دوو بۆچوون و بابەتی سیاسیی

Friday, 09.06.2019, 9:40

722 بینراوە


1-پێوەندیەکانی ئێران و چین

چین ، روسیا ، کۆریای باکوور ، ئێران ، لەکاتوو ساتی خۆیان دا لە یەک بەرەدا بوون کە بە (معسکر الشرقی ) سەربازگەی ڕۆژھەڵات ناسرابوون روسیای شیوعی رابەرایەتیانی ئەکرد ،کە بە،چەنگی سارد ناسرا بوو لە گەڵ ئەمریکا ، ئەم بەرەیە لە چۆار چێوەی سیسەتەمی بیری سۆشیالیست خۆیان کۆ کردبوو ، ئەو بیرەی کە بووە ھۆی پەرتا بوونی یەگێتی سۆڤیەت دابەش بوونی بە چەند دەوڵەتێک ، لە دوای روخانی یەگێتی سۆڤیەت لە سەرەتای نەوتەکان لەژێر بیروکەی (بیروستڕویگا ) کە غۆرباتشۆف توانی گۆرانێک بکات لەناو ئەو بیر فەلسەفەیە مارکسی لینینی سۆفیەت بیکاتە ژێر زەوی قوناغێکی تری زل ھێزی جیھانی سۆڤیەت بێتە بەرچاوو، بەڵام ئەمە زۆر کاریگەر نەبوو لەسەر ئەو بەرەی کە پێشوو دروست کرابوو ، ئەم بەرەیە مایەوە لەلای ئەم کۆمەڵە دەوڵەتانە ، لە ئاکامی ترسی چوونە ناو تەوژمەکانی سەرمایەداری ڕۆژئاوا ، ئێرانێش کە لە دوای روخانی دەسەڵاتی شا ھاتنی دەوڵەتی ئیسلامی ببووە بە شێک لە و سیستەمە و بەناچاری ئێران چووە ناو ئەو بەرەیە فەرز کرا بەسەریا بە شێوەیەک لە شێوەکان ، دوا بەدوا لە کۆتای بووە بەشێک سەرەکی کاری گەر ، ھەتاکو نەمانی یەکێتی سۆڤیەت ، کە لە دوای دا ئەم بەرەیە بوو کۆمەڵێک بۆ دژایەتی جیھانی ڕۆژ ئاوا دژی بازرگان و چەک و سیاسەتەکانیان وەستان ، ھەر لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ناوەراست ئێران خۆی بینی کەبەتەنیا کاری پێ ناکرێت پێویستی بەپشت بەستن بە دەوڵەتە بەھێزەکان ، بەتایبەت دوای ئەوەی کە دروشمی( مڕدن بۆ ئەمریکا ) بەرز کرد ئێران خۆی کرد بە یەکەم دوژمنی ئەمریکا ھەتاکو ئەم ساتانە خۆی وا پیشان داوە ، لە سەرەتادا ئێران پاڵ بەپشتی کۆریای باکوور ، کە یەکێک بوو لەو ھێزانەی دژایەتی ئەمریکا ئەکرد زۆر یارمەتی دەر بۆی بەتایبەتی لە بەھێز کردنی زۆر لە فایلەکانی وەکو فایلی چەک و موشەکی بالیستی ، بەدرێژای ئەم چەند ساڵەی رابردوو ، ھەروەھا ئێران دەوڵەتێکی تری کرد بە برادەری ، بۆ خۆی لە پێوەندییە ھێزێکی بۆ خای دانا کە ئێستا ئەنجامەکانی زۆر چاک دیارە لە مامڵەکردنی سیاسەتی لەناو جیھان دا ، بڵام نیشانەکان وای پیشان دا کە لە زۆر کاتدا ئێران پشتی پێیان نەبستووە بەڵام لە کاتی تردا ھەوەکو ئێران خەوەن ھیچ پێوەندییەکی نییە ، وەکو روسیا و چین ، وەکو دیاڕە کە لە سیاسەتدا دۆست دوژمن لێک ناکەیتەوە دۆستی ئەمڕۆت دوژمنی پاشەڕۆشتە ، دوژمنی ئەمڕۆت دۆستی پاشەڕۆژتە ، وەکو چۆن دەر کەوەت کە چۆن چین لە دوور رادەربڕێن دا رادەبرینی خۆی بەڕامبەر ئێران بە ناڕەزایی لە بریارەکانی ئەمریکا کردە ژێر مایکرۆسکۆبەوە زۆر بەوردی کاری لەسەر ئەکات ، لە ھەمان کاتدا نزیک بوون بەروحی سۆزەوە لە ئێرانیەکان ، وەکو چۆن لە (لوتکەی بیست)دا ، بەرپرسێکی چینی ووتی (ئێمە دژی سیاسەتی سەفر کردنی ھاوردەکانی نەوتی ئێرانین لە ھەمان کاتدا دژی ئەوەی کە یەک ھێز کار گەماڕۆدان سزدانانی جیھانی بۆ خۆی بسپێری ) ئەمەش نامەیەک بوو بۆ ئەمریکا بۆ بەکار ھێنانی سزاکان ، دوای ئەمە ئێران رای گەیاند کە ووڵاتی چین بارێکی زۆری لە نەوتی ئێرانی وەرگرت ، ئەمەش وا پیشان ئەدا چۆن ئێران توانی گەمارۆی ئەمریکی بشکێنێ ، پێوەندی ئێران چین زۆر کۆنە ئەگەرێتوە بۆ ھەشتاکانی سەدەی رابردوو لە کاتی جەنکی ھەشت ساڵەی لەگەڵ عێراقدا ، ئەم پێوەندییە ، لە شێوەی سەربازی دەرکەوت بە،پرکردنی جەبخانەی ھێزی سەربازی ئێران بە سیستەمێک لە موشەکی چینی ، ھەروەھا بە شێوەی ئابووری پێوەندییەکان پەرەینسەندووە ، ئەوەشمان لبەر چاو کە ئێران شۆنیکی ئیستراتیجی ھەیە بە درێژای پشتێنی چین لە سەر ڕێگای بان لە ناوچەگدا ، کە ئیران ئەبێتە خاڵی گەیاندن لە نابین باشوری ئاسیا باکوری ئەوروپا ، چین زۆر قازانجی لەم پێوەندی کردووە بەتایبەت دوای ئەو مشتو مرەی لە پێوەندیەکان دروست بوو لە گەڵ ئەمریکا لە ساڵی رابردوودا ، دوای ئەوەی ئەمریکا باجی کردە سەر ھاوردەکانی بکین لە ئەمریکا ، کە بکین کاری باجی کرد بە ھەمان شێوە لەسەر ئابووری ئەمریکا ،ھ ھەتاکو وای ڵی ھات ئەمریکا گەمارۆی لەسەر تەکنلۆجیای بکین بە کۆمپانیای(ھواوی ) کرد ، ئەمەش وای کرد ئێران ببێتە گاغزێکی باش بۆ بەکار ھێنای ھێز دژ بەئەمریکا ، ئەڵێن (ئەڵێن ئەگر خۆتو سەرۆکت رێکەوتون لە سەریەک بیرورا ئەمەو چاک بزانە یەکێکتان بێ سوودن ) ھەروەھا تۆ نابیتە سەرۆک ئەگەر کەسێکی تر خۆی بەسەر تۆ زاڵ کردبێ ، چین دوڵەتێک بەکاری سیاسەتی پیشەسازی کارێکی پێشەکەوتنێکی گەورەی بۆ خۆی ئەنجام داوە لە ماوەیەکی کۆرتدا راوەستانی نی یە ، کە بووە ھێزێکین گەورە ، ھیچ ڕێکا نادا بەکەس بیر رای خۆی بەسەڕدا زال بکات بەتایبەت لە کاتێکدا ھاو دژەکەی لەزۆر خاڵ بەھیچ شێوەیک ڕێککەوتنیان گێشەی زۆری بەخۆیە ماوەتەوە ، وەکو گێشیەی دەریای چین ، رێکەوتنامەکانی ئابوری جیھان ، کە چین بووتە یەکێک لەو دەوڵەتانە مۆری کردووە وەکو رێکەوتنامەی ئەتۆمی ئێران ، بۆیە دەوڵتێکی وەکو چین ڕازی نابێ ببێتە گۆچانێک بەدست ھێزێکی ترەوە ، بازاری نەوتی ھەرزان ، دوەڵەتی ئابوری چین لەبنەرتدا ڵەسەر بازرکانی و پیشەسازی راوەستاوە ، بۆیە ئێران ئەم پێوەندییە زۆر بەلاوە،گرنگە ، چاکیش ئەزانی چۆن لە رانەکان بخوات ، نەوت ئەفرۆشێ بەھەڕزاترین نرخ لە بازاری جیھان ۆ بۆ ئەوەی ھاوردەی نەوتی بکاتە پلەیەکی بەرز ، ھەتاکۆ گەمارۆی ئەمریکا ببەزێنێ ھەروەھا ھاوبەش لە گەڵ چین لە،گێڵگە نەوتیەکان سەرمایەکی زۆڕی کردووەتە کارەوە ، بۆیە ئەمریکا زۆر بە ئاگادرای کار ئەکات ، ئەمریکا چاک ئەزانێت ئەم ئەژدیھایە چین ئەبێت بە زمانی لوسەوە بدۆی لەگەڵی .....

2- شێت بوون لە دەست مێژوو

بۆ چەند دە ساڵێکی رابردووی ئەم ناوچەیە بەتایبەت عێراق کە کوردستان بەشێکە لێی  ، لە سەرەتایی داگیر کردنی عێراق لە جەنگی جیھانی یەکەمەوە بە دەست سوپای ئەنگلیزەوە  ، نیشانەی جەنگ زوڵم ڵێکردن ، بووە ئامرازێک بۆ ئەوەی مێژوو بریتی بێ لە ، شەڕ ، ئاژاوە ، دڵ رەقیو قینە ، پەرینەوەی سوپا سالارەکان بەسەر لاشەی لانەوازەکان ، جیاوازی کردن ، لە نابێن دەسەڵات و ئەوانەی ژێر دەستی دەسەڵاتن ،  ڕێگا خۆش کردن بۆ کۆمەڵێک ، زەلیل کردنی کۆمەڵێکی تر ، ئەمانە بوونە بەسەرھاتی مێژوویی ، زۆر بەجوانی بەبەرمانە و بەبێ بەرنامە بەدەستی ھێزەکان جوڵەی پێکرا ، لە  بەر چاو دیار بوو ، ھەتاکو وای ڵی ھات کوشتن لەزۆر کاتدا وەکو پیشەیەک بوو بۆ  ژیان بردنە سەر ، وەکو وانە یەک لە دوای یەک کۆمەڵ فێری بوو ، ھەر کەسێک لە کاتی ھەڵچونی بۆی ھەیە خۆین بڕژێنێ بەمەش ئیتر ھیچ لۆجیک نەما ئاشتی خۆی دەرخات لە ناخی میللەتدا ، بۆیە کوشتنی ھەموو ئەندامەکانی خێزانی مەلیکی عێراق ھەتاکۆ مناڵە ساوەکان لە ناو بێشکدا بەدەستی میللەت کوژرا بە چاودێری ، ئەمە سەرەتای دروست بوونی رووحی توند رەوی و تیرۆرە لە ناو ناخی میللەت دا ، کە وا بۆمان دەرئەکەوێ  کە سەر ھەڵدانی بیری داعش زۆر کۆنە پێویستە بە لێکۆلێنەوە ناکات لەسەری ، عەرەب تورک فارس  کورد ئیسلام سەر جەم دیانەتەکانی تر بوونە خاوەن ھێزێکی لەناو خۆیان خۆیان خوارد ،  بۆ چۆنیەتی جەنگ کردن بەرامبەر ھاو تاکەی خۆی ، ھەتاکو ئاسورییەکان ئەگیرنەوە کە چۆن ھیرشیان کردووە سەر گەرماوی ئافرەتان بەروتی راوییان ناون بۆ دەرەوە  ، بۆی،شەرەتاکانی پنجاکانی شەدەی رابردۆو ھێرشی توندرەوەی زۆر بەئاشکڕا ھاتە سەر ڕێئ ، بۆیە لە ماوە کورتەدا ،  تورکمان کوردی قەسابخانە کرد لە کرکوک ، کورد تورکمانی قەسابخانە کرد لە کرکوک ، عەرەب عەرەبی قەسابخانە کرد لە موسڵ ، عەرەب لا ناو خۆیان بە شیوعیەت قەومی بەعسی لە یەکتریان کوشت میللەتیش  ئامێرێکی بەھێز بوو بۆ کردەوەکانیان ، دوای ئەمە سەدام حوسین ھەموو کردەوە درندەکانی بەرامبەر میللەت بەکار ھێنا کە لە ناو مێژوودا تاکی نەبووە ، ھاتینە ناو شەری پارتە کوردەکان لەناو شاخ کوشتن لەسێدارە دان بەناوی کوردایەتی شۆرشەوە پێشمەرگە لە ناو دۆڵو بیابانەکان سەر کوم کرا  ، ھەتاکوو شەری برا کوژی برا برای خۆی کوشت ، شۆنە تاریکەکانی وەکو پاراستن دەزگا ، وەکو (الشعبە الخامسە ) درندەیی خۆی کرد ھەتاکو ئەم ساتانە ، ئەم مێژووە کۆن نیە بۆیە ، ھێشتا بیری توند رەوی تەمنی نەگیشتووە ھەشتا ساڵ لە م دەوڵەتەدا ، ھێشتا بە ھێزی خۆی ماوە نەوەکانی ئێستا زۆر بەھێزوە کار ئەکەن ، بۆ دوا  قۆناغێکی تر ، بۆیە زۆر بەھێزەوە پاشەڕۆژێکی نۆی خۆی  فەڕز کردووە بەسەر عێراق ، دوای چەند چەند قۆناغێکی شەڕى کوشتن برین ئاواڕەو برسیتی ھەزاران کەس کوژراو بریندار ، بە دەستی مێشکە پوتەکانی ئیسلامیەکان بەھەموو شێوەک ، خۆی زاڵ کرد بەسەر ھەموو لاشەی دەوڵەتی عێراقی ، لەدوای ساڵی ٢٠٠٣  ، دوای رووخانی ھێزێکی زەبەلاحی دیکتاتۆری ناوچەی خۆرھەڵاتی ناوەراست ئەم ھێزە ئیسلامیانە ھاتنەوکایەوە ، کە ھەموو عێراقیەکان لە خەویشدا ناویان نەبیستبوو ، ئەم ھێزانە کە ھەوڵی جێگیر کردنی بیری تەسکە ئیسلامیەکەی خۆیان بوو ، کە لەھەموو سیاسەتێک دوورە ، تەنیا بۆ بەرژەوەندی خۆیان کاریان کرد ، بەسنە مزھەبەوە بە شیعە مزھەبەوەو زۆرینەی سەرکردەی پارتەکان لە ئێرانەوە ھاتوون ، ھەندێکی تریان لە دەوڵەتە عەرەبیەکان ، دەوڵەتە  ئەوروپیەکان ،  کە زمانێک وەکۆ سۆاڵ دەستیان پان ئەکرد پارەیان کۆ ئەکرد بەناوی ئۆپزێۆن  بۆ باخەڵی خۆیان  ، ئەم راستیە لای ھەموو ھاوڵاتییەکی عێراقی دیارە ،  پارتەکان دوای داکیر کردنی عێراق بەدەست ھێزی ئەمریکاوە ، خۆیان فەرز کرد لە سەر کۆمەڵکای عێراقی لەرێگای مافیاکانەوە  بۆ  دابەش کردنی بەرژوەدنی نابێن خۆیان ، بۆیە دوای روخانی سەدام حۆسین وەرگرتنی دەسەڵات بەدەست ئەم پارتانەوە ، بووە مایەی رەش پۆشی بۆ ھەموو عێراقیەکان ، دوای دەرکەوت ھڵخەڵەتاوی  دیموکراتی ئەمریکا بوون ، کە بڵاوی کردەوە لە سەرەتادا ، ئەو دیموکراتیەی  کە لەئەنجامدا ھەموو ھێزە تیڕۆڕەکانی ئەم ناوچەیە دروست بۆ دژایەتی میللەت ، ، لە دوا ییدا دەوڵەتانی ھاوسێ کەوتنە پەرەماردانان بۆ ئەوەی ھەرچی بەرو بومێکی ھەیە ببن ،  ئەمەش تەنیا بۆ ئەوەی  نەبێتە دەوڵتێکی زۆر بێ توانا لە ناوچەکەدا دووبارە نەبێ   ، ھەڕوەھا بیکەنە گۆرەپانی زۆرانبازی زل ھێزەکان  ، لە ڕێگای پشت کڕتنی ھەر دەوڵەتێک بە لایەنێک لە لایەنێکی تر ، بۆیە دەوڵەتانی کەنداو  چەکدارانی داعشیان ھاندا بۆ کوشتن برین دەست بەسەر گرتنی ھەموو شتێک ، بوو بە گۆرەپانێکی ترسناک ، ھەر لە ماڵ وێرانی دروست بوونی سەدان میلشیای چەکدار ، کە زۆرینەیان سەر بە ئێران بوون ،  ھەموو فەرمانەکانیان لە شاری قوم تەھرانەوە بۆ دێ ، دوای ئەوەی ھەموو ھێزە توندڕەوەکان دەسەڵاتێکی فراوانیان بەسەر چەندشارێکی عێراقیان گرت ،  بە فەتوای سستانی کاری خۆی کرد وەکو بەرنامەیکی تری ھێزی ئێران شیعەو میلشیاکانی لە ناو عێراقدا  ، ئەگەر چی فەتواکەی سستانی لە ١٣ یۆلیو ٢٠١٤بۆ بەڕەنگار بونی داعش بوو ، لەسەرتادا بە ناوی فەتوای کاتی ناو نرا ، تەنیا بۆ جەنک دژ داعش  ،ھەروەھا ھیچ پێوەندییەکی بەسیاسەتەوە نەبوو ، بەپێی بۆ چونەکان کاری فەتواکەی سستانی تەواو ئەبێ لەگەڵ تەواو بوونی جەنگی تیڕۆر ، ڕزگار کردنی ئەو شارانەی لەژێر دەست داعش بوو  ، گرتنە دەستی ھێز بەھێزە عیراقیەکان  ، بۆیان دەرکەوت ،  ئەمە فتوایە ھەتاکو جەنابی خۆی سستانی بۆی دەرکەوت لەژێر دەسەڵاتی دا دەرنەچوو بوو  ، میلشیا شیعیەکان دوا بەدوا ، ھەموو فەرمانەکانی سستانی بەقەد دیواردا   خۆیان بەستەوە بە ھەموو فەرمانێکی ئێران  ،لەسەر شانی خۆیان کۆمەڵی دوژمنایەتی بۆ کەسێک دروست کرد بۆیە بەرژەوەندی ئێران لەسەرووی بەرژەوەندیەکانە  ،بۆیە بینیمان چۆن میلشیاکان ڕاگەیاندی خۆیان بۆ پشگیری لە ئێران راگرت لە کاتی  جەنگ ،  ئەمەش بەو مانایەی عێراق بەرو جەنگێکی دژوار دورو درێژ ئەبات کە لە توانای نابێت ،لە ھەمو بواڕێکی ئابوری و سیاسی کۆمەڵایەتی ، ئێستاکە ناخۆی عێراق زۆر تاریکە لە ئاگامئ ئەو دەسەڵاتانەی کە میلشیاکان ھەیەنە ، بۆیە ەستی کردووە بە زمانبرینی ھەمو ئەو کەسانەی دژی ئەوستن بەکوشتن بەڕێگای جۆاڕ جۆر وەکو چۆن (دکتۆر عەلا مەشدوبیان ) چیرۆک نووسی گەورەی شاری کەربەلا کوشت دوای ئەوەی لەماڵپەری فەیسبوکی خۆی چەند ووتەکی رەخنەی لەسەر خومەینی بڵاو کرد ، ھەروەھا چەند  کەسی تر کە توشی گرتن ئەشکەنجەبوو بوون ، لە باوەر کردن کە ھێزانە ھاتوون دژایەتی ،ئەگەر چی  زۆر دڵنیا پەیا بووە لە ناو میللەت ڕازی نیە بەمە چونکە سەردەمی ئەوە نەماوە کە ئایین بە جۆرە رادیکالیەکی بەسەر چینی بێ دەسەڵات ھەژار کار بکات ، بۆ گۆرینی ئە
یەک :_ کۆچ کردن بەکۆمەڵ بۆ بیابانێکی غەیری ئەم ناوچەیە کە تیایدا ئەژین بۆ دروست کردنی مێژوویەکی پاک خاوێن بۆ نەوەکانی پاشەڕۆش .
دوو :_  سرینەوەی سەرجەم ئەو ئاینانەی لەناو میللەت باون پشت بەستن بە مرۆڤایەتی پاک لەیزدانەوە.
سێ :_ ھەڵگێشان لە ڕەگەوە سەرجەم پارت و رێکخراوەکان  ھەموو داموو دەزگایەک بەدەست تاکە کەسێکەوەیە درۆست کراوە  .     چوار :_ بەرپابوونی شۆرشێکی رۆشنبیری لەناو گۆمەڵ دا
چوار  :_  کۆمەڵ خۆی بەقرار بێ لە چۆنیەتی بەڕێوە بردنی ژیان کە        پێویستی پێە ، نەکو ئەو بیر بۆچوونانەی کە لە دەرەوە دێتە ناوە . 
پێنچ  :_  میللەت خاوەن ووتە ،
ئەگەر چی ئەم خاڵانە زۆر دوورە لە واقیعدا ، ئەگەر واش نەبێ من شێتم ، ،واش بێ من ھەڕ بە شێتم بزانن




(دەنگدراوە: 0)