مستەفای سەیدقادر، درۆزن و بێ موراڵێک لە بەرگی سیاسەتدا (بەشی دووەم)

Wednesday, 21/08/2019, 18:55

11084 بینراوە


دوای ئەوەی ساڵی ۲۰۱۳ بە حساب وەزیر و پۆستەکانی حکوومەت بە سیڤی دادەنران، ئەم پیاوە بەجۆرێک خۆی لە نەوشیروان نزیک کردەوە، کە وایکرد قسەکەی خۆی بەدرۆ بخاتەوە و کەس بە سیڤی دانەنرا چونکە مستەفا تەنها شەهادەیەکی قەدیمی مەعهەدێکی باوەڕپێنەکراوی زەمانی بەعسی هەبو، ئەمجارەش هەمان فێڵی بەکارهێنایەوە و سەرکەوتوو بوو.

مستەفا و بەدڕەوشتی
یەکێک لە داوێنپیسترین مەسئولەکانی کوردستان،  (س. ق.) کە پیشەی راوەمێ بوو ئێستا جێگری ....   (ناوەکە سانسۆر کراوە) ئافرەتی سۆزانی بۆ دەهێنا بۆ ناو باخەکەی خۆی. ئەم دۆخە تا ساڵی ۲۰۱٥ بەردەوام بوو، ئینجا خێزانەکەی مستەفا، پێی راگەیاند، ئەگەر واز لە بێ ناموسی نەهێنیت چەندین جار هەڕەشەی جیابوونەوەی لێکردوە، .
ـــ
ئەم پیاوە ماوەیەک سەرپەرشتی دارایی گۆڕانی ئەکرد، گیرفانی گۆڕانی بەکارئەهێنا بۆ بەهێزکردنی کوتلەکەی خۆی، چەند جارێک بۆ هەریەکێک لەو بەرپرسە گەندەڵانەی بووبوون بە گۆڕان (پەنجا وەرەقە)ی ناردوە کە دواتریش هەموویان بوونەوە بە یەکێتی، لەوانە (خالیدی کاروبار ـ مەلا ڕەحمان)
ئەوکاتەی وەزیری پێشمەرگە بوو، ‌ئامادە نەبوو چەکوچۆڵ بنێرێ بۆ کۆبانێ، (محمد کیانی) دەڵێ چوومە لای کاک نەوشیروان، گوتم بۆچی مستەفا وادەکات؟ کاک نەوشیروان پێی گوتم: من ناردوومە هێزی پێشمەرگە یەکبخات، کەچی بووە بە پیاوی بنەماڵەی بارزانی.
مۆڵێک هەیە لە ڕانیە ناوی (بیتوێن مۆڵە) مستەفا لەڕێی دەڵاڵەکانیەوە (سەید ئەرسەلانی خزمی ـ حەمەدبەگ مەرگەی) زەوی ئەم مۆڵەی بۆ چەند بازرگانێک بە هاوبەشی وەرگرت لەبەرامبەر (۳٥) دەفتەر دۆلاردا، ئیشێکی دیکەی ئەم پیاوە گەندەڵ و خراپ بەخێوکراوە، فرۆشتنەوەی تەندەری (دابین کردنی خۆراکی پێشمەرگە)بوو لە شەڕی داعشدا کە بە (٦۰) دەفتەر دۆلار بۆ دوو بازرگانی وەرگرت کە خۆراکی وشکە (برنج و شەکرو ئاردو ...هتد) بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابین بکەن. ئەم کارە قێزەونەشی هەر لەڕێی ئەو دەڵاڵانەی سەرەوە ئەنجام دا.
لەم ڕۆژانەیا لە گردەکە بە کۆمەڵێک هەڵسوڕاوی ماستاوچی دەوروبەری خۆی وتبوو دەمانەوێ دڵی کاکە حەمە ڕابگرین (حەمە تۆفیق ڕەحیم) ئەگینا بیستومەتەوە کاک نێچیر وتوویەتی چۆن ئەهێڵم کەسێک ببێت بە جێگرم ئەتەکێتی لەبەرکرنی جلوبەرگی نەبێت؟ پێشتر خۆی پێی وتووم کە ئەو پۆستەی بەهۆی منەوە پێخۆشە. (ئەم قسانە لای چەند هەڵسوڕاوێکی مەکۆی قەڵادزە کراون) لەو دانیشتنەدا کە هەڵسوڕاوانی ئەو مەکۆیە بۆ داواکردنی پۆستەکانی قەڵادزێ سەردانی مستەفایان کردووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە