دیسان هەڕەشەی کوشتن لە رۆژنامەنووسێک دەکرێت

Wednesday, 08.21.2019, 7:39

2045 بینراوە


زانکۆ بورهان، ئەو کوڕە گەنجەی کە ماوەیەکە  وەکو رۆژنامەنووس دەرکەوتووە، کە لە سەرنجترین کاری رۆژنامەنگەرییدا راپۆرتێکی لەسەر سەرۆکجاش قاسم ئاغای کۆیی بڵاوکردەوە، ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە کوڕە هەرزەکارەکەی قاسم ئاغا بکەوێتە هەڕەشەکردن لێی، هەروەها   لە چەند رۆژی رابردوودا دیسان بڵاوی کردەوە، کەوا  لەلایەن کەسێکی دیکەوە ئاگادارکراوەتەوە، کە هەڕەشەی لەناو بردنی لەسەرە، لە خوارەوە نامە و روونکردنەوەی ئەو کوڕە گەنجە رۆژنامەنووسە ببینە.
-----------------------
ئێوارەی رۆژی 18-08-2019 کاتژمێر 6:13   خولەک لە یەک ئەکاونتی نافەرمییەوە دوو نامەی ئاگاییان بۆ ناردووم، کە ئاگاداری خۆم بم چونکە بەدوامەوەن و دەیانەوێ بمگرن و بمڕفێنن!
وەک دەر ئەکەوێت کەسێک پێم دەڵێت: باگراوندێکی حیزبی ھەیە و سەر بە پارتییە، وەک خۆشی نووسیوێتی لەپێناو خودا و مرۆڤایەتی ئاگاداری کردوومەتەوە، کە ئاگاداربم.
ھیوادارم ئەمە ڕاست نەبێت و جۆرێک بێت لە شەڕی دەروونی، چونکە لەھەر حاڵەتێکدا ھەڵەی وا بکەن خراپ بەسەرتاندا دەشکێتەوە، تازە ئێمە کەسێک نین ئێوە بە ئاسانی بتوانن دەستمان بۆ بەرن، زۆر ڕێکخراوی نیودەوڵەتی ھەن بەھۆی کارە ڕۆژنامەوانییەکانمەوە ئاگاداری ھەڕەشەکانی سەرمن .
دەمەوێت بڵێم ئاسایشی ژیانی من لەئەستۆی ھێزە ئەمنییەکانی ناوچەی سەوزدایە و یەکێتی لێ بەرپرسیار دەبێت، چونکە ئەگەر یەکێتی گڵۆپی سەوز ھەڵنەکات پارتی ناتوانێت ئەو ھەڵەیە بکات و پەنا بۆ ھەر کارێکی نایاسایی بەرێت لەدژم.
ئێمە ناترسین و بەردەوامین
زانکۆ بورھان
شارەزوور_ ناوچەی سەوز


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 6 . زۆرباشە: 4.5/5)