گەندەڵی بێدەنگ و سیستماتیک بەردەوامە

Wednesday, 21/08/2019, 9:40


ئیدریس نێچیر بارزانی ، گرێبەستێکی زۆرەملێ و بە گەندەڵی یاسایی لە گەڵ حوکومەتی هەرێم واژو کردوە ، بە هاوکاری هاورێکانی .
لە پێناو ئەوەی کێشەی یاسیی بۆ دروست نەبێت ، لە رێگەی هاوڕێکانی لە چەندین سێکتەرەوە پڕژاوەتە سەر قوتی بودجەی هەرێم !

کچێک بەناوی ، یوری پارڤیك ، کە یه‌كێكه‌ له‌ هاوڕێ نزیكه‌كانی (ئیدریس نێچیرڤان بارزانی) كه‌ به‌ره‌گه‌ز رووسییه  له‌ نیسانی ساڵی 2015 وه‌، زنجیره‌یه‌ك به‌نزینحانه‌ی به‌ ناوی كورد نه‌فت ( KURD NEFT) له‌ شوێنه‌ گرینگ و ستراتیژییه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌ هاوكاری ئیدریس نێچیرڤان دامه‌زراندووه‌ ته‌نها له‌ به‌رئه‌وه‌ی هاوڕێیه‌كی نزیكی ناوبراوه‌.
هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئێستادا زه‌وی موساته‌حه‌ به‌ ناوی به‌نزینخانه‌ له‌ بازنه‌كانی شه‌قامی ( 30 مه‌تری، 40 مه‌تری، 60 مه‌تری، 100 مه‌تری، ته‌نانه‌ت له‌ 120 مه‌تریش ) به‌ ته‌واوی دابه‌شكراوه‌و هیچ شوێنێك نه‌ماوه‌ بۆ به‌نزینحانه‌ به‌ پێی ماسته‌رپلان، به‌ڵام یوری پارڤیكی رووسی به‌رده‌وامه‌ له‌ زیادكردنی ژماره‌ی به‌نزیخانه‌كانی.
ئیتر ئه‌وهایه‌ له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌ به‌ختی باش هه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ كوڕی پاره‌دار، یاخود به‌رپرسێك بیت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوڕێی نه‌وه‌كانیشیان بیت ده‌توانی خۆش بژیت، با هاووڵاتی مه‌مله‌كه‌تێكی تر بیت؟!
لە داهاتودا هەموو بزوین و ئۆتۆمبێلێکی حکومەت دەبێت لە کوردنەفت کرین بکات و پارەی سوتەمەنی تەواوی فەرمانگە حکومیەکان بۆ کچە هاورێ ی ئیدریس نێچرڤان بارزانی بێت ، کە خاوەنداریەتی راستەوخۆ خودی ئیدریسە .

"رێباز فاروق گراوی"

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە