەو گۆشتخۆرو کۆیلەیەی مالی بارزانی لە شەڕی ناوخۆدا ئەوکاتەی ل.مەڵبەند بوو لە ڕانیە، کوشتنی ٤٦ پێشمەرگەی پارتی بوو کە تەواویان خەڵکی ئاکرێ بوون و لەلایەن فەوجەکەی مستەفاوە بە دیل گیران، پاشان هەر ئەو شەوە لەبەردەم مەڵبەند، ڕمیان کردن. لەسەرئەو تاوانە نائینسانیە، ئەوکاتە لە پەرلەمانە کارتۆنیەکەی پارتی لە هەولێر فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو. ئێستاش کاتێک بووە بە خێزانی دووەمی مەسعودی خائین لەبەرئەوەیە کە ئەو قەتڵوعامە لەسەر خۆی لابەرێت. کە هەموو خەڵکی ڕانیە باجەکەی دا و لە بەرامبەردا چەندان پێشمەرگەی ئازای یەکێتی کە خەڵکی ڕانیە بوون و دیل بوون لای پارتی، شەهید کران، لەوانە (سامانی عەریف عەلی).

مستەفا و پاشقول

سیفەتێکی دیکەی ئەم ناپیاوە، بریتییە لە پاشقول گرتن لە هاوڕێ نزیکەکانی، کە لە کۆنگرەی یەکێتیدا دەنگی یەکەمی بەدەستهێنا، بەو فێڵەی وەعدی بە تەواوی کوتلەکان دابو کە دەنگیان بداتێ و دەنگی بدەنێ، بەس ئەو درۆزنە فێڵی لە هەمویان کرد، بەجۆرێک (مەلا بەختیار) سەرەڕای ئەو هەموو خوێڕیەتیەی خۆی، ساڵی ۲۰۰۹ بە جەلال تاڵەبانی گوتبوو لێی گەڕێ با ئەو خوێڕیە بڕوات بۆناو گۆڕان، چونکە هەڵیدەوەشێنێ، نەتبینی چۆن لە کۆنگرە کڵاوی خستە سەری هەمومان.
لەناو گۆڕانیشدا هەروا هێناویەتی، هەتا کاک نەوشیروان مابوو، لەگەڵ سەید عومەر زۆر چارەی یەکتریان نەدەویست، دوای مردنی ئەو ئینجا مستەفا لۆبی بۆ سەید عومەر کرد بۆئەوەی بیکات بە ڕێکخەر، چونکە پیاوێکی لاواز و ترسنۆکە و دەیزانی باش دەتوانێت کاریگەری لەسەر دابنێت. چۆن ویستی ئاوا هاتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە