شۆفینیەت ھەموو سەردەمێک

Thursday, 22/08/2019, 8:33

5132 بینراوە


لە پێش نۆ ساڵ لە ھەڵگیرسانی شۆرشی فەرەنسا لە ساڵی ١٧٨٠ (نیکۆلاس شۆفان ) لە ناوچەی (ئاین )سەر بە شاری رۆشفۆرت لە دایک ئەبێ . لە ساڵی ١٧٩٩ لە تەمەنی ھەژدە ساڵی دا ئەبێتە خۆبەخش و سەرباز لەشکری ناپلیۆن پۆنابرت ، ناپلێۆن کە بە پێشەوای سەرەتای ھەستانی فەرەنسا بوو ئەو سەردەمە لە قۆناغی سەرھەڵدانی فەرەنسا ، کە توانی حکومەتی فەرەنسا ھەڵ بوەشێنێ حکومەتێکی دروست بکا لەسێ بەش کە خۆی دەسەڵاتی سەرەکی یەکم بەشی کرد ، دوا بەدوا بووە بە ئیمپراتۆری فەرەنسا . 
(شۆفان ) زۆر ناپلیۆنێ خۆش ئەویست وەکوو نمونەی نیشتمان پەروەری ساخ پاک دەگمەن بەر چاو ئەبینی ، زۆر ڕێزی ئەگرد ، ئەگەر چی ناپلیۆن لە زۆر جەنگەکاندا شکستی ھێنابوو وەکو ( ھێرشەکانی بۆ سەر میسر بۆ روسیا بۆ ئیتالیا ئیسپانیا ) ھەروەھا شکست ھێنانی گەورەی لە جەنگی واترلودا ، لەسەرئەوەشەوە (نیکۆل شۆفان ) زیاتر ١٧ جار بریندار بو لە جەنگەکانی ناپلیۆن کاتی حزمەت کردنی سەربازی ، بەڵام شۆفان ھەر بەبەردەوامی لە خۆشەویستی شانازی کردن بە ناپلیۆن نەوەستابوو ، (نیکۆلاس شۆفان ) مایەوە ھە ردەم لەو باوەردا کە فەرەنسا کاتێک ئەروخێ کە ناپلیۆن ئەروات دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەت بەجێ ئەھێڵی ، شۆفان بەبەردەاومی ھێرشی ئەکرد بەبێ ھێچ مەنتقێک سەر ئەو کەسانەی کە رەخەنەیان ئەگرد لە دەسەڵات ، ئەی ووت پێیان ئێوە دوژمنی نیشتمانن خۆشی بە دوو روو نەئەزانی باوەری بە ھەموو بیرو بۆ چونەوەکانی خۆی ھەبوو بەرامبەر دەسەڵات باوەری بەھەموو شتێک ھەبوو ، ھیچ کاتێکش قازانجی لەوە دا نەبوو بە شانو باڵی ناپلیۆن و دەسەڵات دا بخۆێنی ، بەڵکو بە پێچەوانەوە ھەردەم زەڕڕمەند بوو لە رووی مادی لە ڕووی مەعنوی دا ، چەند جارە بریندار بووە ، ھەروەھا زەڕڕ مەند بوو بە لکاندنی کردەوە زیادەرەووی لە خۆشەویستی خاک نەتەوە بووە نمونەش بۆ سەدەکانی دوای ناپلیۆن پێوە لکاندرا ناونرا لە سەر نازناوی خۆی (شۆفینی) ... 
پرسیار لەوەدایە بۆچی نمونەی وەکو شۆفان زۆرە بۆچی وای ڵێ ھات ھاووڵاتی سوود مەند نەبێ بەڵکو زەڕڕ مەند بێ لە دەسەڵات لە بەرگری پارێزگاری کردن ؟ 
زانستی دەڕوون ناسی وابۆمان شی ئەکاتەوە ، ئەو کاتەی بۆ یەکەم جار پێش ئەوەی ئادەمێزاد ترسی تاقی کردەوە ھەستی بەوە کرد کە پێویستی بە ھێز گەردونێک کەسایەتییەک ھەیە لەگەڵیا بێ ، بۆ ئەوەی ھەست بکات بە ئارامی سەلامەتی ئەمەی لە ھاوسێکانیانەوە دۆزییەوەو کە ھاو نیشتمانی خۆین لە خاک لە زمان لە رەوشت ، 
دوای ئەم دۆزینەوە کە سەرەتا بوو بۆ دروست بوونی نیشتمان خاک لەگەڵ خۆ گەیاندن خۆ بەستنەوە لەناو ھاوڵاتیەکان ، (خۆشەویستی )و( خیانەت) بۆ (نیشتمان )دروست بوو سەری ھەڵدا لە ووشەکان لەناو میللەتەکان زاراوەی بۆ دانڕا ، لە ناو مێشکی ئادەمیزادەکان شۆنی خۆی کردەوە ، بۆیە نیشمانپەروەری راسەتەقینە بو چەند جۆڕێک لە نیشتمان پەروەری ، جۆڕێکیان بەو کەسانە وترا کە پابەندی جمو جۆلەی ناو مێشکی خۆیان ئەبن بە پاراستن لە ھەموو ھێرشێک لە سەریان بە تاک بە کۆمەڵ ، دا ئەمانەش لە ھەموو ترسێکی جیابوون رخنە گرتن دوور بوون بە خاوەن مێشک ژمێردرا زاراوەی شۆرشگیر ھاتە کایەوە ،کە ھەردەم سەیری دەرەوەو ناوەوەی بازنەی ژیانیان ئەکرد ، بەڵام دەست پیسی ناپاکی و خیانەت پابەند بوو بەو کەسانە کە ترسی ئەوەیان ھەبوو دوبارە دەرکەرێن لەو سستەمی کە تیایدا ئەژین دووبارە بگرێنەوە بۆ سەردەمی ترس ، ئەمانەش کە پابەند نەبون بە بیری ناوەوەی مێشکی خۆیان وایان ئەزانی کە دەرچون لەو سستەمە دژایەتی دەسەڵات یاخود ھەر رخنەیەک لەودەسەڵاتە وا ئەکات لێیان لە دەرەوەی بازندا بن ، تووشی کارەسات بن ئەگەر چی لە راست واقعدا خۆیان لەناو کارەساتەکن ھەتاکو ،ئەمەش وای باوەڕ کردن بە خۆیان دروست بێ کە ئەوان تەنیا راستن کەسە تاکەکان کاریزماکان دونیا ئەبنە ڕێوە ، واز لەو خاڵە نەھێڵن بە گۆمەڵ بەڵام تاک تاک بیرکەنەوە خۆیان ببن بە کۆمەڵ کۆمەڵ ببێ بەخۆیان ، ترسی ئەمە وای کرد بیر کردنەوەی کۆمەڵ بە جیابوونەوە لەناو دوو جەمسەری نیشتمان دەسەڵات بتۆێتەوە ، وای کرد نیشتمان پەروەری ببێتە دەسەڵاتو سەر دانواندن بۆی ، لەم کاتە کە ھەموو پلەکانی رەوشت مرۆڤەکان بەرەو گۆران ببات ، ھەمو کردەوەیەک ئەکات دژی راناو خۆی بێ ، گەیشتە ئەوەی بەرگری بکات لە سستەمی ئەشکەنجەو کوشتن برین دژایەتی ھەموو لایەنە ئۆپزسێۆنەکانی ، کە نیشتمان بە دوژمنی خۆی ئەزانی بە بیانووی بەڕگڕی کردن لە نیشتمان ئەکاتە ئەو خاڵە کەباوەڕی ھەبێ ، کە ڵێکدانەوە مانای بەرزی روەشتی نیشتمان ئەدات لەناو گۆمەڵ دا ، بۆیە شۆفینی ھەردەم بەلایانەوە ھەموو کردەوەکانیان لە نیشتمانپەروەری خۆیان دێ ، بەڵام جیاوازی لە وە دایە کە نیشتمان پەروەر مانای زۆر جیاوازە لەوەی بۆیە (شۆفینی) لە فەرھەنگی سیاسی دا بە شێوەیەک لە شێوەکانی ڕەگەزپەرستی دێ بۆیە ئینگلیزەکان ئەڵین شۆفینی جۆرێک لە ڕەگەزپەرستی بەجلوبەڕگێکی قەشەنگەوە. 
بۆیە شۆفینی یا شۆفینیەت ،شۆفینیزم بەمانا زیادەرەوی لە خۆشەویستی نیشتمان ، دێ یاخود ئەو تەوەرەی کە مڕۆڤ پێوەی لکاوە بە دڕێژایی سەدەکان ،کاتێک مڕۆڤ ھەر لە یەکەم ھەنکاوی خۆی دا خۆی لە چوار چێوەی خاک نەتەوەکدا خۆی دۆزییەوە بە سەدانێک پێک ھاتووە لە چەند ووشەو دێری جیاواز لە نەتەوەک بۆ نەتەوەیکی تر خۆشەویستی خۆی بەدی کرد لە چوار چێوەی کە ناو نرا نیشتمان ، خاک نەتەوە ، بەردێژای سەدەکان ئەم سیفەتە بەقۆناغی جیا جیا پەرەی سەند ، ھەتاکو گەیشتە ئەو خاڵەی کە ھاو دژی خۆی بوو ، بۆیە لەم خاڵەدا خۆپەرست بەنەتەوایەتی سەری ھەڵدا ، دژ بەیەکتر دژ بە نەتەوەکانی تر ، لە زۆر کاتێک ئەم کەسانە نەتەوەی خۆیان بەنەتەوەکی ھەڵبژێدراو دا ئەنێن لە بڵاو کردنی کارو کردەوە مڕۆڤیەکان لە مێژوودا ، ھاوکات نەتەوەکانی تر لەژێروە ئەبن ،ئەو کۆمەڵەیە خۆیان بەتاکی نەتەوە ئەزانن لەسەروی دونیا ئایندا ، ئەوان سەرانی میللەتانن ، ئەوانی تر بەخاڵی سفریش نازانن ، شۆفینی لە کۆتایی دا ھەوڵدان بوو بۆ دروست کردنی جمکوجۆڵەی مانای خۆپەرستی
شۆفینی تورکیای عوسمانی کەمالی ، شۆفینی عەرەبی بەعس .
، ئەتوانین بڵین شۆفینی ھەردەم ئامرازێک بوو بۆ چاندنی تۆی لێک جیابوون بۆ میللەتانی کە ھەردەم پێکەوە ژیان ،لەئەنجام دا مرۆڤەکان توشی بەڵاو کارەساتی دڵ تەزینی کرد ، بەتایەتبەتی لە سەدەی رابردوودا ،بۆیە ھتلەری نازی دروست بوو لە شۆفینەتی ئەڵمانی ،کە دژی ھەموو ڕەگەزێکی مرۆیی بوو ، ھەروھا ( ئەتحاد و تەرەقی) کمالیزم لە شۆفینەتی تورکیاوە دروست بوو ، کە ھیج جیاوازی نیە لە شۆفینەتی ئەڵمانی ، لە سەرووی شۆفینیەکان شۆفینەتی عەرەبی بە وێنە ساخەکەی بەعسیزمی سەدامی ، کە ئەتوانین بڵین زیاد لە ھەموو شێوە شۆفینیەکان خۆێ دەرخست بنەماکانی خۆی جێ بەجێ کرد لە خاکی عێراقەوە ، ، بۆیە نمونەی شۆفینەتی عەرەبی عێراقی پارتی بەعسی خێلەکی عۆجەو تکریت ، لە ھەموو شۆفینەکانی مێژوو بەدی ئەکرێ ، لە جێبەجێکردنی مانانی خۆبەرزکردن خۆ زاڵ کردن بەسەر غەیری میللەتێکی تر لە ڕێگای ھەموو شێوەکانی جەنگ ، شۆفینیەت لە بەرەی جەنگ دا بووە ، ئاشتی لێوەی دوورە ، بۆیە دەسەڵاتی شۆفینیەت لەھەر دەوڵەتێکدا بێ ژیان زۆر سەخت مەترسیدار ئەبێ ، بۆیە ھەر لە سەرھەڵدانی دەوڵەتی عوسمانی شۆفینەتی خیڵی ، عوسمانیەکان کۆمەڵی نەتەوەی ناو ئەو ئیمپراتۆریتە بەدوای ڕەگۆ ریشەی خۆی دا ئەگەڕێ خۆی ئەبستێ پێیەوە بە زمان ، بەدڕێژای سەدە لە ئاکامی زۆرانبازی ناو پێک ھاتەکان دەوڵەتی عوسمانی وای کرد بڕوخێ کۆمەڵی کیانی سیاسی تر دروست بێ سەر ھەڵدا لەناو ئەمانە ، کورد ئەرمن عەرب ئەو یلایەتانەی دروست بوو لەعێراق لەدوای ئەم قۆناغە ، بەھۆی تێکەڵ بونی لەئەنجامی تێکەڵی ھانیشتمانیان میللەتان ئاینەکان مزھەبەکان ، ھەتاکو ماوەیەکی دورو درێژ لە قۆناغی ڕۆژ بەڕۆژ پەرەی ئەسەند ، ئەمە وای کرد سیاسەتی (ئیتحادییەکان ) ڕەگز پەرستانە بێنێتە بەرچاو وای کرد ھاوڵاتیانی نیشتمان بەخیر ھاتنی ھێزەکانی ئینگلیز بکەن ، بۆ ئەوەی ڕزگاریان بێ لەدەست حوکمی عوسمانی سەدەکانی ناوەراستی دوا کەوتوو ، لەسەرئەوەشەوە بیری نەتەوایەتی عەرەبی شۆفینیزم ، لە سەڕەتا دا لە عێراق تەنیا لە لای چەند کەسێکی ڕۆشنبیری کە تێکەلی بیری ئەوروپی بون ،زۆر بەئاگادارەوە ئەجوڵان کاریان ئەکرد کە لە چۆار چێوەی رۆشنبیران سیاسیەکانی کارەکانیان ، ھەمو ئەو ھەوڵانەی کە بەعس بۆ دەسەڵاتی شۆفینەتی بەھێزکرد لە سەرەوە بۆ خوار لەناو گۆمەڵی عێراقیدا ھەموو شکستی ھێنابوو بەشیوەیەکی گشتی ھەتاکو سەڕدەمانێک ، بۆیە کۆمەڵانی خەلک لەپێش سەردەمی بەعس دا ژیابوون لە ئاشتی دا بوون ، دوای دەسەڵاتی شۆفینی بەعس ژیانیان تەنیا بۆ خۆیان دانا بوو ھەر لە سەرەتای ھەڵگیرسانی بیری نەتەوایەتی عەرەبی بەعسیش سستەمی خۆ پێکەوە ژیانی کەسەکان بەرەو نەمان پای دانا ، شۆفینی نمونەی ئەو کاتە بوو ، بە جوان کاریان کردووە جێبەجێیان کرد ، 
شۆفینەکان ئەچنە مێژووە میللەتەکانی خۆیان بۆ ئەوەی خۆیان پیشان بدەن کە تاکە میللەتن کە خوا ھەڵیان بژاردوون ، ھەروەھا جۆرەھا بیری تر کە لە سەر ئەساسی شاید حاڵە مێژوییەکان زانستیەکان شی ئەکەنەوە ، ھەروەھا خۆێندێکی تر ژێر بەژێر لەسەر میللەتانی تر ئەکەنە ژێر باسو ڵێکۆلێنەوە کە دژی وەستاون بۆ ئەوەی ژیانیان بچەوسێنن ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە