مەسرور بارزانی، کامێرای شاراوە لە وەزارەت و فەرمانگەکان دادەنێت

Sunday, 01/09/2019, 6:51

15741 بینراوە


 ھۆشەنگ سابیر جێگری بەرپرسی پاراستنی هەولێر، یەکێکە لە پیاوەکانی مەسرور بارزانی، کە ناسراوە بە هۆشەنگ کامێرا، چونکە ماوەی چەندین ساڵە کامێرای چاودێری وەکو کاری سیخوڕی بەسەر هاوڵاتیانەوە دادەنێت، هەروەها پێشیاری دەداتە پاراستن، بەتایبەتی خودی مەسرور بارزانی بۆ سیخوری کردن و کۆنترۆڵکردنی خەڵکی کوردستان، بۆیە لەو بوارەدا بۆ مەبەستی جیاجیا، ئەمانە خەریکی گەڕانن بە دوای تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، تا دەزگای پاراستن لە کارەکانیدا سەرکەوتوو بێت، نەک تەنیا بۆ هاوڵاتی، بەڵکو بۆ بەرپرسە باڵاکانی هەموو حیزبەکان، بە ئەندامانی پارتیشەوە، تەنانەت بۆ کاری قێزەون ئەم کامیرانەش بەکار دەهێنن و چاودێری بەسەر کەس و لایەنەکانەوە دەکەن.
پاش ئەوەی لە ماوەی چەند مانگی رابردوو، کە بە فەرمی مەسرور بارزانی کراوە بە سەرۆکی حکومەت، ئیستا ئەم تەکنیک و میتۆدەی پاراستن دەگوازرێنەوە بۆ هەموو دائیرە و شوێنە فەرمییەکانی حکومەت، ئەوەتا ھۆشەنگ سابیر جێگری بەرپرسی پاراستنی هەولێر راسپێردراوە، تا لە ئیستاوە کامێرای چاودێر لە وەزارەتەکان دابنێت، کۆنترۆڵی گەورە تا بچوکی فەرمانبەران بکەن، بزانن کێ لە کاتی دەوامدا قسە دەکات، کێ دژیانە!؟ کامە کەس سەر خۆیان نییە، یان سەر بە باڵی نێچیرە؟ بە کوردی و بە کورتیی، هەر کەسێک لە کاتی دەوام و کاریشدا بچێتە تەوالێت، یان دەست بە ئاوبگەیەنێت، لەوێش لە ژێر چاودێرییدا دەبێت، تا کەس خاوەنی شەرواڵ و لباس و دەرپێی خۆی نەبێت، هەر کەسێک فزە بکات، ئەوا پاش سووکایەتیی و لێدانی جەسەدی و نەفسی، کەسایەتیی بە تەواویی دەشکێنن، وەکو ئەوەی بانگی دەکەن، ڤیدیۆکەی بۆ لێدەدەنەوە.
ئەوەی دەمەوێت بۆ هەمووانی ئاشکرا بکەم، ئیستا لە رۆژانی پشوودا، هەروەها (لە دوای دەوامیش) کە فەرمانبەران لە ماڵەوەن و دەوام ناکەن، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، هۆشەنگ راسپێردراوە، تا خۆی و ستافەکەی لە هەموو ژوورەکاندا خەریکی دانانی کامێرای شاراوە بن، لە حاڵی حازردا و ئیستا لە سەرجەم وەزارەتەکان و بەڕێوەبەراییەتییە گشتییەکانەوە دەست پێ دەکات، ئەمەش دەستپێک و سەرەتایەکە، بۆ ئەوەی بزانن شێوازی کارکردن و کاری رۆژانەیان چۆن بەڕێ دەکەن!

شایانی باسە ھۆشەنگ سابیر ئەو کەسە بۆگەن و پۆخڵەیە، کە ھەموو ژیانی بەسیخوری و پشت شکانی برادەر و ھاوڕێیەکانی خۆی دەست پێکردووە، لەوێوە بۆتە جێگای متمانەی مەسرور بارزانی، وەک زانیاریی سەرەتا بۆ ماوەی چەند ساڵێک بەڕێوەبەری مەکتەبی فازڵ میرانی بوو، کاری ناشرینی کۆمەڵایەتیی و بەدڕەوشتی بۆ دەکرد، وەکو دەستنیشانکردن و راوکردنی ژنان بۆ فازیل میرانی، لەھەمان کاتدا سیخوڕی پارستن بوو بە سەر خودی فازیل میرانییەوە، لەولاشەوە ڕاپۆرت و زانیاری لەسەر فازڵ میرانی دەدا بە پارستن، سەڕەڕای ئەوەی فازڵ میرانی زۆر باش بوو بۆی، بەڵام هۆشەنگ سابیر ڕۆڵێکی یەکجار زۆری ھەبوو لە سوککردنی فازڵ میرانی.
لە کۆتاییدا داوا لە خوێنەران دەکەم، ئەم هەواڵە بە هەند وەربگرن و ئاگاداری خزم و کەسوکاری خۆیان بکەن، ئەوانەی فەرمانبەرن لە هەولێر بەتایبەتی لە وەزارەت و بەڕیوەبەرایەتییەکان، تا ئاگاداری خۆیان بن. ئەم زانییارییەش بۆ رێبین هەردی و شوان مەحمودە، کە پێیان وایە کەس کاک مەسرور ناناسێت و لە تارماییدا بووە، داوا دەکەن رێگەی پێ بدرێت، تا خۆی بناسێنێت، من ئەمانە دڵنیا دەکەمەوە، کە مەسرور چونکە بۆ خۆی کابرایەکی موخابەراتییە، حکومەتەکەشی هەر موخابەراتی دەبێت، ئەو چونکە بەرپرسی دەزگای پاراستن بووە و لەو بوارەدا ئەزمون و شارەزایی هەیە، بەو عەقڵەوە لە دەسەڵات و حکومەتدا مامەڵە دەکات، وا ئەمەش دەگوێزێتەوە بۆ ناو حکومەتەکەی و دەمێکە مەسرور بە رووتی لە بەر خۆردایە، بەڵام چاوی ئەوانەی وەکو رێبین هەردی و شوان محەمەد کوێر بێت، کە تەنانەت لەبەر رووناکییدا ناتوانن چاوی خۆیان بکەنەوە، بۆیە لەو رووناکیەشدا، راستییەکان نابینن، هەر وەک چۆن لە تارییکیدا دەنوون، ئاواش لە تاریکیدا دەنووسن.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە