موگناتیسەکەی پارتی چۆن شیوعیەکان بەدوای خۆیدا رادەکیشێ!

Thursday, 29/08/2019, 20:02

8497 بینراوە


لەنزیکەوە زۆرێک لەکادیرانی حزبی شوعی کوردستان دەناسم ، زۆرینەیان مروڤی پاک و خاوەن باکگراوندیکی شۆرشگیرن ، بەلام ئەوەی ئەو حزبەی ویران کرد ئەو سیاسەتە کۆیلایەتیەیەی نزیک بونەوە یانە لەپارتی ، کە ئەگەر سەیری میژوی سیاسیان بکەین ، بەتایبەتی دوای ئەو ململانیی سیاسی و خویناویەی لەگەل پارتی ئەنجامیان دا، کە وەک باس دەکرێ نزیک بە ٢هەزار کورە هەژاری شوعیان بەناوی ئەوەی پارتی و مەلامستەفا هیزیکی کۆنە پەرست و جیب عەمیلە . کەچی دوای ئەو بەروارە ١٩٧٨ ئەو حزبە نەیتوانیوە خۆی لەبەرەی پارتی دوربخاتەوە ، تەنانەت لەناپاکیە نەتەوەیە گەورەکەی پارتیش لە ٣١ی ئاب بەگەل کابینەیکەی کەوتن ، لەکاتیکدا شوعیەکان بەناوبانگ بوون بەدژایەتیکردنی بەعس . لەوەش قیزەوەنتریان زۆرینەی کادیرەکانیان کەدەست دەکیشێتەوە لەبڕی ئەوەی دابنیشن و رێز لەمیژوی خۆیان بگرن زۆرینەیان ریگای مەسیف دەگرنەبەر و دەبنە کۆیلەی پلەیەکی مالی مەلامستەفا ، بۆیە سەیری راگەیاندن و بەشی سەربازی بارتی بکە ، پرە لەکادیری ئەو حزبە ، وەک ئەوەی ئەو حزبە پەروەردەی کادیر بۆ پارتی د ەکا. بەڵام بەدەگمەنیان دەبینی دەچنە نێو یەکیتی و گوران ، بەنمونە تا رەفیق سابیریک لەیەکیتی نزیک دەبیتەوە یان کجیکی ئەحمەد بانی خیلانی ، خۆی بۆ لیستیکی گوران هەلدەبژیرێ ، دەیانی وەک سەرو قادرو حەمەسەعید و ئازا حەسیب قەرەداغی و بەدران حەبیب ... لەسەنگەرەی پیشەوەی بەپیرۆزکردنی مالی بارزانی و شەری رەخنەگرەکانیان دەکەن ؟
یەکیک لەوهۆکارانەش کەدەلین ئیمە بۆیە رقمان لەیەکیتی و کۆچکردوو نەوشیروان مستەفایە ، چونکە کارەساتی پشت ئاشانی ئەنجام داوە !؟ بەلام لەمەشدا راست ناکەن . لەبەر ئەوەی ئەوەی تاوانەکەی کرد یەکیتی بەگشتی و تالەبانی و سەرجەم سەرکردەکانی بوو بۆیە کۆی سەرکردەکانیان لەتالەبانی و نەوشیروانەوە تاوانباری پلەیەکن ، بەلام دەبینی جەماوەرەکەی بۆبروسکەیەک بۆ مالئاوایی ریکخەری کۆچکردوی گوران دەیان کادیریان لەمیدیا رەخنەی لەحزبیان گرت کەچون دەبێ بروسکە بۆجەلادی پشت ئاشان لێ بدەن ، بەلام بۆمردنی تالەبانی حزبیان و زۆریک لەکادیرەکانیان شیوەنیان دەکرد!؟ لەهەموو ئەوانەشیان قیزەوەنتر مەلا مستەفا تاپیی کرا ئازاری شوعیەکانیانی دا ،دەیان چیروک و تاوانی ئەو و بەرپرسە پارتی وبارزانیەکان باس دەکرێ ، کەجی هەرلەسەرەتای رابەرینەوە هەموو شوعیە باڵاکانیان ، سەرپەرشتی سالیادی مەلامستەفایان دەکردەوە ؟ . لەکاتیکدا ٢ هەزار کورە هەژاری شوعیان بەکوشتندا کەمەلامستەفا کەسایەتیەکی کۆنەپەرست و جیب عەمیلە(پیگەی سیخورە ) یان عەزیز محمەد چوو مەدالیای بارزانی وەرگرت !؟ . هاوکات وەرە سەیریان بکە تایەکیتی لەململانی بوو لەگەل پارتی ئەوشوعیانە زۆرینەیان دژی یەکیتی و هاوسۆزی پارتی بوون . کەگورانیش دروست بوو بەهەمان شیوە بەچەپ و راستی زۆرینەی هەوادارەکانیان وەک مقەس چون دەجولانەوە گورانیان دەبڕی . ئەمەش هەرئەندامەکانیان نین بەلکو زۆرینەی ئەوانەی پەروەردەی ئەو حزبەن وا یان لێدەرچووە ، بەلام بیان بینن ئیستا کەگوران وەک شوعی بوتە دۆستی پارتی و سیاسەت دەکا بەدەگمەن شوعیەک دەبینی کە رەخنە لەگوران بگرێ؟
قسەی کۆتایشمان ئەوەیە راستی ئەو گوتانە بڕونە سەر پەیجی زۆرینەی کادیرە شوعیەکان بزانن بوێریان هەیە یەک دێر لەسەر سەدان پیشیلکاری پڕلەتاوانی مالی بارزانیان باس کردبێ؟ ، لەکاتیکدا پارتی هەموو جوڵەیەکی دژ بەباوەرەکانی بەرنامەی ئەو حزبەیە ، بەلام لەوەناگەین کەئەوحزبە بۆچ ٥٠ سالە لەهیچ ویستگەیەکی سیاسی پشتی پارتی بەرنادا و زۆرینەی جەماوەرەکەشی پارتی وەک موگناتیس بۆلای خۆی کیشی دەکا؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە