ساڵیادی مووشەک بارانی قەڵا

Saturday, 07/09/2019, 14:11

4920 بینراوە


وردە وردە نزدیک دەبینەوە لە ساڵیادی مووشەک باران کردنی بنکە و بارەگاکانی هەردوو لایەنی حیزبی دێموکرات لە ١٧ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو کە لە لایەن ئێرانەوە بۆ جاری دووهەم هێرش کرایە سەر قەڵای دێموکرات و بەداخەوە زیانی هەرە جەرگ بڕ بەر حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) کەوت کە بە هۆی ئەم مووشەکباران کردنە بە دەیان پێشمەرگە و ئەندامانی ڕێبەری (حدک) شەهید و بریندار بوون.
یەکەم جار لە هاووینی ساڵ١٩٩٦ بە هاوکاری یەکیتی نیشتیمانی کوردستان هێرش کرایە سەر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە خۆشبەختانە پێشتر دێموکرات ئاگادار کرابۆوە لەم هێرشە و هەماهەنگی تەواوو هەبوو لە نێوان ( ی ن ک ) و ( حدکا) ی ئەوکات هیچ زیانێکی گیانی بەر دێموکرات نەکەوت.
بەڵام بە داخەوە لە مووشەک باران کردنی ساڵی ڕابردوو نە تەنها چەندین پێشمەرگە بەڵکوو ئەندامانی ڕێبەرایەتی (حدک) شەهید و بریندار بوون.
لەم راپۆرتەدا بە پێویستی دەزانم چەند زانیاری نوێ و گرنگ لە هەمبەر مووشەک باران کردنی قەڵا بخەمە بەر دیدەی خوێنەر.

چۆن پلان بۆ مووشەک باران کردن داندرا؟
بە پێی وتەکانی سەرچاوەی راپۆرتەکە لە سەروبەندی ریفڕاندۆمی باشووری کوردستان هەموو وڵاتانی جیران و داگیرکەری کوردستان نەتەنها لای ئەوان پەسەند نەبوو بەڵکوو دژی ڕێفراندۆم بوون، پاش بە ئەنجام گەیاندن و دەنگی پێویست بۆ جیابوونەوە لە عێراق توورکیا و ئێران تەواوو هەوڵی خۆیان خستە گەڕ بۆ دژایەتی کوردستان و لە چەند لاوە هەرێمی باشووری کوردستانیان خستە ژێر تەحریمەوە تا کار گەیشتە هێرش بردن بۆ ئەو ناوچانەی پێشمەرگە لە دەستی داعش ڕزگاری کردبوون بە کەرکوکیشەوە.
لە دوو لاوە فشارەکان لە سەر پارتی زۆر ببوون لە لایەک ئەو تەحریم و فشارانەی لە ئێران و عێراق و توورکیاوە لە هەرێم دەکرا و لە لایەن ناووخۆیی هەرێمیشەوە فشارێکی یەکجار زۆر لە سەر پارتی هەبوو بەوەی کە ئەم باروودۆخەی ئێستا هەیە دەرئەنجامی ڕێفڕاندۆم بووە، شەخسی کاک مسعود بارزانی و کەسە نزیکەکانی هەموو توانایی خۆیان خستبووە کار بۆ دەرباز بوون لەم دۆخەی کە دەگووزەرێت و بارزانیەکان ئەو فشارە ناوخۆیی و دەرەکییان بە زیانی خۆیان و پارتی دەبینین، بەڵام کاتێک پارتی کە زانیی هەم فشارە دەرەکیی و ناووخۆیی خەریکە هەرێم بەرەو ئاقارێکی دیکە دەبات هەر زوو پاش رۆژی ڕێفڕاندۆم لە ڕێگای میدیاوە دەستیان کرد بە پاشەکشە لەو درووشمانەی پێشتر بۆ ڕێفراندۆم دەکرا، بەڵام تاکە ڕێگە بۆ دەرباز بوون لەم قەیرانەی کە بە هۆی ڕێفڕاندۆمەوە دروست ببوون گوێ ڕایەڵی بوو بۆ دۆستەکانیان کە توورکیا و ئێران و عێراق و بە نەهێنی دەستیان بە دروست کردنەوەی پەیوەندیەکانیان لە گەڵ ئەم وڵاتانە کرد.

پەیوەندی لەگەڵ عێراق
سەرچاوەی ئەم ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات کە پێشوەختە وەفدێک لە کەسە باڵاکانی پارتی بۆ ئاشتبوونەوە لەگەڵ بە‌‌‌غداد بە سەرۆکایەتی کاک نیچیرڤان بارزانی سەردانی عەبادی سەرۆک وەزیران دەکەن باس لە مەسەلەی ڕێفڕاندۆم دەکەن کە خۆیان باشتر ئاگادار بوون لەوەی کە هیچ لایەکی دراوسێ و نێودەوڵەتی پشتگیری لە ڕێفڕاندومی کورد ناکەن بەڵام چوونکە کاک مسعود کە لەو کاتەدا هیچ پۆستێکی شەرعیی نییە لە هەرێمدا پڕۆژەی ڕێفڕاندۆمان وەک بەهانە بینیووە بۆ ئەوەی لە دەسەڵات دا بمێنیتەوە، بەڵام لە بەرامبەر ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ هەرێم، بەغداد کۆمەڵێک داواکاری هەیە کە گرینگتریان ئەم سێ خاڵەیی خوارەوەیە:
١.نەوتی کوردستان بە تەواوەتی بخرێتە سەر کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی (سۆمۆ) وە.
٢.گەڕانەوەی هێزەکانی عێراق بۆ ئەو ناووچانەیی پیشتر کە داعش دەستی بە سەردا گرتبوون و پێشمەرگە ئازادی کردبوونەوە.
٣.هەڵوەشاندنەوەی نەتیجەیی ڕێفرڕاندۆم.

پەیوەندی لەگەڵ ئێران
سەرچاوەی ڕاپۆرتەکەم باس لەوە دەکات کە لە دیداری وەفدی پارتی و حکومەتی ناوەندی ( بەغداد ) کەسێک وەک نوێنەری حاجی قاسم سلێمانی بوونی هەبووە کە زانیاریی کۆبونەوەکانی بۆ ئیران بردۆتەوە و ئێران کارێکی کردووە کە داواکاریی بەغداد و تاران بکات بە یەک پاکێج.
لە یەکەم دیداری وەفدی پارتی لە گەڵ حاجی قاسم کە لە نەجەف بەرێووە چووە وەکوو لە بەغداد باسیان کردووە وەفدی هەرێم دەڵێت: کە ڕێفڕاندۆم تەنها بەهانەیەک بووە کە کاک مسعود لە دەسەڵات نەکەوێت زۆر قسە و باسی دیکە، بەڵام حاجی قاسم بەر لەوەی هیچ داوایەک بکات، داوا دەکات کە لە کۆبوونەوەکان دکتۆر نەجمەدین کەریم وەک پارێزگاری کەرکوک بەشدار بێت پاش ئاگادار کردنەوەی دکتۆر بەڕێزیان بەشداری کۆبوونەوە دەبێت و کاتێک دکتۆر نەجمەدین دەبینن بە پێکەنینەوە پێی دەڵین دکتۆر دەتکەین بە سەرۆک، سەرۆکی کەرکوک
پاش کۆمەڵێک قسە و باس و پێکەنین وەفدی ئێران دەکەوێتە سەر داواکاریەکانی کە پێویستە دەستی (ی ن ک) بە تەواوەتی لە کەرکوک کەمبکرێتەوە و ئەو دەسەڵات و نفووزەی هەیەتی نەمێنێ. سەرچاوەی زانیەرەکانم دەڵێت یەکسەر دکتۆر ئیزنی لە وەفدی پارتی وەرگرتووە کە خۆم حیزبێک تایبەت بۆ خزمەتی خەڵکی کەرکوک و کاک مسعود دروست دەکەم، دیسان پێکەنین دەکەویتە مەجلیسەوە و حاجی دەڵێت دکتۆر سەرۆک بوون پشوو درێژی دەوێت و خزمەت کردنی کاک مسعود ئەرکی ئێمەیە نەک تۆ ئەرک بکێشی، وەفدی ئێران دەڵێت کە کاک (موحەمەد حاج مەحمود) ئاگاداری پەیوەندی ئێمە و ئێوەیە خەمی کاک مسعودتان نەبێ خۆمان ئەنجوومەنی سەرکردە کوردەکانتان بۆ دروست دەکەین هاوشێوەی مەجلیسی تەشخیسی مەسڵەحەتی نییزام لە تاران و کاک مسعود وەک مەرجەعی کوردی لێ دەکەین گەر ئێوە هاوکارمان بن هەر وەک چۆن حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی مەرجەعی ئێمەیە، سەرچوەکەم باس لەوە دەکات کە ئێران زۆر بە وردی پلانەکانی بۆ پارتیە باس کردووۆ کە ئامانە مەرجمانن هەروەها لە مەسەلەی هێرش کردن بۆ کەرکوک وەک چۆن پێشتر پلان ئامادە کرابوو کە هێزەکانی پارتی کەرکوک پێشوەختە جێ بهێڵن و لە ڕێگای میدیا و سۆشیاڵ میدیاوە ترس بخەنە دڵی خەڵکی کەرکوک کە بەڵێ حەشدی شەعبی لە داعش ترسناکترە و کەرکووک چۆڵ بکەن وەک دیارە هێزەکانی پارتی پێشتر لە جیاتی ئەوەی سەنگەری پێشمەرگە لە کەرکوک پتەوو بکەن شارۆچکەی پردێان کرد بە سەنگەری بەرگری و کەرکویان جێهێشت بۆ ئەووی ئۆباڵی کەرکوک بخەنە ئەستۆی (ی ن ک ). پاشان وەفدی ئێران باس لە هێزەکانی ڕۆژهەڵات لە باشوور دەکەن و لە وەفدی پارتی داوا دەکەن کە لە مەودوا چی دیکە با لە باشوور نیشتەجێ نەبن و هەروەها بە وەفدی پارتی دەڵێن گەر ئەم داواکارییەمان جێ بە جێ بکەن و دێموکرات لە کۆیە دەربکەن ئێمە بەغداد ڕازی دەکەین تەنها بە گەڕانەوەی هێزەکانی عێراق بۆ ناوچە جێ ناکۆکان و نەوتی خۆتان بۆ خۆتان، بەڵام وەفدی پارتی دەڵێت بۆ ئەم بابەتە پێویستە لەگەڵ کاک مسعود قسە بکەین و ڕاووبۆچوونی ئەویش وەربگرین، کاتێک باسی دامەزراندنی ئەنجوومەنی سەرکردەکەیان و داواکاری تارانیان بۆ کاک مسعود کردبوو پیشوازیەکی باشی لەم بابەتە کردبوو و بەڕێزیان وتبووی مادام ئەم بابەتانە هەیە چی دیکەیان دەوێت بۆیان دەکەین.

داواکارییە قوورسەکە
پاش گەڕانەوەی وەفدی پارتی بۆ لای تاران لە بەغداد و باس لە پێشوازی گەرمی کاک مسعود لە بابەتی بە مەرجەع کردنی لە هەرێم دەڵێن سەرۆک بارزانی فەرموویەتی: تاران چ داوا دەکات ئێمە ئامادەیین بە دڵ و بە گیان بە ئەنجامی بگەیەنین، وەفدی تاران کە وەفدی پارتی بەم شێوەیە دەبینێت داواکاریەکان زیاد دەکەن کە پێویستە ئامریکا و ئیسرایل لە توانایی مووشەکی ئێران ئاگادار بکەینەوە و بەم هۆیەوە داوا دەکەن چەند مووشەکێک لە کەمپی دێموکرات لە کۆیە بدرێت.
سەرچاوەی ڕاپۆڕتەکەم دەڵێت بەم قسەیە کاک نێچیرڤان توورە دەبێت و کۆبوونەوەکە بە جێ دێڵێت و پاش گەرانەوەی بۆ لای کاک مسعود تەواوی بابەتی کۆبوونەوەکەی بۆ باس دەکات، بەڵام بەداخەوە کاک نێچیرڤان و تیمەکەی لادەدرێن و پاراستنی پارتی ئەرکی کۆبۆنەوەکان لە ئەستۆ دەگرێت و دەچن بۆ تاران بۆ بینینی حاجی قاسم و کاتێک ئێران بەم شێوەیە پارتی دەبینێت کە هاتنی وەفدی تازە و لادانی کاک نێچیرڤان بارزانی بە هەل دەقۆزێتەوە و داواکاری زیاتر دەبن بەوەی کە پێویستە تەواوی نەوتی هەریم لە دەسەڵاتی کۆمپانیای سۆمۆ بێت و پاراستنی پارتی کاتێکی گوونجاوو دەست نیشان بکات بۆ لێدان لە (حدکا) و (حدک) بەڵام پاراستنی پارتی داوا دەکات تەنها لە (حدک) بدرێت نەک لە هەردوو حیزب.
لە نووسینێکی دیکە دا بە تێر و تەسەلی باس لە مووشەک باران کردنەکە دەکەم...

پەیوەندی لەگەڵ توورکیا
لە پەیوەندی پارتی لەگەڵ توورکیا سەرچاوەی ڕاپۆڕتەکەم هیچ زانییاری نییە، بەڵام ئەوەی لە ڕاستی رووداوەکان دەردەکەوێت ڕۆژانە و هێنانی سووپای توورکیا بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی لە دهۆک و هەولێر گەر لە مووشەک باران کردنی دێموکرات زیاتر نەبێ دڵنیابن کەمتر نابێ، ماوەیەکی درێژ گەمارۆ خستنە سەر کەمپی پ ک ک لە مەخموور کە تەنها خەڵکی مەدەنی تێدا نیشتەجێیە شاهیدی کارەساتی گەورەترن.
من دەڵێم خۆزیا کاک نێچیرڤان داواکاریەکەی تارانی قبووڵ بکردابایە و پاشان هەروەک چۆن ی ن ک دێموکراتی لە کات و ساتی هێرشەکە ئاگادار کردوە بەڕێزیشیان هەمان کاری دووبارە بکردایە و ئەرکی خۆی و پارتی لە هەمبەر ئێران بە جێ بگەیاندایە و هەم ڕێگری لەم کارەساتە دڵ تەزێنە بکردایە..

ئەم بابەتە دڕێژەی دەبێت
سەرچاوەی ڕاپۆرتەکە کەسێکە کە بەشدارە لە بە دۆکیۆمێت کردنی مووشەک باران کردنی قەڵای سەربەزی دێموکرات لە ناوو ئێران دا، چونکە ئێران پاش هەموو کەتنێك فلمێک وەک دۆکیۆمێنت دروست دەکا هەر وەک چۆن هێرشی ساڵی ١٩٩٦ لە یوتوب دا هەیە ماوەیەکی دیکەش فیلمە دۆکیۆمێنتەکە دەبێت بکەوێتە بەر دیدە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە