KURDISTANPOST
بەڵێن رەواندوزیی
نزایەکی شێتانە
Sunday, 08/09/2019, 22:04
5468
بینراوە
لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو کوردێکی پاك و نیشتیمانپەروەر
... ... ...
تاکەی خوایە نیشتیمان ؟؟
سەرکێشی باب و کوڕە
وەك کەری کورتان لە پشت
میللەت بە دووایان مەڕە
بەدرێژایی دەیان ساڵ
دەمیان لە ناو ئاخوڕە
تێر نەبوون و تێر ناخۆن
لە ئاخوڕ بەرد مەڕمەڕە
لە ژێرو ژووری وڵات
ئەکەن گێرەو جەنجەڕە
بۆ هەژار وشکە ساڵە
بۆ خۆشیان پڕ لەوەڕە
لە هەردووکیانیش ئەخۆن
لە ووشك و هەم لە تەڕە
لە کێڵانی ئاسمانیش
دەمیان گاسن و پێمەڕە
وڵات خوانەی خۆیانە
میللەتیش دەستەسڕە
تەنها بۆ خۆیان ئەژین
دارو بەرد لێیان پڕە
ووتەو بەڵێنی دەمیان
هەروەکو ق... و تڕە
لە سۆمای چاویان دیارە
بەدڕەوشتی و ناو زڕە
تووكیان نەرمە بۆ دوژمن
بۆ هاو زمانیش دڕە
سەرو ماڵی هەژاریش
هەروەك بەرماڵەی شڕە
کەلکی پینەی نەماوە
بۆ شەقیش وەك تۆپ خڕە
کۆیلەو دارو دەستەشیان
نەفام و کوێرو کەڕە
وەکو سەگی بەر دەرگا
لە حەپەو نەڕە نەڕە
خوایە لێیان هەڵ نەگری
لەو بەرو ئەو لەمپەڕە
لە بەرپرسان بگرە تا
سەرۆکی ئاخر شەڕە
بەڵێن رەواندوزیی
© 2019- Kurdistanpost