کام جۆری تێڕامان /مەدیتەیشن باشە؟

Tuesday, 09.03.2019, 19:07

1172 بینراوە


هەموو یەکێک لە ئێمە گوێ بیستی مەدیتەیشن یان تێڕامان بوەو دەزانێت سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شەرق ، تایبەت ناوچەکانی هیند، چین، تیبێت و جەندەها ناوچەی تر.. بۆ ئەوەی بزانیت چۆن سودمەند بیت لە مەدیتەیشن دەبێت جارێ بزانیت کام جۆرە مەدیتەیشنە بۆ تۆ شیاوە..
زۆر جار لە فلیمەکاندا دەیبینین یان لەو شوێنانەی وانەی یۆگا دەڵێنەوەو فێرکاری دەکەن.. کە گوایە لە شوێنێکی بێ دەنگ یان ئەشکەوتێک یان سروشت باشترین شوێنە بۆ مەدیتەیشن.. لە ڕاستیدا من دەمەوێت ئەم خاڵە بۆ خوێنەر شی بکەمەوە وڕێگایەکی زۆر ئاسانترتان نیشان بدەم.
نمونە:
ئەوانەی مەدیتەیشن دەکەن لە ئەشکەوتێکدا پێی بڵێ ئایا دەتوانیت لە کاتی مەدیتەیشنەکەت بیر لە سێ شت نەکەیتەوە؟ نمونە
بیر لە فستق و سڵق و کەرەوز مەکەرەوە..بەڵام بە پیجەوانەوە ئەو هەر مێشکی غافڵ بێت بیری بۆ ئەو سێ شتە دەچێت.. بۆ لەبەر ئەوەی تۆ بە ئاگایی خۆتت گوتوە ئەو سێ شتە تەرک بکە، ئەو بە عەکسەوە ئەو سێ شتە زەق دەکاتەوە.. بۆ ئەوەی لەم خاڵە باش تێ بگەیت دەتوانیت لە ماڵەوە تاقی کردنەوەی لەسەر ئەنجام بدەیت.

ئاگایی چییە:
ئاگایی وەک بۆشایی ئاسمان وایە و هەتا بیری لێ بکەیتەوە فراوانە... کێشەکانی ڕۆژانەت وەک هەور وان..هەورەکە بەرچاوی گرتویت و ناتوانیت جوانیەکانی ئاسمان و بۆشاییەکانی ئاسمان ببینیت..
نمونە:
تۆ کارێک دەکەیت من دەپرسم ئاسانە یان گرانە؟ تۆ دەڵێیت ئاسان بوو، ئەوە ئاگاییە واتە تۆ بە ئاگای لە ئسانی ئەو کارە..یەکێکی تر دەڵێت بە پێچەوانەوە گران بوو، ئەوەش ئاگاییە،کەواتە ئەگەر ئاگای لێ نەبێت نازانێت گرانە یان ئاسانە.
ئێستا پرسیار لە ئێوەی خوێنەر دەکەم چەند کەس هەست دەکات سەری لێ تێک چوە؟ سەرلێ تێک چونیش ئاگاییە، ئەوەی سەری ێ تێک چوە ببیر دەکاتەوەو ئاگایی بەار دەهێنێت واتە ئەمەش ئاگاییە، ئەوانەی سەریان لێ تێک نەچوە ئەوەش ئاگاییە.. کەواتە ئاگایی تۆ ڕێگات پێ دەدات کە سەرت لێ تێک بچێت.
هەموو هەستەکانی مرۆڤ هەیانە ئاگاییە، هەست کردن، گوێ گرتن، بۆن کردن، دەست لێدان، توڕە بوون، پێکەین ، گریان ، ترسان..هەموی ئاگاییە و دەبێت رێگای پێ بدەیت بێت..نەک بلۆکی بکەیت.
نمونە:
منداڵێکی هەشت ساڵان ترسێکی زۆری لەگەڵ بوو، دوای مەدیتەیشن مامۆستاکە پێی دەڵێت ترسکەت بلۆک مەکە با بێت، با بێت و ببێتە هاوڕێت و لەیەک تێ بگەن.. پاش ماوەی سێ هەفتە منداڵکە ئاشنا بوو بە ترسکە، حەزی دەکرد زوو مەددیتەیشن بکات تا ترسەکە تاقی بکاتەوە..پاش سێ هەفتە ترسەکە نەما هەرچەندە منداڵە حەزی دەکرد بمایەو تاقی بکاتەوە..ئەمەش ئاگاییە تۆ بە ئاگا دێیت لەو ترسەو دەزانیت ترسکە هیچ پێویست نیە.

ئێستا من جۆرێک لە مەدیتەیشن دەخەمە ڕوو کە زۆر ئاسانە و لە هەموو شوێنێکدا دەکرێت ، لە ناو شار، لە ڕێگا لە فەرمانگە، لە قەرەباڵخی یان چۆڵەوانی هیچ جیاوازی نابێت.
دەتوانیت ئەم دوو جۆرە مەدیتەیشنە بکەیت:
جۆری یەکەم لەسەر جەستە.
جۆری دووەم بە دەنگ.
جۆری یەکەم: دانیشە وە دەستی ڕاستت ڕاکێشە بۆ پێشەوە بۆ ماوەیەک...پاش خولەکێک هەست بە چی دەکەیت؟
ئازار، لەرزین گەرم بوون. یان سارد بوون، بۆ هەر کەسێک جیاوازە.. ئەمە واتای ئاگایی تۆ لای دەستەو ئێستا هەست بەو ئازارە یان ناخۆشیە یان ئەو لەرزینە دەکەیت.
پاشان دەستت دابنێ لەسەر ئەژنۆت، ئێستا هەست بە چی دەکەیت؟ هەست بە ئارامی و ئیسراحەت..ئەمەش ئاگاییە واتە ئاگایی بەس بۆ شتی پۆزەتیف نیە بەڵک و بۆ شتی نێکەتیفیشە..
ئێستا تەرکیز بکە سەر شانت و هەستی پێ بکە..پاشان تەرکیز بکە سەر قۆڵەکانت ئینجا تەرکیز بکە سەر بڕبڕەی پشتت لەسەرەوە بۆ خوارەوە، هەست بە ئازارو خۆشی و ناخۆشیەکانی بکە..
ئایا تێ گەیشتیت؟ ئەگەر وەڵام بەڵێ بێت ئەمە ئاگاییە، ئەگەر وەڵام نەخێر بێت بە هەمان شێوە ئاگاییە..
ئەمە مەدیتەیشنی جەستە کۆتایی هات.
دوەم مەدیتەیشنی دەنگ..
ئەمیش دوو خاڵی گرنگە، خاڵی یەکەم گرنگە کە گوێت لە دەنگی مۆسیقا بێت، خاڵی دوەم زۆر نهێنیە بەڵام بۆتانی باس دەکەم..
نهێنیەکە ئەوەیە: ئەگەر گوێت لە مۆسیقاکە بوو واتە تۆ گوێت عەیبی نیە.. کەواتە تۆ دەتوانیت هەست بە دەنگی مۆسیقاکە بکەیت..ئەمەش ئاگاییە..
ئەم دوو جۆرە مەدیتەیشنە دەتوانیت لە هەموو شوێنیک ئەنجام بدەیت..لە ڕێگا، لە ناو سەیارە لە ناو قیتار، لەسەر ئیش لە ماڵەوە..لە شاخ یان لە دەرەوە..هتد..
نمونە : ئەمڕۆ من لەناو سەیارە لەڕێگا مەدیتەیشنم دەکرد، گوێم لە دەنگی تایەکان بوو، گوێم لە دەنگی ڕەشەبا بوو، گوێم لە هەناسی خۆم بوو، هەستم بە فێنکی ئێرۆکۆکە دەکرد، دەستم هیڵام بوو بە سوکانەکەوە،هەستم بە جزدانەکەم دەکرد لە گیرفانمدا، پێیەکم ئیسراحەت بوو ئەوی تریان کەمێک هیلاک، هەستم دەکرد پشتم کەمێک شێدار بوە هی گەرما، جار جار گوێم لە دەنگی تایە کە دەبو کە دەچوە سەر خەتە سپیەکان، درەختەکان هەبوو دەلەریەوە هەبوو ئارام بوو... ئەمە هەمووی ئاگایی و من ئاگام لەم هەموو ڕوداوە وو لە کاتی بەدیتەیشن واتە هیچم بلۆک نەکرد، ئەمەش وا دەات ئاگاییت بەرز ببێتەوە.
هەرکاتێک لەگەڵ ئاگاییت یەکت گرت و هەور نەما لە نێوانتاندا ئەوکات ئاگاییت لە بەرزترین ئاستدایە و مەدیتەیشنەکەت کاری خۆی کردوە.

هیوام وایە ئێوەش وەک من سودمەند بن لەم جۆرە مەدیتەیشنە.



(دەنگدراوە: 23 . زۆرباشە: 5/5)