ئەوەشمان وەکو خەبات و تیکۆشان پێ دەفرۆشنەوە

Wednesday, 04/09/2019, 0:52

5792 بینراوە


گووتنی پێش بابەت:
خشتی یەکەمی دامەزراندنی هەر حیزبێک ئەگەر لە دەست پێکی ئەو حیزبە خوار چنرا،تا کۆتایی تێکۆشانی ئەو حیزبە بە خواری دەڕواتە پێشێ.بەتایبەت ئەگەر بەرێبەران وهەڵسووڕێنەرانی ئەو حیزبە سواری فیل بووبن وخۆیان لە خەڵكی دیکەو حیزبی دیکە پێ زلتر بێ.
لە مێژووی حیزبەکوردیەکانی سەدەی رابوردووی گەلی کورد ٢ حیزب لە سەر بنەمایەکی هەڵەوپڕ لە رەخنە دامەزراون. یەکیان پاڕتی دێمۆکراتی کوردستانە کە سەر بە بنەماڵەی بارزانییە. چون لێرەدا شوێنی باسەکەی ئەو وتارە نییە جارێ وەلای دەنێم.
بەڵام حیزبەکەی دیکە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانە کە لە سەر خواستی بنەماڵەی قازی محەممەد بە یارمەتی سۆڤیەتی پێشوو دامەزراوە.دوای وەلانانی کۆمەڵەی ژێ کاف، بە فیتی دونیای زلهێزەکان ئەو حیزبە رێگوزەری خەباتی خۆی گۆڕی وداوای دێمۆکراسی بۆ ئێران وخودموختاری بۆ کوردستانی ئێرانی کردە درووشمێکی ستڕاتیژی خۆی.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە سەر ئیرادەی سیاسی خۆی دانەمەزراوە، هەروە کۆماری کوردستانیش هەر لە سەر ئیرادەی سیاسی خەڵک وئیرادەی سیاسی بەرپرسانی ئەو حیزبە دانەمەزراوە.بۆیەکارو خەبات وتیکۆشانی چەند دەیەی ئەو حیزبە پڕە لە رووداوی شاراوەومێژوویەکی پڕ لە پرسیاری بێ جواب.
بەتایبەت دوای کۆنگرەی یەکەمی ئەو حیزبە وبەستنی کۆنگرەی دووی ئەو حیزبە ناکۆکیەکان پەرە دەستێنن وبەربڵاوی ونامۆیی لە حیزبەدا وەک شێرپەنجە جەستەی دەتەنێ. ئەو ناکۆکی وناتەباییانەش تا سەردەمی ئەوڕۆماندا بێ وچان بەردەوامە.چارەنووسی سیاسی وداهاتووی ئەوڕۆی سیاسیی هەر دووک لای دێمۆکراتەکان پاش ٧٣ ساڵ تەمەنی حیزبی کەوتۆتە بەر چەنگی بنەماڵەی بارزانی لە کەمپەکانی کۆی سەنجەق لە باشووری کوردستان.
پاش رووخانی کۆماری مهابادولە سێدارەدانی بەرپرسانی ئەو کۆمارە بۆ ماوەیەک ئەو حیزبە تووشی شۆکی سیاسی بوویەوە،تا بەستنی کۆنگەری دووی ئەو حیزبە.دوای ئەو تڕاژیدیایە کە بەسەر کوردهات بە پێچەوانەی بارودۆخی تاڵودژوار کۆنگرەی ٢ی ئەوحیزبە لە کەشوهەوایەکی لێڵوگرژدا دەستی بەکارەکانی خۆی کرد. تەنانەی رەخنەی زۆر جیددی لە رەوانشاد قازی محەممەد گیرا وبە ترسنۆک وخایین لە قەڵەمدرا!
پاشی کۆنگرەی دووتا ئەو سەردەمەش کە ١٦ یان ١٥ کۆنگرە گیراوە ئەو حیزبە دووچاری نەخۆشیی لێکترازان ودووبەرەکی بۆتەوە،هەر ٣ساڵ یان ٤ ساڵ جارێک لێکترازان دووبارە دەبێتەوە ئەوەندی کە دەگەڵ نەیارەکانی داگیرکار بە چەک شەڕیان کردوە دوو ئەوەندەش لە نێوخۆیانداگیروگرفتیان ناوخۆییان بۆ خۆیان پێک هێناوە. بەتایبەت لە سەردەمی دەسەڵاتداریی وسکرتێری قاسملوودا لە ماوەی دەساڵدا مەزنترین کێشەی سیاسی وچەکداریان بەڕێوە بردووە.
شەڕدەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی، شەڕ دەگەڵ مەنگوڕەکان، شەڕ دەگەڵ کۆمەڵە، شەڕدەگەڵ چریکەکان، شەڕدەگەڵ لایەنی جوێ بۆوە لە کۆنگرەی چواری ئەو حیزبە، شەڕدەگەڵ حیزبی دێمۆکراتی شۆڕشگێرجوی بۆوە لە بەدەنەی حیزب،.. تائەو کات کە قاسملووتڕۆرکرائەوجار دێمۆکراتەکانن پێکەوە ئاشت بوونەوە، بەڵام ئەو ئاشتبوونەوە زۆری نەخایاند کە دووبارە دابڕان هاتە پێشی وئێستێش هەر دووک لالە کەمپەکانی کۆی سەنجەق لە باشوری کوردستان خۆیان بە خاوەنی ٧٣ ساڵ تەمەنی حیزبی دەزانن!
کاروتێکۆشانی هەر حیزبێکم وەک جووبارێک دێتە بەر چاو، جووتیارێک کە کەڵک لە ئاوئ جۆبارە وەردەگرێ تا بەرهەمیی رەنجی خۆی بە دەست بێنێ، بۆیە رەنجوماندووبون قسەی یەکەمی پێیەوبەرهەمی ئەو ماندووبوونەش دەبێتە بەڵگە بۆ رەنجی ئەو جووتیارە کە بە دەستی هێناوە.هەر حیزبێکی سیاسی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان دەبێ تێبکۆشێ بۆئەوەی بەرهەموو بەروو بومی خۆی بەدەست بێنێ.
لە ناوحیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێڕاندا مرۆفی دڵپاک ودڵسۆزی کوردهەن کە سادقانە رەنجیان کێشاوە، بەڵام داخی گرانم توێشووی ئەو ڕێگا پڕ لە کەندولەندە بە بارتەقای ئەو بەرهەمە نەبووە کە لە ئارادایە.بەڵگەش ئەوەیە دوای ٧٣ ساڵ تەمەنی حیزبی ئەوەش رۆژگاری ئەو حیزبەیە کە لە سەر بەشێک لە خاکی وڵات لە باشووری کوردستان وەک قۆڵبەست کرابێ،وایە!دوای لە دەستدانی گیانی هەزاران کەسی فیداکاروخۆنەویست، چاویان دەچاوی بنەماڵەی بارزانی بڕێوە تا ئیزنیان بدا دژی کۆماری ئیسلامی چالاکیان هەبێ
"ئەوەشمان وەک مێژوو بۆ تۆمار دەکەن؟ ”
شێرکۆ،کوڕی مامۆستاهەژارلە کتێبی،هەژاری مرۆڤ ودەورووبەری لە لاپەڕەی ٢٩٧ دادەڵێ:جارێکیان ئەمیر قازی /لەکوردستانپۆستدا لە سەری نووسراوە کە خاوەنی کەسایەتیەکی چۆنە / ومەلارەسووڵی پێشنماز وهێمنی شاعیر لە مالی هەژار بوون. ئەمیر قازی باسی چوونی بەرڵینی رۆژهەڵاتی گێڕایەوە (مەبەست ئاڵمانی شەرقییە) کە لە سەر ناوی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان چوۆتە فیستیواڵێک لەوێ. گووتی:
هەر کچ بوودەهاتن داوایان دەکرد شتێک لە سەر مەمکیان بنووسرێت!
مەلا رەسووڵ پێشنمازگووتی: دەهاتنە لای تۆش.؟
...بەڵێ.
... لەسەر مەمکت دەنووسین؟
... بەڵی
چت دەنووسی؟
... دەمنووسی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێڕان!
هەژار هەڵیدایە:
جا ئەمن ئەگەر بنووسم بۆ چی لە سەر مەمکیان دەنووسم.
ئیدی هەرئەوەند بەس بووکە هێـمن بخاتە جەزبەی پێکەنینێکی سەیر!
بەڵام هەژار لە سەری ڕۆییشت:
...ئیدی.....خۆشی سێ سووچە بەو نووسینانە تەواو وەکو نوشتەی سەیدی زەمبیلی دەچێ!
ئەوە داستانی چون بۆ فیستیواڵێکی حیزبییە کە لە چارەسەریی دەگەڕێ تا ڕێکارێک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی کورد دەنگی بە جیهان بگا.ناوەندی فێڕگەی ئەو حیزبە ئەو جۆرە کەسانەی بەرهەم هێناوە جگە لە هێمنی دڵناسک وکوردپەروەر ئەوانی دیکە بەوجۆرە کاری حیزبیان راپەڕاندووە.پاشانیش وەک تێکۆشان وچالاکی حیزبی دەرخواردی کوردی ساویلکەیان داوە. بۆیە دوای ٧٣ ساڵ لە تەمەنی حیزبیان ڕیک نزیکەی ٤٠ ساڵ دەبێ دەست بەستەی بنەماڵەی
بارزانین کە ئەوانیش بۆ خۆیان شەشدانگ نۆکەری داگیرکارن.
جەعفەرکەریمی
سندووقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە