نیشانەکانی ژیانی پێش ئەم ژیانەت

Friday, 23/08/2019, 13:38

8627 بینراوە


ئایا تۆ باوەڕت هەیە بە ژیانی دوای مردن؟
ئایا کەسێکت دیوە و هەست دەکەیت ئەم کەسە دەناسیت؟
ئایا چویتە شوێنێک وهەست بەوە بکەی ئەم شوێنەت دیوە؟
چەند نیاشانیەک هەیە کە نیشانەی ئەوەیە تۆ پێش ئەم ژیانە لەسەر زەوی یان لە هەسارەیەکی تر ژیاویت، ئێستا ئەو نیشانەن دەخەمە ڕوو کە نیشانەی ئەوەیە تۆ پێش ئەم ژیانەش ژیاویت..
یەکەم:
نیشانەیDeja vu واتە تۆ کەسێک بۆ یەکەم جار دەبینیت هەست دەکەیت ئەم کەسە دەناسیت یان پێشتر ناوسیوتە. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە تۆ پیشتر لەسەر زەوی ژیاویت و دوبارە هاتویتەوە ناو ئەم ژیانە. واتە تۆ ئەم کەسەت لە ژیانی پێشتورتدا ناسیوە یان ڕۆحەکەیت ناسیوە..

دووەم:
خەو زۆرجار خەو دەبینیت کە خەوکە هیچ پەیوەندیەکی بەم ژیانەتەوە نیە ، بۆی هەیە ئەو خەوە پەیوەندی هەبێت بە ژیانی رابردوتەوە، بۆیە ئەو خەوانەی کە لای تۆ بێ مانایە یان لێیان تێناگەیت، لە راستیدا خەوەکە مانای هەیە و پەیوەندی هەیە بە ژیانی پێش ئەم ژیانەتەوە، بۆیە خەوەکە لای تۆ بێ مانایە لەبەر ئەوەی تۆ بەو ڕوداوانەی ئەو خەوە ئاشنا نیت لە ژیانەتدا.

سێ یەم:
هاو ڕۆح ، هاوڕۆح واتە تۆ کەسێک دەدۆزیتەوە کە زۆر باشە بۆت و زۆر یەکتریتان خۆش دەوێت، ئەمەش واتای ئەویە کە ئێوە لە ژیانی پێشوتریشدا یەکترتان ناسیوە و یەکتریتان خۆشویستوە. زۆر جار ئەم کەسانە ڕێگای راست و باشمان نیشان دەدەن و باشەکاریت فێر دەکات بۆ ئەوەی هەڵەی ژیانی ڕابردو دوبارە نەکەینەوە. ئەگەر کەسێکی وا دەناسیت لەم ژیانەتدا ئەوا زۆر سوپاسگوزاربە.

چوارەم:
بیرەوەیت هەبێت لە شتهایەک کە تا ئیستا ڕوی نەداوە لەم ژیانەتدا..واتە دەچیتە شوێنێک بۆ یەکەم جار، بەڵام شوێنەکە هیچ نامۆ نیە لات و هەستێکی بە هێزت هەیە کە تۆ ئەم شوێنەت لە ڕابردودا دیوە، یان ڕوداوێک روودەدات ڕوداوەکە لات نامۆ نیە ، یان باسێکت بۆ دەکەن تۆ دڵنیایت ئەم باسەت پێشتر بیستوە. زۆر جار خۆت دڵنیایت کە ئەم شتە ڕوی نەداوە لەم ژیانەتدا..واتە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە لە ژیانی ڕابردوتدا ئەمەت بەسەر هاتوە یان دیوتە یان بیستوتە.

پێنجەم:
ڕیئینکرەنەیشن: لە ژێر نواندنی موگناتیسی دەچێتە حاڵەتێکەوە کە دەتوانیت بیرەوەریە کۆنەکانی ژیانی پێش ئەم ژیانەت بانگ بکەیتەوە بزانیت کێ بویت و لە کوێ ژیاویت..زۆر جار بۆی هەیە ژیانی پێشوت لە هەسارەیەکی تر یان وڵاتێکی تر ژیابێت، دوای ئەوەی دەتنوێنن دەتوانیت زمانی ئەو وڵاتە یان ئەو هەسارەیە بە تەواوی قسە بکەیت..نمونە تۆ لە ژیانی پێشوتدا چینی بویت پاش ئەوە دەتگەڕێننەوە بۆ ئەو کاتە ئیتر تۆ زمانی کوردی نازانیتو زمانەکەت دەگۆرێت بە چینی.. زۆر جار وات لێ دێت شوێن و ناوی شوێنەکان بە تەواوەتی دەناسیتەوە.

شەشەم:
هەست کردن بە هەستی خەڵک..ئەو ڕۆحانەی دوبارە لەسەر زەوی دەژێنەوە هەستیان زۆر بە ێزە و هەست بە هەستی خەڵکی چواردەور دەکەن. لەوانەیە لە بازاڕ پیاسە بکەیت کەسێک لە پێشتەوە دەڕوات هەست دەکەیت بێ تاقەتە، ئەوە مانای تۆ دەتوانیت هەستی ئەو بخوێنیتەوە..یان کەسێک بەلاتا دەڕوات تۆ هەست دەکەیت بە بێزاریو بێ تاقەتی ئەو..ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە تۆ دوبارە هاتویتەوە سەر زەوی پێشتر لەسەر زەوی یان لە هەسارەیەکی تر ژیاویت.. لەم حاڵەتانەدا تۆ دەتوانیت هەستی باشی خۆت بنێریت بۆ ئەو کەسەو ئەو کەسە هەست بە باشی دەکات، ئەمەش یاسای راکێشانی پێ دەڵێن..واتە هەستە باشەکەی خۆت دەنێریت بۆ ئەوکەسە...

حەوتەم:
هەست کردن بەوەی کە تۆ لە شوێنی خۆت نیت، واتە نە لە ماڵی خۆتان نە لە شارەکەت نە لە وڵاتەکەت هەستی ئەوەت نیە کە ئەمە شوێنی ژیانی تۆ بێت، دایم لە کێشمە کێشمی ئەوەدایت بڕۆیت، بەڵام ناشزانیت بۆ کوێ بچیت!!
ئەوانەی دوبارە لە دایک دەبنەوە هەمیشە هەستیان وایە کە لە ماڵی خۆیان نین و دەگەڕێن بە دوای ماڵەکەی خۆیاندا..جا پێشتر لەسەر زەوی ژیابیت یەن لە هەسارەیەکی تر هەمان هەستت دەبێت.

هەشتەم:
حەز دەکەیت سەفەر بکەیت بۆ وڵاتێک یان بیرەوەریت هەیە کە تۆ لەو وڵاتە بویت..زۆر جار کە چاو دابخەیت دەتوانیت وێنەی ماڵە کۆنەکەت بهێنیتە بەرچاوی خۆت یان وێنەی کەسانێک کە زۆر پەیوەست بویت پێیان..
ئەمانەی سەرە ئەو خاڵە گرنگانە کە نیشانەی ئەوەی تۆ پێش ئەم ژیانەش ژیاویت و ڕوحەکەت دوبارە یان دەبارە گەڕاوەتەوە سەر زەوی..
لە ژیاندا دوو جۆر بونەوەر هەیە بونەوەری باش یان بونەوەری خراپ...
خەڵکی خراپ هەمیشە ڕۆحەکەیان دێنەوە سەر زەوی ، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە لە ژیانی رابردودا هەڵەت زۆر کردوە یان کەسێکی خراپەکار بویت، بۆیە دێیتەوە سەر زەوی و دوبارە دەژیتەوە تا ئەو هەڵانە راستبکەیتەوە و بتوانیت بچیتە مەرحەلەیەکی باڵاتر لە ژیان.. هەڵبەتە ژیان وەک قوتابخانەیە تا لە هەموو وانەکان دەرنەچیت ناچیتە قۆناغی باڵاتر.
خەڵکی باش و چاکە کار بۆی هەیە دوای ئەم ژیانە بچن بۆ ئاستێکی باڵا تر لە ژیانی ئێمە یان بچنە دیمێنشنێکی تر لە ژیان یاخود لە هەسارەیەکی تر ژیان بەسەر بەرن.
ئەگەر یەکێک لەو هەستانەی سەرەوەت هەیە ئەوا دڵنیابە کە تۆ پێشتریش لەسەر زەوی یان لە هەسارەیەکی تر ژیاویت کەسێکی باش نەبویت لە ژیانی رابردوتدا..ئێستا کە گەڕاویتەوە سەرزەوی تەنها هۆکار ئەوەیە هەڵەکانی ژیانی ڕابردوت ڕاست بکەیتەوە..ئەگەر تا ئێستا خەریکی خراپەکاریت دوای ئەوەی ئەم بابەتەت خوێندەوە محاولە بکە ژیانی خۆت بگۆڕە و چاکە بکەو خەڵک و چواردەوری خۆتت خۆش بوێت، ئەگەر نا دوای ئەم ژیانەش دەگەڕێیتەوە تاوەکو فێر دەبیت باش بیت و خۆت خەڵکیشت خۆش بوێت..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە