سێکس و شۆڕش (بەشی دووهەم)

Monday, 09.02.2019, 23:11

2828 بینراوە


داڕشتنی پرنسیپە ستراتیژیەکانی حیزب لەشۆڕشدا یەکێکە لەکۆڵەکە هەرەگرنگەکان بەومانایەی شۆڕشگێرەکان هەتا ئەوکاتەی گیان لەدەست دەدەن دەبێت پیادەی بکەن،ئەم پڕنسیپانە دەبنە خەسڵەتی تاک بەتاکی کۆمەڵگا لەقۆناغی دوای شۆڕش وبنیاتنانی سیستەمێکی تازە کەهێندەی سەردەرزیەک لەسیستەمەکەی پێش شۆڕش نەچێت.
ڕەوشتی ئەخلاقی داگیرکەر یاخود دیکتاتۆر یاخود فاشی ونازی یاخود حیزبی سیاسی ئیسلامی توندڕەو کارکردنە لەسەرئەوەی هەمووکۆمەڵگا بەنێرو مێینەوە بکەنە کۆپیەک وەک خۆیان ئەمان بخۆنەوە دەبێت کۆی کۆمەڵگا ئالودەبێت ئەمان سێکسی ناتەندروست بکەن دەبێت تاک بەتاکیش لاسایان بکاتەوە ئەمان بچنە مزگەوت دەبێت لایەنگرانیان لەوێ حزوریان هەبێت ئەمان شیعەبن دەبێت شایەتمان بەئایەتووڵاکەیان بێنن ئەمان سونەبن دەبێت نەچنە مزگەوتێک بۆنی عەلی و حەسەن وحسێنی لێبێت.
گەرشۆڕش بەپێناسە زانستیەکەی توێکاری بکەین دەبێت دوای ڕووخاندنی ڕژیمەکە هیچ یەکێک لەم خەسەڵەتانەی پێشووی تیادانەبێت کەئاماژەم پێداوون.
دوای ئاشبەتاڵەکەی ساڵی ١٩٧٥ی خێلی بارزانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان وەک ئەڵتەرناتیفێکی چەپی نوێخواز بەکۆمەڵێک پڕنسیپی نوێی ژیانی ڕێکخراوەیی و سیاسی و ئایدۆلۆژی و خەسڵەتی توندی هاوڕێی کۆمەڵە لەکەمترین کاتدا بووە فەریادڕەس جائەوانەی لەشاخدا بوون وەک پارتیزان یان ئەوانەی لەشاردا بوون وەک ڕێکخستنی نهینی ئەم ڕێکخراوە چەپە هەڵگری تیۆریەکانی ماوتسیتۆنگ بوون.
ڕەوشتی هاوڕێی کۆمەڵە و پەیڕەوی ناوخۆی هێزە چەکدارەکانی لەدووتوێی بچووکترین کتێبێکدا چاپکردبوو کەئەوکاتە پێمان دەووت ( قورعانەکەی کۆمەڵە)یەک بەیەکی خاڵبەندی ئەم پەیڕەوە ڕێزگرتن بوو لەخەسەڵەتی کۆمەڵگای کوردی لەدینەوە بگرە تادەگاتە یەکسانی ژن بەپیاو ڕیزگرتن لەجوتیار ڕێزگرتن لەژنانی لادێکان تاهتدد.
ناوەڕاستی ساڵی حەفتاکان سەرکرادیەتی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان وەک لکاندی خەباتی شاخ بەشارەوە لەناوڕێکخستەکانی شاردا مەفرەزەی ئیغتیالاتیان بنیاتنا ئەوکاتە لەناو خەڵکی کوردستان بەپێشمەرگەکانی ناوشار ناسرابوون ئەم ئەندامانەی کۆمەڵە هێندە جەسوورو ئازابوون دەیان هێندەش نابینا بوون لەبەجێگەیاندنی فرمانەکانی شاخ ئاخرچۆن دەبێت ئامرهەرێمێکی ئەوکاتەی سەردەمی شاخ فەرمان بەشامێرێکی کۆمەڵەی ناوشاربدات ژنێکی بۆبکوژێت کەکێشەی خێزانی هەبووە لەگەڵ ئامرهەرێمەکەدا پاشانیش وەک چالاکی مەفرەزەی ئیغتیالاتی ناوشار لەمێژووی کۆمەڵەی ڕەنجدەراندا تۆمارکرابێت؟
ئاخر بەیاسای کامە شۆڕش ڕەوایە سەرتیپێکی تیپی دەڤەری قەرەداخ فەرمان بکات بەبەلیژنەی ئیغتیالاتی شار ژنێک بکوژێت تەنها لەبەرئەوەی کاتی خۆی ڕازی نەبووە هاوسەرگیری لەگەڵ بکات و پاشانیش ژنەکە وەک خائین و جاسوسی بەعس وێناکرا.



(دەنگدراوە: 9 . زۆرباشە: 4.5/5)