بۆ مەسرور بارزانی چاوەڕوانی دادگایی ئەم ئەفسەرانەین

Wednesday, 21/08/2019, 9:21

7203 بینراوە


سەرنجی کوردستانپۆست: هەرچەندە ئێمە بڕوامان نییە کە نووسەر و کەسێک نامە ئاڕاستەی بەرپرسێک و لایەنێکی سیاسی بکات، چونکە ئەوانە لێبونەتەوە و لەوەدا نەماون رەخنەیان لێبگیرێت ، یان داواکاریی و پێشنیار بخرێتە بەردەمیان، ئەوانە بە زۆر هاتوون، دەبێت بە زۆر لابچن، پێیان وتراوە ئەو میللەتە بەرەو تێداچوون و نەمان بەرن، چونکە کاری خائین و سیخوڕ ئەوەیە و لەوە زیاتری پێناکرێت و لەوەش زیاتر رێگاپێدراو نییە بیکات، لێ ئێمە هەر کاتێک نووسینێکی وامان بۆ دێت لەبەر ئەوەی زانیاریی تێدایە، ناچارین وەکو خۆی بڵاویبکەینەوە، تا بۆ مێژوو تۆماربکرێت.
---------------------------------
کارمەندێکی وەزارەت
من پێم خۆش نییە نوسینێکی تەقلیدی بنووسم و باسی خانو ڤێلاو ھۆتێل و شەریکە و زەوی و موساتەحە و بەرتیل وەرگرتن و ..... ھتد باس بکەم 
تەنیا لەو بارەیەوە نموونەیەک  دەھێنمەوە، کە جارێک نەخۆشێک ئەچێتە لای پزیشک، لەوکاتەدا کەسێک خۆی ئەکات بە ژووری پزیشکەکەدا و دەڵێت:  من لیژنەی پشکنینم، تکایە بڕوانامە و مۆڵەتی کارکردنەکەتم نیشان بدە. 
دکتۆرەکەش کابرا ئەباتە پەنایەکەوە و هەندێک پارەی پێ دەدات و دەڵێت:  کاکە وەڵا من پزیشک نیم بەس ئەم پارەیە بگرە و بێدەنگ بە!
کابراش پارەکە وەردەگرێت و ئەیەوێت بڕواتە دەرەوە، نەخۆشەکە یەخەی دەگرێت و ئەڵێت: بۆ بەرتیلت وەرگرت؟ 
ئەویش دەڵێت:  کاکە وەڵا منیش درۆم کرد، لیژنەی پشکنین نیم! بەس تۆی نەخۆش ئەتوانی شکات لەو دکتورە تەزویرە بکەیت.
نەخۆشەکەش ئەڵێت:  ڕاستییەکەی منیش نەخۆش نیم، بەس هاتووم تا چەند ڕۆژێک مۆڵەتی نەخۆشی وەرگرم لە فەرمانگەکەم.
-------------------
لێرەوە دەمەوێت رووی دەمم بکەمە جەنابی مەسرور بارزانی، کە خەریکی پینەکردنی کابینەی حکومەکەیەتی و تا ئیستا هەر تەقەڵی لێدەدات و لەلایەکی تر هەڵدەوەشێتەوە.  دەمەوێت بە مەسرور بارزانی بڵێم:
ئەگەر  بڕیارە جەنابتان وەک نێچیرڤان بارزانی ھاتون ئەوەی لە قاسەکەی هەرێمدا ماوە و زیاتر کاول و بەتاڵی بکەنەوە، گیرفانی خۆتان زیاتر پڕن بکەن ئەوا ھەڵگری پەیامی دژە گەندەڵی لە خۆتان بکەنەوە،  وەک کابرای لیژنەی لای دکتۆرەکە و پارە و بەرتیلی خۆت وەرگرەو ، چاوەڕوانی دواڕۆژێکی وەک عودەی و قوسەی و قەزافی و کوڕەکانی بکە . 
ئەگەر بڕیارە چاکسازی بکەیت فەرموو بەڵگەی ناوێیت ھەریەک لە :
محمد سلیم مزوری ئەفسەری بالا لە ئاسایش  خاوەنی چەندین ملیۆن دۆلارە تەنیا بە بینینی ماڵ و سەیارەکەی دەرکەوتووە دزە .
دڵشاد حسن نجار : ئەفسەری باڵا و دزی بالا قێزەونی بالا بە قسەی کەس نا بە قسەی محمد سلیم مزوری ھاوڕێی، کە نەخۆشی ئایدزی ھەیە ، ئەوە لەبەرچاوە ڤێلاو ھۆتێل و مۆڵکی ھەموو ھەولێر شاھیدی دزی و قێزەونی دەدات. 
بیلال محمد سادق: ئەوەی ڕۆژێک لەڕۆژان ڕێی کەوتبێتە وەزارەتی ناوخۆ دەزانێیت مودیر مەکتەبی کریم سنجاری، نەک دزە بەڵکو مافیایە  ئیش لەو وەزارەت بە پارە نەبێیت ناڕوات ، ئێستا بیلال خۆی گرتوە دەستی بەکڵاوی گرتوە تا با نەیبات نەخاسمە پلە وەربگرێیت ، بەڵام ئێستا لەدەڵالەکانی بڕاوە بۆیە شینی وەرگرتنی پۆستی بۆدەکەن .
سادق مزوری : ئەگەرچی کریم سنجاری دوری خستەوە، بەڵام پاش ئەوەی بۆیە ملیاردێر.
ئەم چوار مافیایە سیمبوڵی سەدان کەسن لە نێو حکومەتەکەی ئەوسا و ئیستا،  ئەگەر راست دەکەیت فەرموو کاریان لەسەر بکە و ئیتر خۆتان گیڤ مەکەنەوە، رێبین هەردی دەڵێت ئێمە هێشتا کاک مەسرور نانسین، بەڵام من چاک بەڕێزتان دەناسم، دەزانم پیاوی ئەو کارە نیین و بۆ ئەوەش نەهاتوون بەردی دیوارێکی رووخاو  بخەنەوە شوێنی خۆی، بەڵام بۆ ئەوەی رێبین هەردی خۆفرۆش و ئێسک گران و نمونەکانی تێبگات، کە ئێوە پیاوی هیچ کارێکی باش نیین، تەنای قسەی زلتان لە دەست دێت، نەک کاری باش.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە