زەواجی مسیار

Sunday, 08/09/2019, 22:18

12020 بینراوە


زەواج یاخود هاوسەرگیریی میسار، واتا پێکەوە ژیانی لەسەر شێوازی ئەوروپی، بەبێ مەرج، بەبێ لێپرسینەوە و سۆز و خۆشەویستی، بەواتایەکی دیکە ساردکردنەوە ئارەزووە سێکسیەکان و هیچی دیکە، تەنانەت لەوەی ئەوروپاش کەمتر ڕێزلێنان بۆ هاسەر گیری، چوونکە بەهەرشێوەیەک منداڵ، ئەوا هاوسەگری بکرێت یان نەشکرێت، ئەوا پیاوەکە ناچارە کە بڕێک پارەی دیاری کراو بداتە دایکی منداڵە هەتە تەمەنی دەبێتە ١٨ ساڵ، ئەم جۆرە هاوسەگیریەش بە موبارەکەی مەلاکان، ئەگینا ٤٠ ساڵێ لەمەبەر باسێک بەبێ مەلاکان کرابا، ئەوا دنیایان لێ قاودەدا. بەڵام ئێستا مەیلی خودی مەلاکانە، ئەوا ئیتر هیچ کێشيیەک نیە.
ببینن کە چۆن مەلاکان شیرازەی کۆمەڵ دەشێونن بەئارەزووی خۆیان.
ئەڵێن کەبۆیەکەم جار شەکریان گەیاندە ئێران، مەلاکان لە کۆمپانیان چوونە پێشەوەو ووتیان بەشی خۆمانمان دەوێت، خاوەن کۆپانیاکان ووتیان بڕۆن شەقێک لەخۆتان هەڵدەن، بەشی چی؟
مەلاکان ووتیان ئاخر ژێوان دەبنەوە، دوای گران لەسەرتان دەکەوێت، خاوەن کۆمپانیاکان ووتیان بڕۆن چی دەکەن ،بیکەن..
شەکر گەیشتە بازاڕ و خەڵكیش تاقیان کردەوە کە تامێکی خۆشی هەیە، دەستیان کرد بەکڕینی شەکر.
مەلاکان هاتنە پێشەوەو ووتیان ئەم شەکرە حەرامە، چوونکە جوولەکە دروستی دەکات.
خەڵک کە وەک هەمیشە گوێڕایەڵی مەلاکان بوون، وازیان لە شەکر کڕین هێنا.
خاوەن کۆمپانیاکان بەهەڵەداوان خۆیان گەیاندە لای مەلاکان دادو بێدای خۆیان خۆیان گەیاند.
مەلاکان ووتیان ئەی پێمان نەووتن، خاوەکارخانەکان ووتیان بابە ووتتان، ئێمە هەڵەبوین.
ئێستا چەرەرسەرمان بکەن؟
مەلاکان ووتیان کێشە نیە بەڵام لەسەدا ٢٠مان دەوێت، خاوەم کۆمپانیاکان ووتیان باشە.
بەس توو زاتی خوا پێمان بڵێن چۆن حەڵالی دەکەنەوە، ئێوە حەرامتان کرد؟
مەلاکان ووتیان ئەوەیان کاری خۆمانە، ئێوە کارتان بەوە نەبێت.
مەلاکان چوونە سەر مینبەروو ووتیان، ڕاستە ئەم شەکرە حەلاڵە نیە. بەڵام پێش ئەوەی کە شەکرەکە بخۆن سوچێکی بژننە چاكەتانەوە، ئیتر حەڵال دەبێت،
هەربۆەیەش ئێستا خەڵک پێش ئەوەی کە شەکرەکە بخاتە دەمی سووچێکی دەژەنێتە ناو چایەکەی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە