جیهان ڕزگارکەن لە تاریکايەتيی ئیسلام

Sunday, 25/08/2019, 18:44

4226 بینراوە


نوسینی: زارا زاگرۆس (Zara Zagros)
وەرگێڕانی: جۆ ولیام (Joe William)
-------------------------
تاریكيبينەر کەسێکی ڕەشبینە، کەسێکە ڕقی لە هەموو جیهانە، كوێرە لە گەشبینین و لە ژێر فشاری دەرونیدایە، ناجێگیرە لە ڕەفتاردا، تواناى هزرى داخراوە و نایەوێت جگە لەوەی کە خۆی بڕوای پێيەتی هیچی دیکە بزانێت، لە ژێر کاریگەری ترسی پلانگێڕیدا دەژی، ئەو کەسێکی بە گومانە لە مرۆڤ و دوژمنیەتی. لە ڕاستیدا عەرەب كه موسوڵمانى ڕەسەنن، تاریكيبينەرى پلە نایابن، ئەوان لەڕوی هزرى و دەرونیيەوە تێكچوونە، تاریكيبينيەكەيان بەرهەمی بیابانه و بەرهەمی كولتورى داگیرکردن و تاڵانکردنە، کە کردەی بیابانە.

فاکتەرێکی دیکە هەیە، کە دەهێڵێت تاریكيبينينى عەرەب ڕەش بێت، ئەویش هەستکردنى عەرەبه بە نائومێدیی. عەرەبەكان نائومێدن چونکە ناتوانن پرۆژەی (بەئیسلامکردن)ی جیهان جێبەجێ بکەن . لە سەدەی هەفتمی زاینیدا، باپیرانیان هەنگاوی گەورەیان نا بەرەو ئەم ئاراستەیەدا بەهۆی سوود وەرگرتن لە بیری ئەفسانەیی و شەڕی نێوان ئیمپراتۆریەتی فارسی و بێزەنتیی و نەبوونی سەرکردەی نیشتمانپەروەر لە ناو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و لە ئەنجامدا پێنجیەكى (20%) مرۆڤایەتیان بەئیسلامکرد لە ماوەی چواردە سەدەدا.

بەڵام کێشەکە ئەوەیە پێنجچواری (80%) مرۆڤایەتی نەبوون بە موسوڵمان و ڕۆژی پێنج جار بەسەر محەمەدی عەرەبدا هەڵنادەن، و ڕۆژی پێنج جار بە زمانی عەرەبی لە خودا (اللە) نزیك نابنەوە، هەروەها ناوی عەرەبی لە منداڵەکانیان نانێن، و ناچن بۆ حەج بۆ بتی عەرەبی (بەردی ڕەش) لە مەککە. ئەمە مانای وایە جیهادیش ناکەن بۆ بەرگریکردن لە مەسەلەی عەرەب.

ئەم ڕاستیانە عەرەب توشی نائومێدیی دەکەن. عەرەبی سەدەی حەوتەمی زاینی، بە ڕابەرایەتی محەمەدی کوڕی عبداللە پرۆژەی (بەئیسلامکردن)یان داهێنا بۆ (بەعەرەبکردن)ی جیهان، و گەلان لە ڕۆژهەڵاتی چینەوە تا دەگاتە خۆرئاوای فەرەنسا، بوونه سەر بە خەليفەی عەرەبی، و ماڵ و سامان و کەنزە و کۆیلە بە لێشاو دەهات بۆ عەرەب. پاشان باوكان پرۆژەی بەئیسلامکردنی جیهانیان ڕادەستی کوڕەکانیان کرد، بەڵام کوڕەکان بوونه سەرقاڵى کەیف و خۆشی و لە نێو خۆیاندا بووە شەڕ و هەرایان بۆ وەرگرتنی دەسەڵات، بۆیە تورکە سەلجوقیيەکان و پاش ئەوانیش تورکە عوسمانیيەکان توانيان بەیداخی داگیرکاری و تاڵانکاری (جیهاد) لە دەستى عەرەب دەرهێنن و لە ژێر ناوی (بەئیسلامکردن)ی جیهان، پرۆژەی (بەتوركکردن)ی جیهان جێگەی (بەعەرەبکردن)ی جیهانی گرتەوە و عەرەب بوونه ژێردەستەی دەسەڵاتی داگیرکارە تورکەکان.

عەرەب لە چەرخی نوێدا بە ئاگا هاتن لەبارەی ئەم ڕاستیيە تاڵە. چۆلەکەکە (مەبەستم جیهانە) فڕی لە دەستیان، و دەبێ بیگەڕێننەوە، بەڵام چۆن؟ بێگومان ئەم كارە دەكرێت بە (بەئیسلامکردن)ی جیهان. شێخ محمد عبدالوهاب (١٧٠٣-١٧٩١ی زاینی) کە خەڵکی ناوچەی نەجدە لە سعودیە، یەکەم کەس بوو کە پرۆژەی داگیکاری و تاڵانکاری ئیسلامی زیندوو کردەوە بۆ سەندنەوەی پڕۆژەی (بەئیسلامکردن)ی جیهان لە ژێر چنگی تورکە عوسمانیيەکان و بۆ دامەزراندنەوەی خەلافەی عەرەبی.

ڕاستە عەرەب بەشدار بوون لە ڕوخاندنی سەڵتەنەتی عوسمانیدا، و هەروەها پرۆژەی (بەتوركکردن)ی جیهانیان ڕوخاند، بەڵام سەیریان كرد ئەوان لەبارەی شارستانییەوە، زۆر پاشکەوتوون بەراورد بە خۆرئاوا، و خۆرئاوا هێزێکی ستراتیژی هەیە. بەڵام لەبەر ئەوەی کە هێشتا مێشكیان پڕە له شانازیەکانی سەدەکانی حەوت و هەشت و نۆی زاینیدا، بۆیە توشی دابڕان بوون لە کەسایەتیى و هۆشدا.

لەلایەكەوە، مێژووى داگیركردن و تاڵانكاریان پێیان دەڵێت: ئێوە سەروەری جیهان بوون لە ژێر ئاڵای (اللە أکبر)دا و لە سایەی پرۆژەی (بەئیسلامکردن)ی جیهان. بەڵام لە لایەکی ترەوە، دۆخی دواكەوتوویان پێیان دەڵێت: خۆرئاوا خاوەن هێزێکی مەزنە و ئێوە ناچارن ملکەچ بن بۆیان.

ئەم دابڕانەی نێوان بیرەوەریە پڕ سەروەریەکان و ڕاستی دۆخی پڕ پاشکەوتنی ئێستا، و هەستکردن بە نائومێدیی، واى له مرۆڤی عەرەبی كردووە ببێتە مرۆڤى گریان، نەك مرۆڤى خۆشیی، مرۆڤى خەمۆكی نەك مرۆڤى دڵخۆش، مرۆڤى نیگەرانیی نەك مرۆڤى ئارام، مرۆڤى گرفت نەك مرۆڤى ئاسودە، مرۆڤى ئاژاوە نەك مرۆڤى ژیر، مرۆڤى پەراوێزكردن نەك مرۆڤى پشت به‌یه‌كبه‌ستن، مرۆڤى دوژمنايەتيى و خوێن نەك مرۆڤى خۆشەویستیى و بیناسازیی.

ئەوروپیە ڕەسەنەکە (فريدريك نيتچه) دەڵێت: "ئەوان سەیری دواى خۆیان دەكەن، سەیری سەردەمە تاریکەکان" دەكەن. لە ڕاستیدا ئەوانه عەرەبن، و پێویستە پسپۆڕانی بواری كولتورى گەلان، لێکۆڵینەوەی قوڵ بکەن بۆ تاریکايەتيی له ئیسلامدا، و بگەڕێن بۆ ڕێگاچارە بۆ لەناوبردنی، و بۆ ڕزگارکردنی جیهان لەم كولتوره، ئەگەر نا ئەوا ماڵوێرانی گەورە بەڕێوەیە.

ئەمە تەنها چارەسەرە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە