ئایا ئیسلام زیندەبەچاڵی داهێنا، یان لەناویبرد؟

Sunday, 08.25.2019, 18:25

1035 بینراوە


ئیسلامیە سیاسیەکان سەدان ساڵە کردوویانە بە بنێشتە خۆشەی سەرزمانیان، گوایە ئیسلام کۆتایی بە زیندەبەچاڵ هێنا.
ئەگەر چی هەواڵێکی لەو شێوە لە مێژووی پێش ئیسلامدا بە دیناکرێت، کە خانمێک زینندەبەچاڵ کرابێت، چوونکە هەموو دەزانین کە خودی محەمەد کوڕی عەبدوڵا لە ئامینەی کچی وەهاب لەدایک بووە، هەروەها دایک و باوکی مامەکانی خاڵۆکانی، جگە لەوەش هەر پێش ٥٧٠ زاینی کە ڕۆژی لەدایبوونی خوودی محەمەدی کوڕی عەبدولایە، ئەوەی کە مێژوو باسی دەکات، ئەبووبەکر، عومەری کوڕی خەتاب، عوسمانی کوڕی عەفان، بە عەلی کوڕی ئەبوو تالبیشەوە، کە هەرچواریان جێگری خوودی محەمەبوون، باسێک لە زیندەباچاڵکردنی دایک و خوشک یان تەنانەت خزمە دوورەکانیان لە مێژووی ئیسلامدا نەکراوە، تەنانەت خزم و کەسە نزیکەکانی هاوەڵەکانی محەمەد کوڕی عەبدوڵاش.
هەرچەند کە مێژووی باسی قۆناغی" ژنسالاری" دەکات، لەوەشدا بەڵگەیەکی بەردەست نیە، ڕەنگیشە کەمن ڕێم لێیان نەکووتبێت، هەرچەند قۆناغە سەرەتاییەکانی ژیان، واتا سۆسیالیستی سەرەتایی هەر هەموو بەدوای بژێوی ژیاندا کاریان کردووە، ڕۆژگارە سەختەکان مرۆڤیان ناچار کردووە کە ژن وەکوو پیاو دەست بداتە شیر و تیر وڕم کە بەداوی ڕاوشکاردا وەکوو پیاو بژێوی ژیان پەیدا بکات.
هەروەها سیستێمی پشتاو پشتیش سیستێمێک بووە، کە ڕێگەیداوە کە ژن پێگە و جێگای باوک بگرێتەوە، تەنانەت لەناو دەسەڵاتی پاشایەتی و ئیمپراتۆرەکانیشدا، چوونکە باوەڕیان وابووە، کە ئەو خێزانە جیاوازن و خانەدانن هەروەها دەست نیشان کراوی خودان، نموونەشمان لەبەر دەستدایە، چینیەکان، ئێیرانیەکان، گرێکیەکان، قیبتیەکان. بۆ نموونە "کیلۆپاترا،١٨٠ی پێش زاین" 
" وو زیتاین یان زووا" لەدایک بووی ساڵی ٦٢٤، مردنی ٧٠٥، پێش زاین،کەسیەری چین بوو، کەبە فەرمی و بە پیرۆزکردنی پیاو ماقوڵان یان دەستەی بڕیاردانی هەڵبژرادن، کەسیەری ووڵات بووە.
بەڵام لە دوای سەرهەڵدانی گۆڕینەوە واتا گەنم بە گۆشت، یان هەر پێداویستەیەکی دیکە، یان کڕینی و فرۆشتن، ئیتر بەهای مرۆڤیش کەوتە بازاڕاوە، نەک هەر ئافرەت بووە کەلووپەل، بەڵکوو فەیلەسووفەکانیش بوونە کاڵا، ئەرستۆ تالیس یەکێک لەو فەیلەسووفانەبوو کەوەک کۆیلە لە بازاڕدا فرۆشرا وەک کاڵایەک، ئەرستۆ تالیس پێش هاتنی ئیسلام بەنزیکەی ١٣٠٠ ساڵێش ئیسلام فرۆشرا وەک کۆیلە، کەچی ئیسلام بە کۆیلەکردن و فرۆشتنی بەیاسایی کرد، لەهەموشیان ترسناکتر و نامرۆڤانەتر، بە پێی دەقی قورئانی ئیسلام فرۆشتنی کچی بیلۆجی خۆت ڕێگەپێداروکرد، کە وەک کاڵا بفرۆشێت، هەروەها وەک هاوسەری خۆی سواری کچی خۆی ببێت، بڕوانە ئەم لینکەی خوارەوە بەتایبەت گوێ لە خوودی زانای ئەزەهەر بگرە. 
ئەگەر تەنها لە گۆگلە بنوسیت "بنو قریظة" ئەوسا دەزانین کە خوودی محەمەد ٧٠٠مرۆڤی کوشتووە و کیژە منداڵەکان و کوڕەکانیانی وەک کاڵا فرۆشتووە.
شارەزایانی بواری سنیەکان و شیعەکانیش هاوڕان کە قورئان سورەیەکی تایبەتی هەبووە بەناوی سورەی ڕەجم، بەڵام سورەی رجم لە قورئاندا نەماوە، بەپێی بۆچوونی پسپۆڕانی ئیسلامی سنە و شیعە سورەی رجم نسخ کراوە، بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە کە زۆرێک لە مێژوونوسانیش ئەڵێن "بزن" خواردوویەتی، 


بەدڵییایەوە، زیندەباچاڵ پێش ئیسلام بوونی نەبووە، ئەگەر وابوایە ئەوا عەرەب بوونی نەدەما و قڕانیان تێدەکەوت، چوونکە ئاشکرایە هێشتا نەگەیشتووین بە ئاستەی کە پیاو منداڵی ببێت.
ئیسلام نەک زیندەبەچاڵ بەڵکوو بەردەبرانی بە یاسایی کرد، ئێستا جگە لەناوەندی ئیسلامی لە هیچ جێگایەکی دیکە بەردەبارانکردنی ژنان بوونی نیە، بەڵام بەدەنگ و ڕەنگەوە دەبینن لەو ناوەندانەی کە ئیسلام باڵادەستە، وەک ئەفغانستان، عەرەبستان، بۆ زیاتر زانیاری لە گۆگلە بنووسە " رجم في القران"
لەهیچ جێگایەکی دیکەی ئەم گەردوونە فروانە، جگە لەناوەندە ئیسلامیەکان دەستبڕینی مرۆڤی تێدا نیە، بەڵام قورئان بە یاسای کردوە "سورەی مائیدە ژمارە٣٨، ئەوا١٤٠٠ ساڵیش تێپەڕی کە چارەسەری دزی کردن کۆتایی نەهات.




(دەنگدراوە: 4 . زۆرباشە: 4.5/5)