نهێنیەکانی جەستەی مرۆڤ!!

Tuesday, 27/08/2019, 19:42

12411 بینراوە


دوای خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە هەموو دکتۆرەکانی جیهان زیاتر شارەزاییت دەبێت لە جەستەی مرۆڤ، لەبەر ئەوەی تا ئێستاش ئەوان بروایان بە (جین)ە و کۆمپانیای دەرمان دروست کردن نایەوێت تۆ ئەم ڕاستیانە بزانیت.
جەستەی تۆ دروست بوە لە پەنجا ترلیۆن خانە، خانەکان دەژین، کەواتە تۆ تاکە کەسێک نیت تۆ پێکهاتەیەکی لە ٥٠ تریلۆن پێک هاتویت واتا تۆ بۆ خۆت کۆمەڵگایەکیت.
هەمووخانەیەک لە جەستەی تۆدا لە دیوی ناوەوە ڤۆڵتاژی نێکەتیفی هەیەو لە دیوەی دەرەوە ڤۆڵتاژی پۆزەتیف، واتا هەموو خانەیەک لە جەستەی تۆدا وەک پاتریەک وایە.
هەموو خانەیەک ١.٤ ڤۆڵت کارەبای تێدایە واتا ٥٠ ترلیۆن خانە x ١،٤ ڤۆڵت = ٧٠٠ ترلیۆن ڤۆڵت کارەبا لە جەستەی یەک مرۆڤدا هەیە. بە تەمرین کردنو مەدیتەیشن دەتوانیت ئەم وزەیە بەکار بهێنیت..ئەم وزەیە بە وزەی (چی) ناسراوە.
ئەم وزەیە دەتونایت بەکاری بهێنیت بۆ چاکردنەوەی جەستە، تۆ جەستەی خۆت وەک بوکەڵەیەکی فیزیک دەبینیت بەڵام بە بۆچونی فیزیای تازە تۆ شەپۆلی وزەیت.
wave

هەموو ئاژەڵەکان ، ڕوەک ، باڵندەکان بە شیوەی شەپۆل لەگەڵ یەکتر گفتوگۆ دەکەن، چۆن؟
نمونە ئاسکێک نا چێتە لای شێر پرسیاری لێ بکات ئایا تۆ هاوڕێمی یان دوژمنمیت و دەتەوێت بمخۆیت؟ لەبەر ئەوەی لە دورەوە ئاسکەکە هەست بە وزەی شێرەکە دەکات و دەزانێت ئەمە شەپۆلی خراپە بۆ ئەم هەربۆیە لێی نزیک نابێتەوە.
ئەگەر مرۆڤ لە منداڵیەوە فێر بکرایە کە هەستەکانی بەکار بهێنێت ئەوا هەرگیز توشی عەلاقەی خراپو خراپەکار نەدەبوین، بەس ئێمە لە منداڵییەوە پێمان دەڵێن هەستکانت بەکار مەهێنەو گوێ بگرە لەگەورەتر لە خۆت. کەواتە زمان دروستکراوە بۆ ئەوەی هەست بشاردرێتەوەو بەکار نەهێنرێت.
هەموو ئۆرگانیزمەکان لە گەردوندا پەیونەدی لەگەڵ یەک دەکەن لە ڕێگای شەپۆلەوە و دەزانن شوێنەکەیان باشە یان خراپە یان خەتەریاتیان لەسەر یان نا، ئەمەش لە ڕێگای خوێندنەوەی شەپۆلەکانەوەیە، مرۆڤیش ئەم سیفاتەی هەیە بەڵام فێر نەکراوین کە بەکاری بهێنین.
کاتێک ئێمە سەیری مرۆڤ دەکەین وەک ئامێرێکی فیزیاوی دەیبینین، بەڵام ئەمە هەموی خەیاڵی دروستکراوە، لەبەر ئەوەی ئێمەش هەموو شەپۆلین پێکەوە, بۆیە کەسێک دەتوانێت کاریگەری لەسەر کەسێی تر هەبێت هەر کاتێک لێی نزیک ببێتەوە یان لەسەر هەمان فەرکوێنسی بێت.
ئیمڕۆ فیزیا دراسەی شەپۆلەکان دەکات نەک جەستەی فیزیاوی، لە کوانتوم فیزک ئێمە دراسەی بەشەکان ناکەین بەڵکو دراسەی شەپۆل دەکەین، ئێمە دراسەی ئەوە دەکەین چۆن شەپۆلەکان کاریگەری دەکەن؟ هەموو شەپۆلەکان پێکەوە پێیان دەڵێن گۆڕەپان.
کەواتە تۆ لە گەردیلە دروست بویت و گۆرەپانیشیت، ئەمانە هەموو لە یەکتر بەستراون، لەبەر ئەوە تۆ ناتوانیت شەپۆل لە یەکتر جیا بکەیتەوە.
ئێستا بۆتانی روون دەکەمەوە چۆن بیرکردنەوەکانت دەچیتە دەرەوەی جەستەو کاریگەری لەسەر دەبێت.
ئەمە وێنەی ئامێرێکە کە پێی دەوترێت Magneto Encephalograph MEG.
Magneto Encephalograph

EEG

 وە ئامێرێکی ترمان هەیە بە ناوی EEG ئەمەیان چەند کێبڵیک لە سەرت دەبەسترێت و جوڵەکانی ناو میشک تۆمار دەکات، بەڵام MEG هیچ کۆنتاکتێک ناکات لەگەڵ سەرت یان جەستەت واتا شەپۆلەکان لە دورەوە دەخوێنێتەوە. ئەمەش سحر نیە هۆکارەکە ئەوەیە هەموو بیرکردنەوەکانی تۆ تەنها لە ناو مێشکی تۆدا نیە بەڵک و لە ڕێگای شەپۆلەوە مێشکت پەخشی دەکات. وەک باسم کرد مرۆڤ بەش بەش نیە وپێک هاتوە لە شەپۆل.
واتا کە تۆ بە ڕێگادا دەڕۆیت شەپۆلەکان تێکەڵ بە شەپۆلی ئەو کەسانە دەبێت کە لە دەورتن، زۆرجار هەیە تۆ باسی کەسێک دەکەیت یان دەڵێیت فڵان کەس دیار نیە وەختێک دەزانیت تەلەفۆن دەکات یان دێت بۆ لات، ئەمەش بە هەمان شیوە لە رێگای شەپۆلەکانەوە دەگوێزرێتەوە و کەسی بەرامبەر هەستی پی دەکات.
ئەمەش بە هەمان شێوەی Placebo , Nocebo کار دەکات، ئەگەر بە پۆزەتیف بیر لە کەسێک بکەیتەوە، بۆی هەیە کەسەکە پەیوەندیت پێوە بکات، وە ئەگەر بە نێکەتیفی بیر لە کەسێک بکەیتەوە ئەویش بەهەمان شیوە بە خراپی باسی تۆ دەکات، واتا بە هەردولا دەکرێت بیر کردنەوەی باش یان خراپ..وەک ئەوەی لە کوردەواریدا دەڵێن دڵ ئاوێنەی دڵە. کەواتە زۆر گرنگە چۆن بیر دەکەیتەوە لە میشکی خۆتدا ، بیرکردنەوەکانی تۆ تەنها بۆ خۆت نیە وکاریگەری هەیە لەسەر چواردەورت.
شەپۆلەکانی میشکی مۆرڤ هێندە بەهێزن ئەگەر بتوانیت تەرکیز بکەیتە سەر گڵاسێک ئەوا لە دورەوە وردی دەکەیت.
هەموو شوشەیەک شەپۆلی خۆی هەیە ئەگەر بە کەوچکێک لە پەرداخێک بدەیت دەنگێت دەردەکات، هەمان دەنگ تۆمار بکەو بە ١٠٠ دەیسیبێڵ ئەو دەنگە دەربکە ئەوا شوشەکە دەشکێت..بە هەمان شێوە شەپۆلەکانی مێشکیش دەتوانێت ئەو شەپۆلە کۆپی بکات و شوشەکە بشکێنێت ئەگەر بزانی چۆن.
کەواتە تۆ کە بە ڕێگادا دەڕۆیت شەپۆلەکانی مێشکی تۆ بڵاو دەبێتەوە ، واتا ئەگەر تۆ بیر لە ترس بکەیتەوە یان بترسیت ئەوا ناچیتە سەر شەپۆلی دەلیلاما، بەڵام ئەگەر بیر لە ئارامی و خۆشەویستی بکەیتەوە ئەوا دەچیتە سەر فەرکوێنسی و شەپۆلەکانی ئەو کەسانەی کە وەک تۆ بیر دەکەنەوە. کەواتە بیرکردنەوەکانی تۆ ئەو شتانە ئەکتیف دەکات کە پەیوەندی هەیە بە بیرکردنەوەکانتەوە.
نمونە:
ئەگەر کەسێک بە چەقۆیەکەوە لەسەر جادە بێت بیەوێت کەسێک بکوژێ، ئایا پەلاماری کێ دەدات؟ لە ڕاستیدا پەلاماری ئەو کەسە دەدات کە زۆر دەترسێت، لەبەر ئەوەی شەپۆلەکانینا تێکەڵ بەیەک دەبێت کەسی ‌ێرشبەر دەترسێت و کەسەکەی تریش دەترسێت بەم جۆرە یەکتر جەزب دەکەن.
بە دڵنیاییەوە ئەم بیرکردنەوانە زۆر گرنگن ئەگەر بزانیت چۆن مامەڵەی دەکەیت، پاشان ئەگەر بە گروپ هەمان بیرکردنەوەتان هەبێت ئەوا کاریگەری زۆر زیاتر دەبێت.
نمونە لە دوای ساڵێک لە ڕوداوەکەی یازدەی سێپتەمبەر چی رویدا؟ هەموو خەڵک یادی ڕوداوی ٩-١١ یان دەکردوە..بۆیە ئەو ڕۆژە ژمارەی ئەو لۆتۆیەی کە دەرچوو ٩-١١ بوو. ئەمەش پەیوەندی بەوە هەیە کە هەموو خەڵک پێکەوە بیریان لەو ژمارەیە دەکردەوە، کەواتە ئێمە ڕوداوەکان دروست دەکەین تەنها بە بیرکردنەوەمان. واتا ئەگەر کۆمەڵێک خەڵک بیر لە جەنگ بکەنەوە ئەوا جەنگ روو دەدات.. کەواتە بیر کردنەوەی تۆش بیرکرندەوەی تاکە کەسێک نیە، وەک گوتمان تۆ پێکهاتەی پەنجا ترلیۆن خانەیت..واتا هەموو تاکێک کۆمەڵگایەکە بۆ خۆی.
هەموو خانەیەک خۆی زیرەکە و دەتوانێت بڕیار بدات، بەڵام کە ژمارەی خانەکان زۆر بوون و بوون بە بەشێک لە کۆمەڵگایەک وەک جەستەی مرۆڤ ئەوکات خانەکان سەربەخۆیی خۆیان لەدەست دەدەن گۆێڕایەڵی یەک دەنگی سێنتراڵ دەبن..واتا ئەو کات میشک فەرمان دەکاتو خانەکان جێ بە جێی دەکەن. کەواتە ئەگەر مێشک فەرمان بکات بە خانە بمرێت ئەوا خانە دەمرێت بێ چەن و چون.
مێشک وەک ئارێڵ وایە زانیاری پەخش دەکات و زانیاریش وەردەگرێت لە ڕێگای شەپۆلەکانەوە. ئەو زانیاریانەی وەریدەگرێت وەردەگیڕت و دەینێرێت بۆ خانە.
شتێک هەیە هەموو بیستومان پێی دەڵێن (Placebo effect) واتا تۆ بیرکردنەوەیەکی بەهێزت هەیە کە شتێک چارەسەری تۆ دەکات لە کاتی نەخۆشیدا، نمونە ئەگەر دکتۆر حەبێکت بداتێ پێکهاتەکەی تەنها شەکر بێت تەنها لەبەر ئەوەی باوەڕی تەواوت پێیەتی ئەو حەبە چاکت دەکاتەوە..بەڵام لە راستیدا چاکبونەوەکە هیزی حەبەکە نیە، بەڵک و هێزی میشک و بیرکردنەوەکەت چاکی کردیتەوە. بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان دەریخستەوە ١/٣ چارەسەری پزیشکی بەم شێوەیەیە هەتا عەمەلیاتیش، واتا دکتۆر نە حەبی راستی داوە بە نەخۆس نە عەمەلیاتی بۆ کردوە و لە هەمان کاتیشدا نەخۆشەکە چاک بۆتەوە.
بە پێجەوانەی Placebo effect شتێکمان هەیە بە ناوی Nocebo effect ئەمەیان دکتۆرەکان بە کەسی ناڵێن و ئەم زانیاریە شاراوەیە. بەهەمان شیوەی بیر کردنەوەی چاک دەتوانێت چاکت بکاتەوە بیر کردنەوەی خراپیش دەتوانێت بتکوژێت..واتا ئەگەر بچیتە لای دکتۆر و دکتۆر پێت بڵێت لە ماوەی ٣ مانگدا دەمریت و تۆ متمانەت بە دکتۆرو قسەکەی هەبێت ئەوا دڵنیابە لە ماوەی ٣ مانگدا دەمریت، هەردوکیان بەهەمان شێوە لەسەر جەستەی مرۆڤ کاردەکەن. هەتا ئەگەر دکتۆر پێشت بڵێت تۆ فڵان نەخۆشیت هەیە و تۆ باوەڕ بە دکتۆر بکەیت لە حاڵەتێکدا تۆ هیچ نەخۆشیەکت نیە، ئەمە وا دەکات جەستەت ئەم نەخۆشیە دروست بکات.
نمونە:
لە خواروی ئەمریکا گروپێکی دینی هەیە ناویان “The Baptist Fundamentalists” ئەم گروپە هێندە ئیمانیان بە قوەتە ماری کوبرا دێنن ڕێگا دەدەن مارەکە پیانەوە بدات یان ژەهرەکەی دەخۆنەوە بێ ئەوەی هیچ کاریگەریەکی لەسەریان هەبێت، بۆ؟ لەبەر ئەوەی زۆر باوەڕێکی بەهێزیان هەیە کە ئەو ژەهرە کاریگەری لەسەریان نابێت و خوا دەیانپارێزێت ، بۆیە ژەهرەکە هیچ کاریان تێ ناکات. هەندێک لەمانە تۆکسیک دەخۆنەوە و هیچ کاریگەری لەسەریان نیە، کەواتە ئەگەر ئەو ژەهرانە کاریەگریان نەبێت، بۆ ئێمە لە خۆراک یان لە تۆکسیکی ناو هەوا دەترسین؟ لەبەر ئەوەی ئێمە بڕوامان وایە تۆکسیک دەمانکوژێت بۆیە کاتێک ئێمە تۆکسیک یان ژەهر دەخۆین یان مار ێوەمان دەدات ئەوا دەمرین..کەواتە مێشک فەرمان دەکات ئەمە کۆتایی ژیانە و خانەکان دەمرن.
The Baptist Fundamentalists

کەواتە لە کۆتایدا ئەگەر ئیمە پەروەردە بکرێن بە باوەڕێکی بەهێزەوە وبتوانین تواناکانی جەستە بەکار بهێنین ئەوا ئێمە زۆر بەهێزتر دەبین لەوەی کە ئەمڕۆ هەین و ژیانمان زۆر درێژتر دەبێت و جەستەمان ساغ دەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە