لە کوێ ئاواتەکانمان بەدی ئەکەین؟

Sunday, 25/08/2019, 19:13

5099 بینراوە


لە کوێ ئاواتەکانمان بەدی ئەکەین؟
ئەمە فەلسەفەیە کە مرۆڤی کردووە بەباسی خۆی ،تۆش مرۆڤی ئەم شارە( ؟ ) لە شاری دۆزەخدا ئەژی .
(ئۆکێست کونت ) روناکبیر و فەیلەسوف ، پێی وایە مرۆڤ لە کۆمەڵی سیفەت پێک ھاتووە ، کە ئادەمیزاد ئەکاتە بونەوەرێکی کۆمەڵایەتی ، توانای پێشەکەوتنی ھەیە بە بەردەاومی لە ھەموو کاتێکی ڕۆژگاردا ،
لە بناغەدا مرۆڤ بونەوەرێکی سەربەستە لە چۆنیەتی ئاڕەزوکردنی بۆ ئەوەی مرۆڤ بێت یاخود نەبێ ، لەسەر ئەمە (ئبراھام ماسلو ) روناکبیرو فەیلەسوف ، نرخی بۆ دائەنێ ، کەچاک خوازی لەناو مرۆڤەکان چەقاوە تاکە کەسەکانیش لە ناوەوەی خۆیان پاڵنەرن بۆ گەورەبونی چونکە مرۆڤ کۆمەڵی ئیمکانیاتی ھەیە بۆ ئەمە کارە ..
( کانت) ی فەیلەسوف ، مرۆڤایەتی ھەموو ئامڕازێکی ھەیە بۆ پیشان دانی ڕەوشتە جوانەکان ھەروھا بناخەی بیری ئەرکە لە ناو ئادەمیزاد ، بەم شێوەیە مرۆڤایەتی کەوانەیکی یەک تێگەشتنی بۆ خۆی دەست نیشان کردووە لە ھەمو گۆشەکاندا کە کۆمەڵی رۆناکبیر فەیلسوف دەسنیشانیان کرد ، بۆیە مرۆڤایەتی ، ئادەمیزادەکانی فێر کرد لەسەر سەرکەوتن بە خۆگرتن بەرەوەشتە جوانەکانی ، کە لە زاست و سەربەستی و لە یەکەسانی دادوە بۆی دابین کراوە ، ئەم وتانەی سەرەوە مرۆڤایەتیمان بۆ شی ئەکات لەلای روناکبیران بەڵام ئێمەی مرۆڤ بێ دەسەڵات لە راستیدا چۆن ژیان ئەبینە سەر ، ئایا روناکبیرو فەلسەفە وەکو ئێمە لە مەینەتی دا ژیاون ، تامو چێژیان کردووە ، بۆیە فەلسەفە ژیانی ئادەمیزادەکانی خۆش کردووە ،بەدەسنیشان کردنی خەون خەیالەکانی ،
بۆیە دەنگ و باسی چونیەتینژیانی مرۆڤەکان لە میدیاکانەوە ناتوانی بیبستی بەراستو دروست چونکە بەپێی یاسا شاراوەکان ئچێتە باری مەحرمات ، ئەمەیە ژیانی کەسانێکی زۆر ، کە ڕێژەیان زیادی کردووە لە چەند سەدەیەکی تری رابردووی ئەم سەر زەمینە ، لەم جیھانەدا کە ئێستاکە تیای دا زیاتر لە پێنچ ملیار مرۆڤ سەر قاڵی خۆ دەستنیشان کردنی ژیانی پاشەڕۆژی خۆیانن ، کە ئەگەر بچینە ناو زانستی ماتماتیکی ئابووری جیھاندا ٩٠٪ مڕۆڤەکان لە ژێر نەھامەتی ژیاندا ڕۆژو کات ئەبنە سەر ، زۆریان تەنیا پیشەیان ئەوەیە چاو لە ئاسمان بەکن بۆ رەحمەت بارین وەکو بارانی رەحمەتی کۆرەوەکەی ١٩٩١ لە کوردستان کە میللەتێک وەکو مەڕ بێ خاوەن دەشتو بیابانی گرت لەخۆ لە دەست شوان ڕای کرد ، جیاوازی ئەم جیاوازییە لە ئەنجامی خەون و خیالەکانی ئاواتەکانی مرۆڤ خۆی دروستی کردووە مرۆڤ بەپەردەوامی کاریگەر بووە لە مەینەتی خۆی ئەگەر چی لە زۆرابازیدا یە بۆ گۆڕین بەڵام بێ ھەوادەیە ، من تۆ کەسانێکی زۆری تری کە خۆزگەی ژیانێکی ئارامین ، خانویەکی چوار دیوار لە ناوی نەوەکو زیادەرەوی بکن لاسەر مۆلکی گشتی ، خۆم بە خاوەن راناو ڕازی خۆم بزانم ، بەحەسێمەوەبە ھیلاکو ماندووی خۆمان بێنیینە دەست ، کە تەنیا ھەر کەسێک لە شۆنی خۆی ھەستی بە ماندووی ڕۆژ بکات ، ئاواتی کارێکی موچەخۆری بەجۆرەی دڵی خۆمان بێ ، بێ ئەوەی ھەست بکەی کویڵەی ژێر دەستی موچەو دەسەڵات فەرمانبەری بۆ گێو بییەوێ رات ئەگێشێ ، وڵاتێکو نیشتمانێکی بێ پارت گێو ڕایڵمان بێ لە ھەموو کاتێک ئەگەر ئارەزووی چەپڵەلێدانم نەبێ چەپڵە ڵێنادەم ، ئاوات لە خۆشەوستێک باوەشمان پێ بکات لە ھەموو کاتێک لە ئازارەکانمان تێبکات کاتی نارحەتی ژیانماندا جەستەو دەرونمان ، دڵێک تەنیا حەزی یەک جوان ھەبی بێ ئەوەی بیگۆڕی ، ئێمەی کەسانێک ئاواتمان سەرکردەکانمان ھەموو کاتێک لە سێدارە بدرێن ، ئێمەی شانازی بەکەین بەوەی کە مرۆڤین ، لەناو خۆمان باسی یەکتر بکەین نەوەکو باسی بێگانە ، ئەمە گۆمەڵی پرسیار وەڵامی لەنا وچاوی بێداڕان ئەدۆزی ، ئەگەر چی ھەموو ئەم حەزو ئارەزووانە بچوک بەپێی حەزوو ئارەزوەکانی سەرانی سەڕوی ئێمەوە ، چونکە توانی بەدیھێنان لە ژێر دەست بەرامبەرمان دایە ، ئێمەی کە تەمنی زۆرمان رۆژ بەرۆژ وەکو ئاسنەکانی گەشتیکەی تیتانێک لە ژێر ئاوی دەریاکاندا ڕۆژانە ژنگاوی بەرەو نەمان ئەروات ، دوای چەند ساڵێک لە ماراسۆن ھەر نەگیشتیە ئەوەی ویستمان ، ئێمە خەون ئەبینین ئەخوازین ھیوا دار ئەبین ، ھەردەم جەنگ ئەکەین بۆ حەز حنجیلەکانمان ، ڕێگاکانمان تێر ئەکەین بۆ گەیشتن ، دەرگای دڵمان روحمان بۆ تەرخان کردووە ، ئەگەر چی ئاواتەکانمان زۆر دوور بەڵام ئەبێتە دروشمێک بۆمان ، ئەبێتە نھێنی مەینتی ژیانمان بۆ ئەوەی لەسەر رێگا لانەدەین ، ئێمە تەنیا خاوەنی ئەوەین کە چاوەڕێی کارێکی تربین بۆ گەیشتن ، ئەگەر چی نیشتمان بەر گیۆمانی کردووە ، خۆمان ھان داوە کە دوژمنان بوەستێنین ، بەرگری ھەردەم بووەتەو وێنەکی جوان بەرچاومان ، بۆیە ھێشتا لە خەڵۆزی ژیان ئاواتەکانمان بەدی ئەکەین ، بۆیە پێویستە ، ئێمەی لە نیشتمانی بێ ناو بێ کەس بێ خاوەن ھێشتا خۆمان بە خاوەن نیشتمان داناوین ، نیشمانەکەی من تۆ لە وێنە پەرچاوەکەی دا تەنیا مردن بەدوای رائەکات لە ھەموو قوژبنێکی شاردا ، بوونی کاری ژیان زۆر کەمو سەخت بووە ، چونکە راکە راکە لە ھەموو وەکو یەک ھێرشی کردووە بەسەرمان دوژمن لەناو خۆمانن ،ھەۆڵی کوشتمان زۆر ئاسانە ، ئەگەر چی شیمەتی بەرگری لە خۆمان چەقاندووا جونکە ڕوژانە ھەر لە گێو بیستی گەڵەشیرەوە ، چۆن ئەمڕۆژ بمێنمەوە لەم شارە ، بەردەوام بوونمان بۆ ڕۆژی دوای ئەوەی پێمان پێ ئەکەنن . ئەم شارە ( ؟ ) دۆزەخە تیایدا ئەژین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە