کۆمۆنیستە دزە دەست پاکەکان

Thursday, 09.05.2019, 20:39

1928 بینراوە


سەرسامم بە دەربڕینی ووتەی زۆربەی بیرمەندان، چونکە ئەوەی کە کەسانێکی دیکە ناتوانن بە دەیان لاپەڕە تێمان بگەینن، ئەوا بیرمەندەکان بە دێڕێک تێماندەگەیەنن، لەوان "نوعام چۆمسکی" ئەڵێ زۆربەی خەڵک نازانن کە نازانن، هەر ناشزانن کەچی لەودەووروبەریان دەگوزەرێت.
ئەوەی بەدیدی خۆم دیومەو ئاگادارم تەنانەت زۆرکەس کە چەکیان کردە شان بۆ پاراستنی مارکسییەت گیانی خۆیان کرۆتە قوربانی ئەو ڕیبازە، نەیدەزانی کە مارکسییەت مانای چی و بۆچی بەکار دێت، تەنانەت ئەوانەش کە سەرسەختانە دژایەتی کۆمۆنیستیان کردو خۆیان بە کوشتندا لە دژایەتی مارکسیەتدا
ببینە مرۆڤ پەنابۆ مەیموون دەبات، کە لەدەست ناهەمواری و نادادی ڕزگاری

لە مەیموون باشتری نەدۆزیەوە کەپەنای بۆ بەرێت بۆ دابین کردنی ئاواتەکانی. هەندێک جار خەڵک نایانەوێت کە گوێ لە ڕاس... بکات، 

مرۆڤ هەر ئەو بوونەوەرە سەیرەیە کە مانگای فێرکردوە دەستی بەزەیی بەسەر پشتی بهێنێت.
 ئین شتاین ئەڵێ دوو دیاردە بێسنوورە حماقەتی...‬
ئین شتاین ئەڵێ دوو دیاردە بێسنوورە حماقەتی مرۆڤ و قوڵای گەردوون، مرۆڤ هێندە ئەحەمەقە تەنانەت نەک مەلا بەڵکوو مان...
مرۆڤ سەرەڕای ئەوەی کە خۆی هەژاری بیرکردنەوەیە، دەیان سەدان دەزگای دیکە دەهێندەی دیکە هەژاری بیرکردنەوەی کردووە، سەدان دەزگای ڕاگەیاندنی وەک کەناڵی ڕوداوە.





جووت بنەماڵی ال بارزان و بلەی ئەحەڕەش چی ماوە کەبەسەر کوردیا نەهێنن، کەچێ هێشتا هەر خۆیانن کە سەردار و خاوەن بڕیارن.
مزگەوت و کڵێسا هەرچی توانیان هەبوو بەرانبەر بە کۆمۆنییزم کردیان، هەرچەند کۆمەنیزم هەرگیز یەک لەسەر ملێۆنی "چارلس داروین" بەرانبەر بە ئاینی نەکردوە، داروین بە بەڵگەوە دەسیسەلمێنێت کە ئاین دەستکردی مرۆڤە.
چ گیڤارا واتەنی "ئای کەئەستەمە لەپێناو کەسانێکدا تێبکۆشیت، ئەویش لێت تێنەگاو دوژمنایەتیت بکات.
مرۆڤ هەر ئەو بوونەوەرە سەریر و سەمەرەیە کە بەردێکی تاشیوە و کردویەتی بە خوای خۆی.
لەسەرووی ئەو هەموو ئاستەنگانەش، مرۆڤ لە خۆیدا خاوەن بڕیاری خۆی نیە و بەسانای لە خشتە دەبردرێت، ئاخر کە سەرنجێکی سەرپێیانەی مەسعودی مەلا مچە دەدەیت، لە گفتوگۆکردنیدا لەهەڵسوکەوتیدا، مرۆڤ بە خێرایی تێدەگات کە مەسعود کەسێکە خاوەن هیچ ئەزمونێک نیە، و زۆر جار باس لەهەندێک ڕووداو دەکات، کە ساواش بەو شێوە کەم ئەزموونی خۆی پیشان نادات، بۆ نمونە ووتی کوڕەزایەکم ٥ ساڵە پێی ووتم باپیرە ها کەرکووک هی خۆمانە نەدەیت بەکەس! ئاخر منداڵێکی ٥ ساڵی دەزانێت هی خۆمان و هی خۆتانی سیاسی چیە!
لەوەش ترسناکتر هەتا "عەبدلوکەریم"ێک دێتە گۆڕەپانی سیاسی، سەدان جەلال و مەسعودمان لێ قووت دەبێتەوە.
یان ئەوەی پێی ئەڵێن کاریگەری فشاری کۆمەڵ، هەروەکوو"ئێچ، سی ئەدەرشۆن" لە ڕۆمانی جلەکانی قەیسەردا باس دەکات، کە قەیسەر هیچی لەبەردا نیە، بەڵام ئەو دوو بەرگ درووەی کە جلەکانی قەیسەریان دووریوە، وتیان تەنها مرۆڤ ژیر جلەکانی قەیسەر دەبینێت، مرۆڤی گەمژە توانای بینی جلەکانی قەیسەری نیە، بۆیە خەڵک لەترسی ئەوەی بەگەمژە ناونووسنەکرێت، هەمو گووتیان وای کە جلەکانی قەیسەر جوانە.
هەر بۆ نموونە تورکیا سوریا و لیبیای وێران کرد، کەچی هێشتا خەڵک لە ئەردۆغان تێنەگەیشتوو، زۆرێکیش هەن کەوەک هەموو کەسێکی ووشیار تێدەگەن، وەک مەلا سەید ئەحمەد پێنجوێنی، عەلی قەتەری، بەڵام خۆفرۆشیان لەلا نەگ نیە، بیرکردنەوەی کۆنەپەرستانە هەر بەو شێوە بووە، هەروەکوو چەند چەند جارێک باسمان لێوەی کردووە، " جێفری ئارچەر" ئەندام پەرلەمانی سەر بە کۆنەپارێزی بەریتانی، نووسەرە، نزیکەی ٣٠٠ ملێۆن دانە تەنها لەیەک پەڕتووکی فرۆشتووە،کەچی ئەو نامەردە لەگەڵ مەسعودی مەلا مچەی بارزان، ڕێک دەکەون کە ئەو ١٢٠ ملێۆن دۆلارەی کەلە ئاهەنگێکدا چەپەکانی ئەورپاو ئەمەریکا کۆیان کردەوە، بۆ خەڵکە ئاوارەکەی سەرچیا کەبە بەفر داپۆشراوە، بخۆن و بۆ خۆیانی گلدەنەوە، هێندە بێویژدان و بێئەخلاقبوون، بیریان لەوە نەکردەوە، کە ئەو خەڵکە لەسەر چیاکان برسیانە، مەرگ هەڕەشەیان لێدەکات.
https://www.facebook.com/

بەڵام خۆشبەختانە جێفری ئارچەر لەسەر ئەو دزییە، ١٠ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.
هەموومان دەزانین کە شەهید عبدولکەریم قاسم، تەنانەت فلسێکیشی لە سامانی ووڵات بۆخۆی گلنەدایە، بەوەش بە بەڵگە سەلمێندرا، کە پاش شەهیدکردنی تەنها خاوەنی١٦ دینار و ٤٠٠ فلسبووە.


چاولێکەری یان فشاری کەسانی دیکە، کاتێک جەنگی جیهانی کۆتایی هات بلۆکی خۆرهەڵات سەری هەڵدا، پاشان لە پەنجاکانەداوەرچەخان لە کوباوە دەستی پێکرد، بۆ باکوری ئەفریقا، تا دەگاتە عێراقی شەهید قاسم، بەڵام بە شەهید کردنی چ گیڤارا، ووردە ووردە پاشەکشە گەیشتە باکوری ئەفەرەیقا، پاشانیش عێراق، ئێرانی مسەدق.
هەروەها کە بەهاری عەرەبیش دەستی پێکرد، سەرەتا لە تونسەوە پاشان زۆرێک لە ووڵاتانی عەرەبی گرتەوە، کە پاشکەش لە ووڵاتانی عەرەبی دەستیپێرد، ئەوانیش وەک ڕیزبەندی پولی دۆمینە دەستیان بە پاشەکشەکرد، ئەوە ئەتوارەی گەلانە بەداناوترینی ئەتوارەکانە، بۆ نموونە کە گیڤار شەهیدکرا، دەبوو گەلان بەهەموو توایانەوە ووشیاری خۆیان بخەنە کار نەهێڵن هەرەس درێژ بێتەوە و پڕیشکی بگاتە جێگایەکی دیکە.
هەرچەند مارکسیستیش هەوا سانا نیە، بەڵکوو مارکسستیش بۆخۆی زانستێکە تێگەگەیشتن لێی خۆماندووکردنی دەوێت.
دەبووهەر ئەوکاتەی کە هەرەس دەستیپێکرد لە پۆڵۆنیاوە، گەلانی ئەوروپا ووشیاربوونایەو و چارەسەریان بدۆزیایەتەوە، نەک چاوەڕێی هەرەسی گەورەتربن.
بە بڕوای خۆم هۆکارەهەرە کاریگەرەکە کە سەرجەم مرۆڤایەتی پێوەی دەناڵێنێت، دەستبەکار بوونی کەسانی نابەرپرس نەبونی ئەزموونیانە لەکارەکانیاندا بۆ نموونە سۆڤێت خاوەن ئابوریەکی بەهێز بوو، نەدەبوو کە خەڵک سەرە بۆ نان وەرگرتن بگرێت، لەکاتێکدا سۆڤێت خاوەن سەرزەمینێکی پان و بەرینی بەدەستەوەبوو،بۆ هەر مێوەو و بەروبومێکی پێوسیت، کەش هەوایان یان هەبوو، واتا دەیتوانی میوە و دانەوێڵە و گۆشت بەدەست بهێنن، نەک قڕ وو قاتی بێت.
یان چ پێویست بو کەسالانە ملیاردێک دۆلار بدات بە ئێران لەکاتێکدا شای ئێران فڕۆکەی تایبەتی هەبوو بۆ هێنانی ئافرەت بۆ شا، لەکاتێکدا فەرەح هاوسەری شا واتەنی فڕۆکەی هەبوو تەنها بۆ هێنانی گۆشتی کیسەڵ، فەرح خۆی ئەڵی ساڵانە ملیاردێک دۆلارمان داوە بە کارەبا بۆ بەریتانیا، یان خودی فەرح ئەڵێ فلیم سازێک سەرکەوتوو نەبوو، خەسارێکی گەورەی کرد، منیش بە١٥ ملێۆن دۆلار قەرەبوومکرد !
ئەوەی کە فەرح هاوسەر شا لە بیرەوەریەکانیدا باس دەکات بە ملیاردەها دۆلاری سۆڤێتی دراوە بە وڵاتانی ئەفەریقا، سوریا عێراق، یان بۆ دەبێت کارخانەی توانەوەی ئاسن بۆ ئێران بکاتە دیاری کرێکارانی سۆڤێتی بۆ گەلانی ئێران، بۆ سەرجەم ئەوم هەواڵانە بڕوانە بیرەوەری فەرەح!
مارکسی ڕەسەن چ گیڤارا لەگەڵ هاوخەباتیدا "فیدیل کاسترۆ" کوبایان ڕزگار کرد، وەزیر بوو لە حکومەتەکەی کاسترۆدا، بەڵام وەیزی بە جێهێڵاو خۆی گەیاندا فەنزەویلا بۆ درێژەدان بە شۆڕش و ڕزگارکردنی گەڵان، ئەفسووس لەوێ شەهیدکرا.
مارکسی ڕەسەن چاوی لەسامانی دنیای نیە، "خۆسیە مرخی" خانووی سەرۆک کۆماری دابوو بەکری خۆی و هاوسەرەکەی لە کوختێدا دەژیان، مەڕوماڵات مریشکیان بە خێو دەکرد، لەسەدا نەوەدی مووچەکەی بەخشی بەهەژاران،١٤ ساڵ زیندانی بوو، سەردەستەی پێشمەرگە پارتیزانەکانی "ئۆرۆگوای" بوو، چەندین جار بریندارکرا لە شەڕدا.
”Världens fattigaste president” kan få fredspriset

ئەگەر هەر لە حشعەوە سەیر بکەین، هەر بۆ نموونە ئەوە چ هۆکارێکە کە خێڵی مچە بارزانی بەسەدان هاوڕێێ مارکسیەکان تیرۆر کردووە تەنها لەبەر مارکسی بوونەکەی، کەچی بەبێ بیرکردنەوە حشح پتەوترین هاوپەیمانی لەگەڵ بنەماڵەدا بەستووە،لەکاتێکیشدا بنەماڵەی ناوبراو بۆ چرکەیەکیش دەستیان لە خیانەت هەڵنەگرتووە، ئیتر هەر لە هێنانی دوژمنەکانی گەلەکەمان لەهەر ٤ پارچە بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، ئەمەشیان تەنها چەند کەسێک بەرپرسن لەو ڕێکەووتنە، کەبۆتە هۆی ڕوودانی کارەساتی قڕناقە و پشت ئاشان، ئەگەر بەهادین نوریش نەبایە ئەوا لە قەرەداخیش هەمان کارەسات دووبارە دەبوەوە.
بۆ حشع هاوپەیمانێکی لاوزبوو لەگەڵ ی ن ک دا، خۆ هەر هیچ نەبێت، ی ن ک کەسانی چەپ و ڕۆشنبیربوون؟
هەر هیچ نەبێت هێندەی خێڵی مچە بارزانی خیانەتیان نەکردووە!
تا ئێستاش بۆم ڕوون نیە، بۆ حشع دژایەتی کۆمەلەی کرد!
مارکسی ڕەسەن، هەروەک "ڕۆبین هود" دزی دەکات و دابەشی سەر هەژارانی دەکات.


مارکسیەکانی دانیمارکیش، چەندین بانکی دانیمارکی دەبڕن و پارەیەکی زۆر کۆدەکەنەوە، بەڵام ئەفسووس ئاشکرا دەبن، پۆلیسی دانیمارکی، کاتێک دەبین لە ماڵێکی کۆبنهاگنی پایتەختی دانیمارک لەماڵێکدا چەندین چەکی پێشکەووتوو لەگەڵ ئامێری دیکەی پێشکەووتوو، کەلوپەلی پۆلیسی دەدۆزێتەوە، دەکەونە گەڕان بۆ ئەوەی بزانن کەئەم دزانەی کە بانکەکانیان بڕیوە و پارەیەکی زۆریان دزیووە، کێن و چۆن دەژین، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە، لێکۆڵەرەوان سەرسام دەکات، چوونکە دەبینن هەروەکوو جاران ژیانی ئاسایی دەژین، لەو بڕە پارە گەورەی کەچەندین ساڵە لەدزینی بانکەکان کۆیان کردۆتەوە، هیچیان بۆخۆش گوزرانی خۆیان جەرج نەکردوە، بەڵکوو سەراپایان ناردووە بۆ شۆڕشگێران و گەلانی چەوساوەی جیهان. لەو لینکەی خوارەوەدا، تەواوی ڕووداوەکان بە ڤیدێۆ ببینە.

مارکسی راستەقیەنە، مارکسی بێرووکەش، دزە پاڵەوانەکان، دزەکانی کە ژیانی خۆیان بەخشی بە خۆشەویستی خەڵک و خاک. ئەم ...

.Röda, vita & terrorister

Blekingegadebanden - Wikipedia, den frie encyklopædi





(دەنگدراوە: 11 . زۆرباشە: 4.5/5)